مه‌سرور بارزانى پله‌ى چوار که‌س له تیمى قوباد تاڵه‌بانى به‌رزده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پله‌ى چوار که‌س له تیمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ راوێژکار و بریکارى وه‌زیر".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پله‌ى چوار که‌س له تیمى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ راوێژکار و بریکارى وه‌زیر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" به‌پێى ژماره (٨٦ و ٨٨ و ٨٩) که له‌رۆژى ٩ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ ده‌رچووه و واژووى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ره هه‌ریه‌ک له ( ئه‌ژى عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د، د. پێشه‌وا عه‌بدولخالق محه‌مه‌د، سه‌میر تۆفیق جافر)، گۆڕاوه بۆ راوێژکار له‌سه‌ر میلاکى نوسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
هاوکات ئاماژه به‌وه‌شکراوه" به‌فه‌رمانى ژماره (٨٧) رۆژى ٩ى ته‌مووز به واژووى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ( ژوان سابیر ئیسماعیل) گۆڕاوه بۆ بریکارى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر میلاکى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
