هاوڵاتى دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌لایه‌ن تورکیاوه تا دێت ناکۆکییه‌کانى به‌غداو ئه‌نقه‌ره توندتر ده‌کات، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ده‌ڵێت:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه". مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عیراق ڕایگه‌یاند، تورکیا به دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله، زیانى له هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کانى له‌گه‌ڵ عیراق داوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه". هاوکات وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق، داوایکردووه دانوستانى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تورکیا بکرێت له‌سه‌ر کێشه‌ى ئاو.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش که‌سیش ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد که له 24 کاتژمێری رابردوودا 41 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا بوون و 15 توشبوو له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش توشبووی کۆرۆنا له 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌نێوان پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیشدا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ته‌واوى راده‌گیرێت و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌مو شوێنه گشتییه‌کان وه‌کو مارکێت، رێستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان نابێت رێگه‌بده‌ن به چونه‌ژوره‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌کانیان به‌بێ به‌ستنى ماسک، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ و خاوه‌نه‌کانیان به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن. سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌کان (پزیشکان، پزیشکانى ددان، کارمه‌ندانى ته‌ندروستی، تاقیگه‌یی) بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ داده‌خرێن. ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت و بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست، هاتوچۆکردن به ره‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌شى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێننامه پڕده‌که‌نه‌وه که له ماڵه‌وه یان له هۆتێل خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن، "ئه‌گه‌ر پێگیر نه‌بن به‌و به‌ڵێننامه‌یه، ئه‌وا به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن."
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵێن ده‌دات هه‌وڵى جددى بدات له‌گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌ى که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و هه‌وڵه‌که‌ش ده‌به‌نه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌شڵێت:" ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر ". به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، پێشوازى کردووه له وه‌فدێکى رزگاربوانى ده‌ستى داعش که خه‌ڵکى شه‌نگال و گوندى کۆجۆ و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بوون. کازمى له پێشوازى وه‌فده‌که، ئیدانه‌ى تاوانى دڕاندانه‌ى داعشى له 3ى ئابى 2014دا دژ به ئێزیدییه‌کان کردووه و باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕوى ئێزیدییه‌کان بووه‌وه، ئازارێکى عێراقییه که دوباره نابێته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ وه‌فده ئێزیدییه‌که دوپاتیکرده‌وه که" عێراق وڵاتى خۆتانه‌و حکومه‌ت په‌رۆشه بۆ پاراستنى شوناسى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراق و ئه‌و فره‌ییه‌ى که هه‌یه خاڵێکى به‌هێزه نه‌ک لاوازی". هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌زمونه‌ى ئێزیدییه‌کان چه‌شتیان دڵڕه‌قانه بووه، به‌ڵام" ئێمه ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر". هاوکات، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیدا که به‌جدى هه‌وڵى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌دان بدات که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بێسه‌روشوێنه ئێزیدیانه‌دا بۆ نێو که‌سوکاریان.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له په‌یامێکیدا به بۆنه‌ى شه‌شه‌مین ساڵیادى جینۆسایدى شه‌نگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که "ده‌بێت ئه‌وانه‌ى که که‌مته‌رخه‌م و هۆکاربوون بۆ روودانى کاره‌ساته‌که، به سزا بگه‌یه‌نرێن". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى: له شه‌شه‌مین ساڵیادى کاره‌ساتى شه‌نگال و جینۆسایدى ئێزدییان، به خه‌مێکى قووڵه‌وه، یادى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مان کرا به‌رز راده‌گرین، پشوودرێژى و وره و باوه‌ێ به ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر بۆ که‌سوکاریان ده‌خوازین و، داواکارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تی، حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان په‌له بکه‌ن له ناساندنى کاره‌ساتى شه‌نگال وه‌ک تاوانى جینۆساید و، له‌به‌رده‌م دادگایه‌کى باڵادا، رێکخراوى تیرۆریستیى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و تاوانباره‌کانیان و ئه‌وانه‌ش که که‌مته‌رخه‌م و هۆکاربوون بۆ روودانى کاره‌ساته‌که، به سزا بگه‌یه‌نن. سه‌ربارى گه‌وره‌یى کاره‌ساته‌که و دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رۆژى ره‌شى ٣ی٨ی٢٠١٤، هێشتا برینى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان سارێژ نه‌بووه. ده‌یان هه‌زار خێزان داڕماون. هه‌زاران کچ و مناڵ و پیاوى ئێزدى بێ سه‌روشوێنن و، ده‌یان هه‌زار پیر و بریندار له ئاواره‌یى که‌مپه‌کاندا و دوور له زێدى خۆیان، دوور له ئازیزانیان، خراپترین رۆژگار ده‌گوزه‌رێنن. له دۆخێکى وا تاڵ‌دا، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه دوور له دروشمبازیی، سنورێک بۆ ئه‌م دۆخه خراپه‌ى ژیانى ئێزدییه‌کانى پاش جینۆساید دابنێین و، پشتیوان بین له ئاسایى کردنه‌وه‌ى ژیانى خه‌ڵک له شه‌نگال و، دوور له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌سکى حزبی، ئێزدییان و ناسنامه‌ى گه‌لى خۆمان و کولتورى پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یى ئاینیى بپارێزێن. به پێویستى ده‌زانین هێزه سیاسییه‌کانى کوردستان، شانبه‌شانى حکومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تی، به‌شدارى بکه‌ن له پرۆسه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى شه‌نگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌که‌ى بۆ زێدى باب و باپیریان. ئه‌رکى حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانه به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، دۆزینه‌وه‌ى خوشک و برا ئێزدییه بێسه‌روشوێنه‌کراوه‌کان بکاته کارى له‌پێشینه‌ى خۆی. ئه‌رکى هه‌مووشمانه که ئه‌و رۆژانه و، شه‌هیدانى ئێزدى و شه‌هیدانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش له‌یاد نه‌که‌ین و، دڵنیاین که قوربانیدانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و یه‌کڕیزیى خه‌ڵکى کوردستان رێگه‌ى نه‌دا پیلانى تر‌ى داعش له قڕکردن و داگیرکاریى بۆ سه‌ر کوردستان سه‌ربگرێت. ئێمه له سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له کاتێکدا مه‌زڵومییه‌ت و قوربانیدانى ئێزدییه‌کان به‌وپه‌ڕى به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵێنى هاوکارى و پشتیوانیى ته‌واویان بۆ دووپات ده‌که‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین: خه‌باتى ئێمه له‌پێناو پاراستن و به‌دیهاتنى داوا ره‌واکانى ئه‌وان و ئامانجى ته‌واوى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه. سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شه‌نگال و ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
هاوڵاتى هێزێکى ئه‌مه‌ریکى دوێنێ سه‌ردانى قه‌ندیل و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ریان کردووه سه‌رچاوه‌یه‌کى که‌جه‌که‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات که" ئه‌و شوێنانه‌یان بینیووه که تورکیا بۆردومانى کردووه‌و هیچ میتینگ و کۆبونه‌وه‌یه‌ک نه‌کراوه". دوێنێ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 یمێکى ئه‌مریکى به چوار ئۆتۆمبێل به‌ره‌و بنارى قه‌ندیل چوون و هێزه‌که له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى و کۆپته‌ره‌وه چاودێریان کراوه بۆ پاراستنیان. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌پێى زانیارییه‌کانى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تیمه ئه‌مریکیه‌که رێگاى هێزى ئاسمانیه‌وه فرۆکه‌ى ئه‌مریکا چاودێریی کراون و به‌مه‌به‌ستى شوێنى بۆردومانه‌کانى تورکیا سه‌ردانى ناوچه‌که‌یان کردووه‌و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان بینیوه که بۆردومان کراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دڵنیایى درایه خه‌ڵکى ناوچه‌کانى بنارى قه‌ندیل که فرۆکه‌کان تورکى نین. هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و تیمه‌ى ئه‌مه‌ریکییه‌کان سه‌ردانى ناوچه‌ى گوندى کونه‌ماسى گه‌شتیاریان کردووه که له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن فرۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى تورکیاوه بۆردومان کراوه‌و شه‌ش هاوڵاتى سڤیل برینداربوون و پێشمه‌رگه‌یه‌کى پژاک شه‌هید بوون و سێ که‌سی دیکه‌یان برینداربوون. له دوو رۆژى رابردوو کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکى به‌چاودێرى کۆشکى سپى به فه‌رمى گرێبه‌ستى کارکردنى له کێلگه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژاڤا واژووکرد، که برواى چاودێران هه‌نگاوێکه بۆ دان پێدانانى فه‌رمى به ئیداره‌که و تێپه‌راندنى مه‌ترسى تورکیا و دیمه‌شق ده‌بێـت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به‌توندى ره‌خنه‌ى له‌و رێککه‌وتنه گرت که له‌نێوان کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکیو هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) کراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 مه‌ولود چاوش ئۆغلو رایگه‌یاند "ئه‌م رێککه‌وتنه بازرگانییه به‌ماناى پشتیوانى کردنه له تیرۆر". ئه‌مه‌ریکا پشتیوانى له‌هێزه کوردییه‌که‌ى رۆژئاڤاى کوردستان ده‌کات، که تورکیا به‌هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ى کوردن‌و داکۆکى له‌مافه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن له‌رۆژئاڤاى کوردستان.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند: "پێویسته کۆتایى به‌م بارودۆخه ناسرووشتییه‌ى شنگال بهێنرێت و شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانى". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له په‌یامێکیدا مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتى تاوانى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا تێده‌په‌ڕێت، کاره‌ساتێک که تێیدا تیرۆریستانى داعش به شێوه‌یه‌کى دڕندانه تاوانیان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجام دا.....له‌م کاره‌ساته‌دا ئێزیدییه‌کان به‌هۆى کوردبوون و به‌هۆى ئایین و بیروباوه‌ڕییان که‌وتنه به‌ر شاڵاوى ڕق و جه‌هل و بێویژدانیى تیرۆریستان". ده‌قى په‌یامى مه‌سعود بارزانى: به ناوى خوداى مه‌زن و دلۆڤان ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتى تاوانى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا تێده‌په‌ڕێت. کاره‌ساتێک که تێیدا تیرۆریستانى داعش به شێوه‌یه‌کى دڕندانه تاوانیان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجام دا. ئه‌و تاوانه برینێکى قووڵه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى گه‌لى کوردستان و هه‌رگیز له‌بیر ناکرێت. له‌م کاره‌ساته‌دا ئێزیدییه‌کان به‌هۆى کوردبوون و به‌هۆى ئایین و بیروباوه‌ڕییان که‌وتنه به‌ر شاڵاوى ڕق و جه‌هل و بێویژدانیى تیرۆریستان. ئه‌وه‌ى تاوانبارانى داعش له‌دژى خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجامیان دا درێژه‌کراوه‌ى ئه‌و زنجیره کاره‌سات و تاوانانه بوو که به درێژایى مێژوو ده‌رهه‌ق گه‌لى کوردستان ئه‌نجام دراوه. له‌م یاده دڵته‌زێنه‌دا به به‌رزى یادى شه‌هیدان و قوربانیانى شنگال ده‌که‌ینه‌وه. هاوکات یادى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانانه‌یش ده‌که‌ینه‌وه که به خوێنى خۆیان شنگال و چیاى شنگالیان له ده‌ست تیرۆریستان ئازاد کرد و مه‌ردانه تۆڵه‌ى ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یان له تیرۆریستان کرده‌وه. به پێویستى ده‌زانم لێره‌دا جارێکى تر جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه که به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه پشتیوانى داواکاریى خوشک و برا ئێزیدییه‌کان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و ژیانێکى ئاسووده و ئارام و دوور له سته‌مکارى و چه‌وساندنه‌وه‌یان هه‌بێت و بتوانن کاروبارى خۆیان له ناوچه‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن. جێگه‌ى داخێکى زۆره ده‌ڤه‌رى شنگالیش له دواى ڕووداوه‌کانى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر که‌وته به‌ر کاریگه‌ریى پیلانى ناحه‌زانى خه‌ڵکى کوردستان. ئه‌و کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له کاره‌ساتى تر و خوێنڕشتنى نێوان ئێزیدییه‌کان بگیرێت وا ڕێککه‌وتن کرا که کۆنتڕۆڵى شنگال بدرێته ئێزیدییه‌کان و ئێزیدییه‌کان هه‌ر خۆیان ئیداره‌ى شنگال و ناوچه‌کانیان بکه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستایش حکوومه‌تى عێراقى پابه‌ندى ئه‌و ڕێککه‌وتنه نه‌بووه و شنگال که‌وتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵکى تر. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌تا ئێستا ئێزیدییه‌کانى ده‌ڤه‌رى شنگال له ژیان و داهاتوویان دڵنیا نین و بۆ ناوچه‌کانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر له دۆخى ئاواره‌یى و ژیانى که‌مپه‌کاندا ماونه‌ته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌وه‌یان زوڵمێکى گه‌وه‌ریه. بۆیه پێویسته کۆتایى به‌م بارودۆخه ناسرووشتییه‌ى شنگال بهێنرێت و شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌کانى و پێویست ده‌کات ڕێوشوێنى وا بگیرێته به‌ر که چیتر کاره‌سات و زوڵم و تاوان له‌دژى ئێزیدییه‌کان و پێکهاته‌کانى تر دووباره نه‌بێته‌وه. له‌یادى کاره‌ساتى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا دڵم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوشک و برا ئێزیدییه‌کانه و هاوخه‌مى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و کاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌م. هه‌زاران سڵاو له گیانى پاکى شه‌هیدانى شنگال و هه‌موو شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادیى کوردستان. مسعود بارزانی 3ـى 8ـى 2020
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پێشوازیى له حامید سه‌عید کرد ئه‌و مێردمنداڵه‌ى که له لایه‌ن ھێزێکى ئه‌منیه‌وه له به‌غدا سوکایه‌تى پێکرابوو و داواى لێبوردى لێکرد. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 مسته‌فا کازمى له دواى پێشوازیکردن له حامید سه‌عید، داواى لێبوردنى لێ کرد و به‌ڵێنیشیدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان که ئازاریان داوه ره‌وانه‌ى دادگا ده‌کات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. هاوکات، له‌میانى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، مسته‌فا کازمى بڕیاریدا به دابینکردنى پارێزه‌رێک بۆ یارمه‌تیدانى دۆسیه‌که‌ى له‌رووى یاساییه‌وه و په‌یمانیدا تێچووى ته‌واوکردنى خوێندنه‌که‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت. له ماوه‌ى رابردوودا گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه تێدا مێردمنداڵێک له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له به‌غدا سوکایه‌تى پێکرا و قژى به چه‌قۆ بڕا، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه و دواتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌ستگیرکردوه که سوکایه‌تیان به مێردمنداڵه‌که کردوه.
هاوڵاتى له شارى دیوانییه‌ى باشورى عێراق له رووبارێکى پارێزگاکه‌دا ماسییه‌کان مرداربوونه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت:" به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سه‌دان تۆن ماسى ژه‌هراوى کراون". عه‌لى بدێری، ئه‌ندامى لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاو له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند که کاره‌ساتێکى ژینگه‌یى و ئابوورى له شارى دیوانییه روویداوه و به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سه‌دان تۆن ماسى ژه‌هراوى کراون و له‌ناوبراون. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى عیراق وه‌زاره‌تى ناوخۆى تۆمه‌تبار کردوه به‌وه‌ى نه‌یتوانیووه رێگرى له‌و که‌سه نه‌ناسراوانه بکات که "به ئه‌نقه‌ست ژه‌هریان کردوه‌ته رووباره‌که‌ى دوانییه و بوونه‌ته‌هۆى مرداربوونه‌وه‌ى سه‌دان تۆن ماسى".
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌دواى کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئێران به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆرودمانى بنکه‌و بارگه‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه چه‌ند بنکه‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوته‌وه ئامانج. کاوه به‌هرامی، به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێران له‌کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و کاتوێشاو تۆپ بۆردومانى بنکه‌و باره‌گاکانى حزبى دیموکرات ده‌کات ده‌کات له‌سه‌ر سنورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد هیچ زیانێکى گیانى تا ئێستا به‌ر پێشگه‌رمه‌رگه‌کانیان نه‌که‌وتووه، به‌ڵام زه‌ره‌رو زیانى ماددیان هه‌بووه، وتیشى:" ئێمه له‌به‌ر دۆخى حکومه‌تى باشوورى کوردستان چالاکییه‌کانمان راگرتووه‌و نامه‌نه‌وێت به‌هۆى ئێمه‌وه ئێران حکومه‌تى باشوور تووشى ئه‌زییه‌ت بکات، یه‌کێتى و پارتیش ئاگاداریى ئه‌وان، چونکه ئێمه ده‌زانین ئێران چاوى به حکومه‌ت و په‌رله‌مانى باشوورى کوردستان هه‌ڵنایات". کاوه به‌هرامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ره‌نگه هه‌ماهه‌نگى له‌نێ,ان تورکیا‌و ئێران‌دا هه‌بێت بۆ لێدانى له ئۆپۆزسیۆنى باکورو رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، به‌ڵام ئه‌وان به‌فه‌رمى زانیاریان نییه له‌وباره‌یه‌وه، وتیشى:" راسته ئێمه پێشمه‌رگه‌کانمان له‌سه‌ر سنورى باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام هیچ چاکلاییه‌کمان نییه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن"، ده‌شڵێت:" شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له یادى شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى کوردانى ئێزدى له شنگال له‌لایه‌ن چه‌کدارانى رێکخراوى داعش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، شنگالیش کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ به ئازارێکی قووڵه‌وه یادی شه‌ش ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و کاره‌ساتی شه‌نگال ده‌که‌ینه‌وه. به ڕێز و شکۆوه هه‌موو ئه‌و خوشک و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که بوونه قوربانیی تاوانکارییه‌کی بێهاوتای تیرۆرستانی داعش. هیچ که‌سێک بڕوای نه‌ده‌کرد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا مرۆڤایه‌تی جارێکی دی مه‌رگه‌ساتێکی وا ده‌بینێته‌وه که هه‌موو جیهان شۆک ده‌کات. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی قوربانیانی کاره‌ساتی شه‌نگال و ته‌واوی خوشک برایانی ئێزدی. له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ژیانیان تێدا نییه. شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن. له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ک ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش کار ده‌کات تا به هاوکاریی یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانکاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه. خوشک و برایانی ئێزدی به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدی خۆیان بڕوا و ئایینی خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆکارێکی گرنگ و کارای کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا جه‌خت له قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کولتووره ده‌که‌ینه‌وه و هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان به لانکه‌ی ئارام و پارێزراوی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ که‌سوکاری ڕفێنراوان دووپات ده‌که‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگارکردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین. سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی، شه‌نگالیان ڕزگار کرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشی. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوکارییان پێشکه‌ش به ئێزدییان کرد. خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه بۆ دابینکردنی دادپه‌روه‌ری و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان 3/8/2020
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژى ئێزیدییان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه. مه‌سرور بارزانى له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، “کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا”. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى به‌م جۆره‌یه: له شه‌شه‌مین ساڵیادى داگیرکردنى شنگال و جینۆسایدکردنى خوشک و برایانى ئێزدى له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، به خه‌م و کۆڤانه‌وه یادى شه‌هیدانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ده‌که‌ینه‌وه که له ئه‌نجامى هێرشى دڕندانه‌ى تیرۆریستانى داعش، به هه‌زاران مرۆڤى بێ‌تاوان دووچارى کۆمه‌ڵکوژى و ڕفاندن و ئاواره‌بوون بوونه‌وه. کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا، که به شێک بوو له هێرشى به‌رفراوانى تیرۆریستان له دژى گه‌لى کوردستان. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و فه‌رمان و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى خوشک وبرایانى ئێزدى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له به‌رگریکردن له زمان و ناسنامه و کو‌لتوور و ئاینى خۆیان. له‌م یاده خه‌مناکه‌دا ، پێویسته به‌ڕێزه‌وه یادى قوربانیدانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان بکه‌ینه‌وه له ڕزگارکردنى شنگال و ده‌وروبه‌رى به سه‌رکردایه‌تى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشى هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین له به هاناوه‌چوونى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان. پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوکار بن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال به شێوه‌یه‌ک که هیچ هێزێکى چه‌کدارى بیانى و میلیشیاکان له شنگال نه‌مێنن و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئازادکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕفێندراوانه‌ى تا ئێستا ماون، که ژماره‌یه‌کى زۆریان پێشتر به هه‌وڵى حکومه‌تى هه‌رێم ڕزگارکراون. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حکومه‌تى فیدراڵی، قه‌ره‌بووى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان بکاته‌وه و یارمه‌تى ئاواره‌کان بدات و زه‌مینه خۆش بکات، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانیان . سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شنگال و گشت شه‌هیدانى کوردستان . مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى حاجیانى ئه‌مساڵ ته‌وافى ماڵئاواییان له مه‌ککه ئه‌نجامدا، ئه‌مساڵ بچووکترین حه‌ج له ڕووى ژماره‌ى به‌شدار بووانه‌وه ئه‌نجام دراو و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییه‌کانیش ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 به‌رپرسانى سعودیه ڕایانگه‌یاند، که تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌ک به کۆرۆنا له‌ناو حاجیاندا تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام حاجییه‌کان، که هه‌موویان دانیشتووى ناو سعودیه‌ن، ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن. ئه‌مساڵ به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه‌ى 10 هه‌زار موسوڵمان فه‌ریزه‌ى حه‌جیان به‌جێهێنا، ئه‌وه‌یش به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو که دوو ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س به‌شداریان ده‌کرد.