هاوڵاتى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پله‌ى چوار که‌س له تیمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ راوێژکار و بریکارى وه‌زیر". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پله‌ى چوار که‌س له تیمى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ راوێژکار و بریکارى وه‌زیر. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" به‌پێى ژماره (٨٦ و ٨٨ و ٨٩) که له‌رۆژى ٩ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ ده‌رچووه و واژووى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ره هه‌ریه‌ک له ( ئه‌ژى عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د، د. پێشه‌وا عه‌بدولخالق محه‌مه‌د، سه‌میر تۆفیق جافر)، گۆڕاوه بۆ راوێژکار له‌سه‌ر میلاکى نوسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران". هاوکات ئاماژه به‌وه‌شکراوه" به‌فه‌رمانى ژماره (٨٧) رۆژى ٩ى ته‌مووز به واژووى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ( ژوان سابیر ئیسماعیل) گۆڕاوه بۆ بریکارى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر میلاکى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
هاوڵاتى ته‌ندروستى هه‌رێم ئامارێکى نوێى توشبوان به‌کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه که له‌هه‌ولێرو دهۆک زۆرترین ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا تۆمارکراو راشیگه‌یاند: ٥٤٢ توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 17 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ئامارى نوێى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٦٥) 1. که‌ره‌نتین: (٢٤ هاوڵاتى نوێ له که‌ره‌نتین) ٢٣١ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٧ شوێنى جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆک). 2. پشکنین: (٤١٠٤ پشکنینى نوێ) (١٤٨١ هه‌ولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گه‌رمیان)، (١٩٣١ دهۆک)، (٤٠ هه‌ڵه‌بجه) 3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووى نوێ) (٢٨٥ هه‌ولێر) (٥٦ سلێمانی، ٢٥ گه‌رمیان) (١٦٠ دهۆک) (١٦ هه‌له‌بجه) 4. چاکبوون: (١٤١ چاکبوون) (٨٦ هه‌ولێر) (٢٧ گه‌رمیان) (٢٠ دهۆک) (٨ هه‌له‌بجه) 5. مردن: (١٧ مردن) (١٠ هه‌ولێر) (٥ سلێمانی، ١ گه‌رمیان) (١ هه‌له‌بجه) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتى (٢١٣١٤ ده‌رچوو) پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هه‌ولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆک، ٢١٢٧ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هه‌ولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆک، ٥٣٧ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هه‌ولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆک، ٤٧١ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هه‌ولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆک، ٥٧ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٦٤٨ (١٨٠ هه‌ولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆک ، ٩ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٩ى ئاب ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فۆرمى ئه‌ستۆپاکى دارایى بۆ ساڵى 2020 پڕکرده و داهات و سامانى خۆى ئاشکرا کرد. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فه‌رمانگه‌ى پاراستنى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى عێراق ڕایگه‌یاند که فۆرمى ئه‌ستۆپاکیى دارایى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیان پێگه‌یشتووه و بێئه‌وه‌ى ده‌سته‌که ورده‌کارى سه‌روه‌ت و سامانى کازمى ئاشکرا بکات. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ناوبراو ده‌ڵێت که کۆتایى ساڵى ڕابردوو ده‌سته‌که کارکردنى به هه‌موارکردنى یاسایى ژماره 30 ساڵى 2011 ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش دواى بڕیارى هه‌موارکردنه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌مى له‌ماده‌ى 61 و بڕگه‌ى سێیه‌م له‌ماده‌ى 73ى ده‌ستور. هاوکات، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که ماده‌ى 16ى یه‌که‌م بڕگه‌ى (ج) باس له‌وه ده‌کات سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پله وه‌زیره‌کان له‌سه‌ریان پێویستکراوه ئه‌ستۆپاکى ساڵانه پێ بکه‌نه‌وه، هاوشێوه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن پله و پۆستێکى فه‌رمێکى دیکه که ئه‌ستۆپاکیان له‌سه‌ره به‌پێى ئه‌و ماده و بڕگه‌کانى دیکه‌ى که ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، واژۆى له‌سه‌ر چوار بڕیار کرد بۆ جێبه‌جێکردن له‌به‌رده‌م کۆنگرێسى ئه‌مریکادا، که دواخستنى باج له‌سه‌ر مۆڵکى هه‌ندێک له ئه‌مه‌ریکییه‌کان و درێژه‌دان به پێدانى 400 دۆلار هه‌فتانه به‌و که‌سانه‌ى که به‌هۆى په‌تاى کۆرۆنا بێکاربوون. دۆناڵد تره‌مپ، دیموکراته‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که پرۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تیان پێشکه‌شکردووه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆرۆناوه نییه. سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له کۆنگریه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له یانه تایبه‌ته‌که‌ى له بیدمینسته‌ر-ى ویلایه‌تى نیو جرسی، رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌سته‌که‌وتێکمان به‌ده‌ستهێنا" که‌مکردنه‌وه‌ى باج له‌سه‌ر مووچه‌ى ئه‌وانه‌ش جێبه‌جێده‌کرێت که مووچه‌که‌یان له 100 هه‌زار دۆلار که‌متره له ساڵێکدا". تره‌مپ راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى نۆڤێمبه‌رى داهاتوو ئێمه هه‌ڵبژاردراینه‌وه ئه‌وه چاوده‌گێڕینه‌وه به که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌موو باجى مووچه‌خۆراندا". سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هاوکارى زیاترى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که بێکاربوون به‌هۆى کۆرۆنا و هه‌فتانه 400 دۆلاریان پێ ده‌ده‌ن. له‌کاتێکدا له مانگه‌کانى ئایار و حوزه‌یران و ته‌مموز، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى کۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێکاربوون و شوێنى کارکردنیان نه‌کرایه‌و، ئه‌وا به بڕیارى تره‌مپ هه‌فتانه 600 دۆلاریان بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام به کۆتایى مانگى ئاب بڕیاره‌که کۆتایى دێت. پێدانى ئه‌و 400 دۆلاره له‌سه‌ر سندوقى فریاکه‌وتنى کاره‌ساتى سه‌ر به FEMA و DRF که بڕه‌که‌ى 79 ملیار دۆلاره و تا ئێستا 44 ملیار دۆلارى لێ خه‌رجکراوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى راگه‌یاندنى لوبنان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه و رایگه‌یاند که نه‌یتوانیووه له ئاست داواکارییه‌کانیاندا بێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د، وه‌زیرى راگه‌یاندنى لوبنان رایگه‌یاند:"هێنانه‌کایه‌ى گۆڕانکارى ئه‌گه‌رێکى دووره و له‌به‌رئه‌وه‌ش که واقعى ئێستا له ئاستى چاوه‌ڕوانکراودا نییه و دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروتیش، واز له پۆسته حکومییه‌که‌م ده‌هێنم". دوێنێ شه‌ممه حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان له‌کاتى به‌ڕێوه‌چوونى گه‌رمه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى خه‌ڵکى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌وجۆره نه‌بێت حکومه‌ت ناگۆڕدرێت. سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌رپرسیارێتى هه‌ڵگرێت تا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن رێکده‌که‌ون. بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ى به‌نده‌رى به‌یروت له 4ى ئاب، دوێنێ شه‌ممه هه‌زاران هاوڵاتیى لوبنان رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ڵیانکوتایه‌سه‌ر باره‌گاى چه‌ند وه‌زاره‌تێک و خۆپیشاندانه‌کانیش توندوتیژیى لێکه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه نزیکه‌ى 300 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له 450 هه‌زار که‌س میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، که ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند"450 هه‌زار که‌س به‌ره‌وژور، میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، که ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80، که‌متر له مانگێکه 150 که‌س له بنکه‌ى مه‌شق و راهێنانى سلێمانى، راهێنانیان پێکراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، چه‌ند ساڵێکه، یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراوى زانکۆ و په‌یمانگاکان داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و که‌سیان دابمه‌زرێن، "به‌نوسراو و له هۆڵى په‌رله‌مان له وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌م پرسى، بێ وه‌ڵام بوو". دابان محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکردوه، "حکومه‌تێک تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت، وه‌زاره‌تێک به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه که‌رکوکى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌رکوتى خۆپیشاندنى پێبکرێت، کارى له‌به‌رنه‌ڕوات و به‌رده‌وام خه‌ڵکى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به‌ئه‌منیکردن و به سه‌ربازگیکردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و ته‌فیسرێک هه‌ڵده‌گرێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان رونیکرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار کۆمه‌کى دارایى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، بونى ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستى پارتى و یه‌کێتى، "نه‌خزمه‌تیان کردن، نه یه‌کیانخستن و به‌نیشتمانیان کردن"، ناکۆکى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌کێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتر کردوه، چه‌ند ساڵێکیشه پله به‌رزکردنه‌وه‌شیان راگیراوه. دابان محه‌مه‌د ده‌شڵێت، "خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌کان که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێکه خه‌رێکى سه‌رپێخستن و ڕێکخستن و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردن و به‌نیشتمانى کردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یه‌کێتى و به‌پرسه‌کانیان، وا ده‌بن به هێزى شه‌خسى".
هاوڵاتى وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى جوتیاران و به‌رهه‌مى هاورده‌یان قه‌ده‌غه‌کردووه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "له‌ماوه‌ى رابردو زانیاریمان ده‌ستکه‌وت که له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ک به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو هاورده ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیارانمان ده‌بێت، بۆیه نوسرامان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێویستمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و رێگربن له هاورده‌کردنى به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگى پێویستیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ رێگرى له‌و به‌رهه‌مانه‌ى قه‌ده‌غه‌مان کردوون. هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له‌ماوه‌ى رابردوو زانیاری‌یان ده‌ستکه‌وت که له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ک به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو هاورده ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیارانیان ده‌بێت، "بۆیه نوسرامان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێویستمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و رێگربن له هاورده‌کردنى به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو ".
هاوڵاتى خاچى سورى لوبنان رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌کان تائێستا به‌رده‌وامه و تائێستا 238 خۆپیشاندان برینداربوون. ئه‌مشه‌و خاچى سورى لوبنان رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ى بانکه‌کان و ئاگریان تێبه‌رداوه. خۆپیشاندانه‌کانى به‌یروت دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى ئه‌و شاره ده‌ستیپێکرد که به‌هۆیه‌وه زیاتر له 158 که‌س کوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سی دیکه برینداربوون. خۆپیشانده‌ران داواى رۆشتنى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى حکومرانى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و ته‌قینه‌وه‌ه بۆ که‌مته‌رخه‌مى ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕنه‌وه. سوپاى لوبنان که دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که هێنراونه‌ته شاره‌که داوایان له‌خۆپیشانده‌ران کرد به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه داواى مافه‌کانیان بکه‌ن و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت بپارێزن. لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و رزگارى نیشتیمانى کرد له‌پێناوى رزگارکردنى وڵات له‌و قه‌یرانه‌ى تێیکه‌وتوه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى وڵات و چۆنییه‌تى به‌رزکردنه‌وه‌ى بۆ ئاستێکى به‌رزتر له‌گه‌ڵ وڵاتان تاوتوێ ده‌که‌ن. سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/8/8 له کۆشکى به‌غداد، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکردوه له فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى وڵات و چۆنیه‌تى به‌رزکردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنى بۆ ئاستێکى به‌رزتر له‌گه‌ڵ وڵاتان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌کرا. له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌پێویستى به‌هێزکردنى پێگه‌ى عێراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردوه‌ته‌وه، تا عێراق ببێته به‌شێک له ره‌خساندنى که‌شێکى له‌بار بۆ لێکتێگه‌یشتن و دیالۆگى بونیادنه‌ر بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له نێوان وڵاتانى ناوچه‌که‌دا. ھاوکات دوپاتیشیکرده‌وه له‌گرنگى رۆڵى هاوسه‌نگ و ئیجابى عێراق له کاروانى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان، به‌جۆرێک ببێته مایه‌ى به‌دیهێنانى ئاشتى و پێشکه‌وتن له نێوان گه‌لان.
هاوڵاتى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که" ژماره‌یه‌ک تیرۆریستمان له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر کردووه که پلانیان هه‌بووه حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و په‌یوه‌ندى نهێنى له‌گه‌ڵ داعش دروستبکه‌ن". ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى سلێمانی: له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى و چاودێرى به‌رده‌وام و وردى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، سه‌ربه‌ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، زانیارى به‌ده‌ستده‌ھێن له‌سه‌ر چه‌ند تیرۆریستێکى داعش ، که له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ، به‌ناوى کارکردن و کرێکارى و ناسنامه‌ى ساخته‌وه خۆیان حه‌شارداوه و له‌چه‌ند کێڵگه‌یه‌کدا کارى باخداریده‌که‌ن. دواى چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد زانیارى و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ست ھاتن و پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌ر ، به بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى به‌ھاوکارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى ھه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریستانیان له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێکردوو ، له‌چه‌ند ئۆپراسۆنێکدا رۆژى ٤ /٨ تیرۆریستانى تاوانبار (ج .م ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ده‌ستگیرکرا که ھه‌ردووکیان خه‌ڵکى فه‌لوجه‌ن ) که له‌کاتى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریست ( م.ھ ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ) له‌ده‌ست ھێزه‌کانى ئاسایش ھه‌ڵدێت و دواتر به بریندارى ده‌ستگیرکرا ، که ساڵى ٢٠١٤ به‌یعه‌تیان داوه به‌داعش و چه‌کدار بوونه و به‌شداربوونه له‌چه‌ندین تاوانى ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی. ھه‌ر له‌میانى به‌رده‌وامى لێکۆڵینه‌وه‌کان په‌یوه‌ست به‌و دۆسێیه ھێزه‌کانى ئاسایش رۆژى ٥/ ٨ له دوو ئۆپراسێۆنى جیادا سێ تیرۆستى تریان له‌سنورى به‌رده‌قاره‌مان و ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرکرد که په‌یوه‌ندیان به‌ھه‌مان گروپه‌وه ھه‌بووه و ھه‌ریه‌ک له تاوانباران ع . م ته‌مه‌نن ٣١ ساڵ و ع . ع ته‌مه‌نى ٢٢ ساڵ که خه‌ڵکى مه‌حمودییه‌ن دواى ھه‌ڵھاتنى ده‌ستگیکرا ھه‌مان ئێواره‌ش له‌ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریست ع . د ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵکى به‌غدا ده‌ستگیراکران که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌و رووبه‌رووى یاسا‌و دادگاکرانه‌وه . به‌پێى زانیارییه به‌ده‌ستھاتووه‌کان تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه‌کان له خواروى عێراق وه ھه‌ڵھاتوون و مه‌رامیان بووه له سنورى چه‌مچه‌ماڵ حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و رێگایه‌کى په‌یوه‌ندى دروستبکه‌ن له گه‌ڵ چه‌ند شانه‌یه‌کى نھێنى تیرۆرستانى داعش بۆ رێکخستنه‌وه‌و جێبه‌جێکردنى مه‌رامه‌کانیان به‌ڵام پێش ده‌ستبه‌کاربوونیان پیلانه‌که‌یان ئاشکراکراو ده‌ستگیرکران. له‌ماوه‌ى رابردوودا ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم چه‌ندین تیرۆریستى دیکه‌یان له‌سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و شاروشارۆچکه‌کانى ھه‌رێم ده‌ستگیرکردووه و له‌به‌ر سه‌لامه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌و ئارامى و ئاسایشى ھاووڵاتیان زانیارییه‌کان پارێزراون و ھێڵراونه‌ته‌وه و دۆسێکانیان له لێکۆڵینه‌وه‌دان و له‌داھاتوودا زانیارى وردیان له‌باره‌وه ده‌خرێته‌ڕوو .وه‌ک ھه‌میشه‌ش ته‌ئکیدده‌که‌ینه‌وه. ته‌واوى ھێزه‌کانمان شه‌ونخونن بۆ پاراستنى ئۆقره‌یى و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ھه‌ر پیلانێک که ژیان له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدات
هاوڵاتى حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان له‌میانى پێشکه‌شکردنى وتارێکدا داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و رزگارى نیشتیمانى وڵاته‌که‌ى کرد. ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانى لوبنان بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه و گرژى و ئاڵۆزییه‌کان زیادیان کردووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش به گازى فرمێسک رێژ رووبه‌رووى خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه. له‌میانه‌ى وتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لى لوبنان، حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و رزگارى نیشتمانى کرد له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ببن. خۆپیشانده‌ران توره‌ییان گه‌یشتۆته لوتکه به‌تایبه‌ت دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون. خۆپیشانده‌رانى لوبنان له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک داواى روخانى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى گه‌وره له به‌یروت به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێت بینا فه‌رمیه‌کانى وه‌زاره‌ته‌کان بگرن و توانیان کۆنترۆڵى بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بکه‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 ئه‌و خۆپیشاندانه که به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتى ئه‌و وڵاته به‌شدارن تیایدا کرد له ناوه‌ڕاستى به‌یرووتدا وێنه‌ى گه‌وره‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و سه‌رۆکى په‌رله‌مانیان وه‌ک " له سێداره‌دان " هه‌ڵواسی. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر به‌ره‌و بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان رۆشتن و کۆنترۆڵیان کرد‌و رایانگه‌یاند " ده‌یکه‌ینه ناوه‌ندى شۆڕشه‌که‌مان". هاوکات ژماره‌یه‌کى تریان له نزیک بینایه‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کاندا رووبه‌ڕووى یه‌کبوونه‌وه‌و تا ئێستا پێکدادان به‌رده‌وامه‌و دووکه‌ڵ له چه‌ندان شه‌قامى گشتى شاره‌که به‌رزده‌بێته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران چه‌ند بینایه‌ى حکومى و ئۆتۆمبیلیان سوتاند. دواى ته‌قه‌ینه‌وه‌ى به‌نده‌رى به‌یروت دێت که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س برینداربوون و زیانه مادیى 10 بۆ 15 ملیار دۆلار له ده‌زگاکانى ناوبه‌نده‌ره‌که‌و ماڵى هاوڵاتیان و دوکان و بازاڕه‌کانیان که‌وتووه.
ئارا ئیبراهیم بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ بکرێت، تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى شوبات موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى که‌وتووه، رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 13ى ئاب وه‌زاره‌تى ناوخۆ موچه وه‌ربگرێت. هاوکات، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده که ده‌کاته 16ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شبکرێت. به‌دوایدا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابوورى و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان موچه وه‌رده‌گرن. حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى شوبات به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 به‌کۆى گشتى دابه‌شکراو تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا.
هاوڵاتى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان له ناوچه‌ى حه‌فتانین سه‌ربازانى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 میدیاى رۆژنیوز نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانی پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌ناوچه‌ى حه‌فتانین ده‌یان سه‌ربازى تورکیایان گه‌مارۆداوه‌و سوپاى تورکیاش به فڕۆکه‌ى جه‌نگى و هێلیکۆپته‌ر هه‌وڵى ڕزگارکردنى سه‌ربازه‌کانى ده‌دات، به‌ڵام " تا ئێستا زیاتر له 10 سه‌ربازیان کوژراون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که له ناوچه‌ى پیربولاى حه‌فتانین، گروپێک له سه‌ربازانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه ڕووده‌دات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. له ڕۆژى 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر حه‌فتانیان له ڕێگه‌ى زه‌مین و ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه ده‌ستپێکردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى (جه‌نگى هه‌فتانین) دا، به‌رخۆدان ده‌که‌ن.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه‌و ده‌شڵێت:" له‌سه‌دا 25ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به‌فیڕۆ ده‌چێت و له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌بایه‌ین". ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له‌ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زارو 500 مێگاوات کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌رهه‌م هێندراوه و ته‌نها له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه، واتا رۆژانه چوار کاتژمێر کاره‌با زیادى کردووه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌کۆى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌سه‌دا 25% له‌هه‌رێمى کوردستاندا به فیڕۆ ده‌روات و ته‌جاوزات بۆ سه‌ر کاره‌با هه‌یه، وتیشى:" له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى وپڕۆژه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتووین، چونکه گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌وه زۆر له‌وه باشتره که به‌رهه‌مى کاره‌با زیاد بکه‌یت، له‌رووى ئابووریشه‌وه قازانج به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت". ده‌رباره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئاب رایگه‌یاندبوو که حکومه‌تى هه‌رێم کاره‌با ده‌دات به حکومه‌تى عێراق، ئومێد ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد که دۆخى کاره‌باى عێراق خراپه‌و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى کاره‌با ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تى کاره‌باى عێراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که کاره‌با له‌حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، وتیشى:" ئێمه کۆمه‌ڵێک ویستگه‌ى کاره‌بامان هه‌یه که هى که‌رتى تایبه‌ته و پێویستیان به سوته‌مه‌نییه بۆ کارکردنیان، بڕیاره حکومه‌تى عێراق هه‌ندێ سوته‌مه‌نى دابین بکات ره‌نگه 400 مێگاواتێک کاره‌بایان بوێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێدانى سوته‌مه‌نى و گازوایل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و پێدانى کاره‌با چ قازانجێکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم تێدایه، وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌رووى هونه‌ییه‌وه قازانج ده‌که‌ن و هه‌ندێک کێشه‌ى دابینکردنى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "نابێت پێدانى کاره‌با به حکومه‌تى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر کاره‌باى نیشتمانى هه‌رێمى کوردستان دروست بکات".