سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان له‌میانى پێشکه‌شکردنى وتارێکدا داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و رزگارى نیشتیمانى وڵاته‌که‌ى کرد.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانى لوبنان بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه و گرژى و ئاڵۆزییه‌کان زیادیان کردووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش به گازى فرمێسک رێژ رووبه‌رووى خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه.
له‌میانه‌ى وتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لى لوبنان، حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و رزگارى نیشتمانى کرد له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ببن.
خۆپیشانده‌ران توره‌ییان گه‌یشتۆته لوتکه به‌تایبه‌ت دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون.
خۆپیشانده‌رانى لوبنان له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک داواى روخانى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن.