کازمى سامانه‌که‌ى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئاشکرا کرد
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فۆرمى ئه‌ستۆپاکى دارایى بۆ ساڵى 2020 پڕکرده و داهات و سامانى خۆى ئاشکرا کرد.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فه‌رمانگه‌ى پاراستنى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى عێراق ڕایگه‌یاند که فۆرمى ئه‌ستۆپاکیى دارایى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیان پێگه‌یشتووه و بێئه‌وه‌ى ده‌سته‌که ورده‌کارى سه‌روه‌ت و سامانى کازمى ئاشکرا بکات.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ناوبراو ده‌ڵێت که کۆتایى ساڵى ڕابردوو ده‌سته‌که کارکردنى به هه‌موارکردنى یاسایى ژماره 30 ساڵى 2011 ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش دواى بڕیارى هه‌موارکردنه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌مى له‌ماده‌ى 61 و بڕگه‌ى سێیه‌م له‌ماده‌ى 73ى ده‌ستور.
هاوکات، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که ماده‌ى 16ى یه‌که‌م بڕگه‌ى (ج) باس له‌وه ده‌کات سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پله وه‌زیره‌کان له‌سه‌ریان پێویستکراوه ئه‌ستۆپاکى ساڵانه پێ بکه‌نه‌وه، هاوشێوه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن پله و پۆستێکى فه‌رمێکى دیکه که ئه‌ستۆپاکیان له‌سه‌ره به‌پێى ئه‌و ماده و بڕگه‌کانى دیکه‌ى که ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن.
