هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ى باڵى سه‌ربازى (په‌که‌که) رایه‌گه‌یاند که له تۆڵه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به بۆردومانى تورکیا له 26ى مانگى ڕابردوو له بامه‌ڕنێ شه‌هید کران، پێنج سه‌ربازى تورکیان کوشتووه. ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێڕى جه‌نگى هه‌فتانیندا هێزه‌کانمان 4ى ئه‌م مانگه (ئاب) له‌دژى سه‌ربازانى دوژمن له‌سه‌ر گردى شه‌هید ئادارى چالاکیان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێک کوژرا". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که" هێزه‌کانمان له خانتوور له‌دژى داگیرکه‌ران، که له‌سه‌ر گردى شه‌هید به‌رخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئه‌نجامدا، له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و په‌ناگاکانى دوژمن درا و له ئه‌نجامدا دوو سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و چه‌کێکى ئه‌ی4ى قورسیش تێکشکێنرا چوار سه‌رباز کوژرا". هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که چالاکییه‌کانیان له تۆڵه‌ى ئه‌و مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامدرا، که 26ى ته‌مموز له بامه‌رنێ شه‌هیدکران له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه.
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و هه‌شت توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راود به چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌که که‌مى کرددووه. به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که له‌لایه‌ن یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌کى ده‌ست بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون. به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ هه‌شت توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و ته‌نها دوو توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاماره‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا 135 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رایگه‌یاند، لێپرسینه‌وه له‌سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیانه ده‌كه‌ن، كه كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچیان كردوه. مستەفا كازمی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردوه و رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچی یاسا و رێنماییه‌كانیان كردوه، هه‌روه‌ها توندوتیژیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه و پابه‌ندی رێكاره‌كانی مافی مرۆڤ نه‌بون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت". كازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت پردی متمانه‌ی نێوان پیاوانی ئاسایش و هاوڵاتیان به‌هێز بكرێت و رێگه نه‌درێت هیچ روداوێك روبدات، به پێچه‌وانه‌وه سزای یاسایی ده‌درێن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبوه‌ته‌وه و داوایكردوه، به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن و نابێت به‌هیچ جۆرێك په‌نا بۆ توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز ببه‌ن.
هاوڵاتى پارێزگاری به‌یروت رایگه‌یاند قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت. مه‌روان عه‌بود پارێزگاری به‌یروت ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 5ئابى 2020، رایگه‌یاند" قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت". وتیشى "10 فه‌رمانبه‌ری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان خێزانیش بێ ماڵوحاڵ بوون". پارێزگاری به‌یروت باسی له‌وه‌شكرد كه نیوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه وێرانبوون و سه‌دان هه‌زار له دانیشتوان ناتوانن به‌ر له دوو بۆ سێ مانگ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. مه‌روان عه‌بود پێیوایه كه ده‌ستبه‌سه‌داگرتنی ئه‌و ماده‌یه وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی وایه و به بڕیاری دادگا بووه و نیوه‌ی لوبنانیان كرده قوربانی له‌پێناوی. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ماده‌ی نیتراتی ئامۆنیاوه بووه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له گه‌نجینه‌كانی به‌نده‌ری به‌یروت هه‌ڵگیراوه. ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه دوو تەقینەوە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بە گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه بۆ چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021). ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خویندن، دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به چه‌ند خاڵێک کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌که‌یان خه‌ریکى دوایین خاڵه‌کانى به‌رنامه‌یه‌که که ده‌یه‌وێت پێشکه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بکات که تایبه‌ته به چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021). هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى خوێندنى (2020ـ2021) به هه‌مان شێوه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ره‌هه‌ندى ته‌ندروستیی تێدایه‌و پێویستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستییه، وتیشى:"پێویستمان به راوێژ و راوه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێکردن ده‌بێت ده‌خرێته به‌رنامه‌ی کاری یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
هاوڵاتى رێکخراوی خاچی سوری لوبنانی رایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 100 کوژراو و زیاتر له چوار هه‌زار بریندار. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 جۆرج کتانه، ئه‌مینداری گشتی رێکخراوی خاچی سوری لوبنانی به سکای نیوزى راگه‌یاند: "له ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێدا زیاتر له 100 که‌س کوژراون و زیاتر له چوار هه‌زاریش برینداربوون". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که تیمه‌کان به‌رده‌وام له پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و که‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا پێوه‌بوون. فۆتۆ ستۆرییه‌ک قوربانییه‌کانى لوبنان پیشانده‌دات که دوێنێ روویداو تێیدا سه‌دان که‌س بوونه‌ته قوربانى.
هاوڵاتى نرخى یه‌ک سه‌عات ئه‌مپێرى کاره‌باى موه‌لیده له مانگى ته‌موز (33) دینار و نیو ده‌بێت و به‌پێى خشته‌ى پێدانى کاره‌با، بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێک له‌نێوان 6 هه‌زارو 250 بۆ 7 هه‌زارو 250 دیناردا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کۆبوه‌وه، به پێى نرخى گازوایل نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى موه‌لیده به (33.5) سى و سێ دینار و نیو بۆ مانگى حه‌وت دیاری‌کرا. ئاماژه به‌وه‌شدرا که به‌تێکڕایى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له‌نێوان (210) بۆ (220) سه‌عات کاریان کردووه، به‌مه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له‌نێوان شه‌ش هه‌زار و (250) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار ده‌بێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که به‌پێى پێدان و دابینکردنى کاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییکانه‌وه، نرخى ئه‌مپێڕێک کاره‌با له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى ته‌موز، لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان رایگه‌یاند که هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن. له‌کۆبونه‌وه‌که‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتکرایه‌وه، که پێویسته پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى (10) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر کارپێکردنى موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیکار روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا نزیکه‌ى دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک زیادى کردووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 45 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى (ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرۆخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 43 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌هۆى ململانێکانى ئه‌مریکاو چین، نرخى نه‌وت له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا کۆتایى مانگ نزیک ببێته‌وه له 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌م کێشه‌کانی شه‌قامی 100 مه‌تری پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌ربکه‌ن که به‌هۆی پڕۆژه‌که‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون. به‌پێى نوسراوێکى پارێزگاى سلێمانى که واژۆى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ره بڕیاردرا لیژنه‌یه‌کى باڵا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى به‌رده‌م شاڕێى بابان به‌سه‌رۆکایه‌تى پارێزگار‌و 11 ئه‌ندام و چاودێرێک پێکبهێنرێت. له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به قه‌ره‌بووى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌کرێته‌وه که مافى یاسایى فه‌رمى سه‌لمێنراویان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێیه هه‌یه، له‌لایه‌ن کشتوکاڵ و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌کانى تره‌وه هه‌ر دامه‌زراوه و که‌لوپه‌ل و سه‌رخانێکى سه‌ر ئه‌و شاڕێیه که به‌ر رێیه‌که ده‌که‌ون مۆڵه‌تى یاساییان هه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت و قه‌ره‌بووى خاوه‌ن ماف ده‌کرێته‌وه، "هه‌موو کڕین و فرۆشتنێکیش به‌و موڵکانه‌ى ده‌که‌ونه سه‌ر شاڕێى بابان قه‌ده‌غه‌یه" ڕۆژى شه‌ممه 11ى ته‌مووز به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى و به‌رپرسانى حکومى و حزبی، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دانرا، که بڕى 400 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکرا و له ڕابردووش‌دا له ساڵى 2013 به‌ردى بناغه‌ى دانرا.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و حکومه‌تى لوبنان یه‌ک رۆژ ماته‌مینى گشتى له وڵاته‌که راگه‌یاند به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ رویدا‌و زیاتر له 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 700 دیکه برینداربوون. به پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان زیاتر له 700 که‌س به هۆى ته‌قینه‌وه‌کانه‌وه برینداربوون و لانیکه‌م 10 که‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. که‌ناڵى سکاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویکرده‌وه، ژماره‌ى قوربانییه‌کان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که نه‌خۆشخانه‌کانى به‌یروت تواناى وه‌رگرتنیانى نه‌ماوه. ته‌قینه‌وه‌کان له به‌نده‌رى به‌یروتدا روویاندا و به پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى کۆنتێنه‌رێکه‌وه بووه که ماده‌ى نیتراتى ئه‌مۆنیۆمى تێدا بووه. مزار نه‌جاریان ئه‌میندارى گشتى حزبى که‌تائیبى لوبنانى له نێو ئه‌و که‌سانه‌دایه که ئه‌مڕۆ به هۆى ته‌قینه‌وه‌کانى به‌یریوتى پایته‌خته‌وه گیانیان له ده‌ستدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 357 هاوڵاتى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون که زۆرینه‌یان له پارێزگاى هه‌ولێره و تائێستا 586 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 2762 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، له‌و پشکنینانه‌ش 357 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوه که 218 که‌سیان له هه‌ولێر بووه و 56 که‌س له سلێمانى و 83 هاوڵاتیش دیکه له پارێزگاى دهۆک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له دوێنێوه 138 توشبووى په‌تاکه چاکبونه‌ته‌وه و 12 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه که چوار که‌سیان له سلێمانى بون و 6 یان له هه‌ولێر و دوو که‌سه‌که‌ى دیکه‌ش له پارێزگاى دهۆک بون. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 15 هه‌زارو 173 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زارو 551 که‌س چاکبونه‌ته‌وه 586 هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماره‌کانى تووشبوان زیادیان کردووه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاکه که‌سى پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى نییه به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک.
ئارا ئیبراهیم بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێت:" جگه‌له گفتوگۆش، هیچ بژارده‌یه‌کى دیکه له‌نێوانماندا نییه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات. خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له هۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که"رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکین..ئه‌وان پێشنیاریان ناردووه‌و ئێمه وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه". یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامى رێککه‌وتنى لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کێکى دیکه له سه‌رچاوه‌کان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌له"رێککه‌وتن نزیکین، له ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر بڕى ئه‌و پاره‌یه‌یه که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، که مانگانه 50 بۆ 100 ملیار دینار جیاوازی هه‌یه". هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئاب ئه‌حمه‌د مولا ته‌لال، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌رده‌وامه و درێژه‌ى هه‌یه، به‌منزیکانه‌ش وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ته‌نها گفتوگۆ تاکه بژارده‌ى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵه بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کان له‌ژێر سه‌قفى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد به چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مان په‌له بکات له ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت رایگه‌یاند"له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه". ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق: داواکارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد، به‌رکه‌وته‌یه‌کى نیشتیمانى و پێداویستییه‌کى چاکسازى سیاسى داواکراوه و ده‌رهاویشته‌ى داخوازى گه‌ل و جوڵه‌ى شه‌قامه. له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێشوازى له پێشنیاره ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ین به‌دیاریکردنى واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خته که ده‌ربڕى پابه‌ندبوونى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه به‌کارنامه حکومییه‌که‌ی. لێره‌دا له پێناو زوو به زوو گه‌یشتنیش به هێنانه‌دى ئه‌و پابه‌ندبوونه حکومییه‌ش، جه‌خت له گرنگى کارکردنى لێبڕاوانه ده‌که‌ینه‌وه، چونکه ته‌نگژه سیاسییه‌که‌ى عێراق بوارى بۆ خۆدزینه‌وه و خه‌مسارى نه‌ھێشتۆته‌وه. ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و ئازاربه‌خشه‌ى که یه‌خه‌ى گه‌له‌که‌مانى گرتووه، پێویستى به بڕیارێکى نیشتمانى ئازایانه هه‌یه، که هه‌ڵقوڵاوى به‌رکه‌وته و مافى گه‌ل بێت له دیاریکردنى حکومه‌تێکى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆى تۆکمه، له‌سایه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادى پاک و بێگه‌ردا. بێگومان چاره‌سه‌ره کارا و سه‌رکه‌وتووه‌کان هه‌ڵقوڵاوى ویستى ئازاد و بڕیارى سه‌ربه‌خۆى هاووڵاتیانن به‌دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و دروستکردنى کاریگه‌رى نه‌رێنى و نه‌خوازراو له‌سه‌ر بژارده‌ى هاووڵاتى له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌وه‌ى وڵات بتوانێت به‌ره‌و چاکسازییه‌کى بونیادتنه‌رانه، که پێویسته‌یه‌کى ھه‌نوکه‌یى داواکراوه، هه‌نگاو بنێت. له‌و پێناوه‌دا داوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌که‌ین، زوو به زوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بکات و ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى بکات، تاوه‌کو ئێمه‌ش په‌سه‌ندى بکه‌ین و حکومه‌ت ده‌ست به جێبه‌جێکردنى بکات. ھه‌وره‌ک چۆن داواکارین په‌له بکرێت له هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی، له‌ھه‌مانکاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له عێراق تواناى دابینکردنى بودجه و ئاسانکارییه پێویسته‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانمان ھه‌یه، به‌جۆرێک که کۆمیسیۆن بتوانێت سه‌ربه‌خۆیى خۆى و پاک و بێگه‌ردى ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. بێگومان ده‌شزانین که حکومه‌ت له‌م پێناوه‌دا پێشوه‌خت ده‌ستیکردوه به کۆبونه‌وه‌ى ڕاوێژکارى و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆندا، ھه‌وه‌ک ده‌شزانین که کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندوه هه‌رکات ده‌ستکرا به دابینکردنى پێداویستییه داواکراوه‌کان، کۆمیسیۆن له توانایاندایه، هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بدات له‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کردووه. لاى خۆشمانه‌وه هه‌ر کاتێک حکومه‌ت پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانمان بخاته به‌رده‌ست، ئاماده‌ین پێشنیاره‌که به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆمانه‌وه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. بێگومان هه‌ر که بڕیارى په‌رله‌مانیش له‌و باره‌وه ده‌رچوو، ئێمه هه‌روه‌ک له ده‌ستوردا هاتووه به فه‌رمى واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دیارى ده‌که‌ین که زیاتر نه‌بێت له دوو مانگى پاش واده‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان. له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خه‌ى ئازاد و پاک و بێگه‌رد، پێویستى به هاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، که ھیوامان وایه له‌لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌م ھاوکارى و ده‌سگرۆییه پێشکه‌شى به کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بکرێت چونکه له‌م پێناوه‌دا کۆمیسیۆن پێویستى به سه‌رپه‌رشتى چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش ھه‌یه ھه‌تاوه‌کو ڕۆڵى نیشتمانى خۆى به باشى بگێڕێت و پارێزراویش بێت له ده‌ستتێوه‌ردانه‌کان و متمانه‌ى هاووڵاتیانیش به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن قوڵتر بکاته‌وه. له‌ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان له‌وه‌دایه چه‌ند بکرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته زووتر ڕێکبخرێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانین وڵاته‌که‌مان له‌و ته‌نگژه سیاسییه مه‌ترسیداره ده‌رباز بکه‌ین که تێیکه‌وتووه، ده‌رفه‌تیش بده‌ینه هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ى ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه و دوور له هه‌موو فرتوفێڵ و ساخته‌کارییه‌ک، چاره‌نووسى وڵاتى خۆى به ده‌ستى خۆى دیارى بکات. کرۆکى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى که ئێستا به‌رۆکى عێراقى گرتووه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ڵقوڵاوى ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵى و کاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆکانیه‌تى که ھه‌رده‌م به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ھێنانه‌دى چاکسازییه داواکراوه‌کان، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ته‌نانه‌ت خۆى خزاندۆته ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه به هۆى ئه‌و یاریکردن و ساخته‌کارییه‌ى که به ئه‌نجامه‌کانییه‌وه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى بێ متمانه‌ى هاووڵاتییان و خۆبه‌دوورگرتن و ڕه‌وینه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات زیادبوونى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌په‌تاى کۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیانى هه‌ولێرو دهۆک خۆپارێزى ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردووه ئه‌گه‌ر پێویستى به ئۆکسجین بێت راسته‌وخۆ ده‌بێت بچێته نه‌خۆشخانه". نزیکه‌ى دووهه‌فته‌یه له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک په‌تاى کۆرۆنا زیادى کردووه‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان تا خۆیان و که‌سوکاریان و هاوشارییه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، سه‌ره‌راى ئه‌وه ژماره‌ى تووشبوان ئامارێکى به‌رزى تۆمار کردووه‌و ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین گیان له‌ده‌ستدان له پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دۆخێکى ترسناکه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیان له‌و دوو پارێزگایه پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانى خۆپارێزییه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تێکه‌ڵاوى زۆر‌و گروپ له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بینراون که ماسک و ده‌ستکێشیان به‌کارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆکارێکى زیادبوونى تووشبوانى کۆرۆنایه". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌شڵێت:" فرۆشتنى بوتڵى ئۆکسجین له شه‌قامه‌کانى هه‌ولێردا مه‌ترسییه‌و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکى تووشبوو پێویستى به ئۆکسجین بێت و له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردبێت پێویسته یان له کۆمپانیاکانى ده‌رمان ئۆکسجین وه‌ربگرێت یان راسته‌وخۆ بچێته نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا". ئه‌مڕۆ قایمقامى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى که‌سێکى راگه‌یاند که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانى هه‌ولێر بوتڵى ئۆکسجین ده‌فرۆشێت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک که‌مى بوتڵى ئۆکسجینیان نییه‌و رۆژانه ئۆکسجین ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:" هیچ هاوڵاتییه‌ک نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌زانێت چۆن خۆى ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا جدییه‌تێک نییه لاى هه‌ندێ که‌س، چونکه ئه‌گه‌ر گروپێکى بچوکیش رێنماییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شار‌و پارێزگایه‌ک و ڤایرۆسه‌که بڵاوده‌کاته‌وه". محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هێشتا دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌و پزیشکان و کارمه‌ندان به‌و په‌رى توانایانه‌وه هاوکارى نه‌خۆشه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له‌م قۆناغه‌دا رانه‌گیرێت مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن. ده‌رباره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ تێکه‌ڵاونه‌بوونى هاوڵاتیان تا ڤایرۆسه‌که زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا 15ى ئاب له‌پارێ.گاى دهۆک له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکان کراوه‌ته پشوو، وتیشى:" ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاکان و دۆخى کۆرۆنا له شاره‌کانیاندا ده‌زانن، ئه‌وان چ بڕیارێک بده‌ن ئێمه پشتیوانیان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش رابگه‌یه‌ندرێت و له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى نه‌بێت هیچ سوودێکى نابێت".
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گه‌رمیان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه به راگرتنى هاتووچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆ هه‌فته‌یه‌ک. ده‌قى بڕیاره‌کان: 1 - پێویسته سه‌رجه‌م(مارکێت و ڕیستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشکییه‌کان وپزیشکى ددان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و تاقیگه‌یى و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کان و پارکه‌کان و کافتریاو چاخانه‌کان و هۆڵه‌کانى وه‌رزش و له‌شجوانى و مه‌له‌وانگه‌کان) به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى و جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ریه‌کێک له‌وکارو پیشه جیاوازانه سزاى دیاریکراو له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. 2 -به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌کردنى گشت بۆنه‌کان(پرسه‌ى ماته‌مینی، ئاهه‌نگ و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان). 3 - راگرتنى هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته. 4 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان قایمقامیه‌ته‌کانى سنووره‌که‌ى ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان و پۆلیسى گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست، به‌رامبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ى ئۆتۆمبیلی(تایبه‌ت, کرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلى هێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى نێوشار) کارده‌که‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیشیان پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان, بڕگه‌ى یازده‌یه‌م له‌به‌یانى ژماره46ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێت. 5 - دامه‌زراوه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت کارمه‌ندان و کرێکاره‌کانیان پابه‌ندبکه‌ن به‌به‌ستنى ده‌مامک و رێنماییه خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕى (150.000) سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار خاوه‌نى دامه‌زراوه‌که سزاده‌درێت. 6 - ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌نزیکه‌وه چاودێرى جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه ده‌کات، ئه‌ولیژنانانه‌ى که‌له پێشوتردا پیکهێنراون بۆ به‌دواداچوون وپشکین ئاکتیڤ ده‌کرێنه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش پشت به‌ڕاپۆرته‌کانیان ده‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌مى له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیاندا به‌دى بکرێت تووشى لێپێچه‌نه‌وه‌ى یاساى ده‌بن. 7- پێکهێنانى لیژنه‌ى باڵاى پشکینین و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان(به‌سه‌رۆکایه‌تى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنووره‌که) تایبه‌ت به پرسى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا. 8 - ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌کانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێوشوێنێکى دیکه‌ى پێویست بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا. 9 - ئه‌م بڕیارانه له کاتژمێر( 12شه‌وى 5ى ئاب) جێبه‌جێده‌کرێت.