ئیداره‌ى گه‌رمیان: هه‌فته‌یه‌ک هاتوچۆ له نێوان گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم راگیرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گه‌رمیان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه به راگرتنى هاتووچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆ هه‌فته‌یه‌ک.
ده‌قى بڕیاره‌کان:
1 - پێویسته سه‌رجه‌م(مارکێت و ڕیستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشکییه‌کان وپزیشکى ددان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و تاقیگه‌یى و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کان و پارکه‌کان و کافتریاو چاخانه‌کان و هۆڵه‌کانى وه‌رزش و له‌شجوانى و مه‌له‌وانگه‌کان) به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى و جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ریه‌کێک له‌وکارو پیشه جیاوازانه سزاى دیاریکراو له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت.
2 -به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌کردنى گشت بۆنه‌کان(پرسه‌ى ماته‌مینی، ئاهه‌نگ و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان).
3 - راگرتنى هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته.
4 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان قایمقامیه‌ته‌کانى سنووره‌که‌ى ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان و پۆلیسى گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست، به‌رامبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ى ئۆتۆمبیلی(تایبه‌ت, کرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلى هێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى نێوشار) کارده‌که‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیشیان پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان, بڕگه‌ى یازده‌یه‌م له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێت.
5 - دامه‌زراوه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت کارمه‌ندان و کرێکاره‌کانیان پابه‌ندبکه‌ن به‌به‌ستنى ده‌مامک و رێنماییه خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕى (150.000) سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار خاوه‌نى دامه‌زراوه‌که سزاده‌درێت.
6 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌نزیکه‌وه چاودێرى جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه ده‌کات، ئه‌ولیژنانانه‌ى که‌له پێشوتردا پیکهێنراون بۆ به‌دواداچوون وپشکین ئاکتیڤ ده‌کرێنه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش پشت به‌ڕاپۆرته‌کانیان ده‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌مى له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیاندا به‌دى بکرێت تووشى لێپێچه‌نه‌وه‌ى یاساى ده‌بن.
7- پێکهێنانى لیژنه‌ى باڵاى پشکینین و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان(به‌سه‌رۆکایه‌تى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنووره‌که) تایبه‌ت به پرسى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
8 - ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌کانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێوشوێنێکى دیکه‌ى پێویست بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا.
9 - ئه‌م بڕیارانه له کاتژمێر( 12شه‌وى 5ى ئاب) جێبه‌جێده‌کرێت.
