په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 450 هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه
مانگانه 93 ملیۆن دۆلار بۆ موچه‌و خه‌رجییه‌کانى یه‌که‌کانى 80 و 70 ده‌چێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له 450 هه‌زار که‌س میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، که ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند"450 هه‌زار که‌س به‌ره‌وژور، میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، که ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80، که‌متر له مانگێکه 150 که‌س له بنکه‌ى مه‌شق و راهێنانى سلێمانى، راهێنانیان پێکراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، چه‌ند ساڵێکه، یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراوى زانکۆ و په‌یمانگاکان داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و که‌سیان دابمه‌زرێن، "به‌نوسراو و له هۆڵى په‌رله‌مان له وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌م پرسى، بێ وه‌ڵام بوو".
دابان محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکردوه، "حکومه‌تێک تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت، وه‌زاره‌تێک به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه که‌رکوکى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌رکوتى خۆپیشاندنى پێبکرێت، کارى له‌به‌رنه‌ڕوات و به‌رده‌وام خه‌ڵکى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به‌ئه‌منیکردن و به سه‌ربازگیکردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و ته‌فیسرێک هه‌ڵده‌گرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان رونیکرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار کۆمه‌کى دارایى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، بونى ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستى پارتى و یه‌کێتى، "نه‌خزمه‌تیان کردن، نه یه‌کیانخستن و به‌نیشتمانیان کردن"، ناکۆکى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌کێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتر کردوه، چه‌ند ساڵێکیشه پله به‌رزکردنه‌وه‌شیان راگیراوه.
دابان محه‌مه‌د ده‌شڵێت، "خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌کان که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێکه خه‌رێکى سه‌رپێخستن و ڕێکخستن و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردن و به‌نیشتمانى کردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یه‌کێتى و به‌پرسه‌کانیان، وا ده‌بن به هێزى شه‌خسى".
