مه‌سعود بارزانى: پێویسته شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند: "پێویسته کۆتایى به‌م بارودۆخه ناسرووشتییه‌ى شنگال بهێنرێت و شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانى".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له په‌یامێکیدا مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتى تاوانى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا تێده‌په‌ڕێت، کاره‌ساتێک که تێیدا تیرۆریستانى داعش به شێوه‌یه‌کى دڕندانه تاوانیان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجام دا.....له‌م کاره‌ساته‌دا ئێزیدییه‌کان به‌هۆى کوردبوون و به‌هۆى ئایین و بیروباوه‌ڕییان که‌وتنه به‌ر شاڵاوى ڕق و جه‌هل و بێویژدانیى تیرۆریستان".
ده‌قى په‌یامى مه‌سعود بارزانى:
به ناوى خوداى مه‌زن و دلۆڤان
ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتى تاوانى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا تێده‌په‌ڕێت. کاره‌ساتێک که تێیدا تیرۆریستانى داعش به شێوه‌یه‌کى دڕندانه تاوانیان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجام دا. ئه‌و تاوانه برینێکى قووڵه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى گه‌لى کوردستان و هه‌رگیز له‌بیر ناکرێت. له‌م کاره‌ساته‌دا ئێزیدییه‌کان به‌هۆى کوردبوون و به‌هۆى ئایین و بیروباوه‌ڕییان که‌وتنه به‌ر شاڵاوى ڕق و جه‌هل و بێویژدانیى تیرۆریستان. ئه‌وه‌ى تاوانبارانى داعش له‌دژى خوشک و برا ئێزیدییه‌کانمان ئه‌نجامیان دا درێژه‌کراوه‌ى ئه‌و زنجیره کاره‌سات و تاوانانه بوو که به درێژایى مێژوو ده‌رهه‌ق گه‌لى کوردستان ئه‌نجام دراوه.
له‌م یاده دڵته‌زێنه‌دا به به‌رزى یادى شه‌هیدان و قوربانیانى شنگال ده‌که‌ینه‌وه. هاوکات یادى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانانه‌یش ده‌که‌ینه‌وه که به خوێنى خۆیان شنگال و چیاى شنگالیان له ده‌ست تیرۆریستان ئازاد کرد و مه‌ردانه تۆڵه‌ى ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یان له تیرۆریستان کرده‌وه.
به پێویستى ده‌زانم لێره‌دا جارێکى تر جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه که به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه پشتیوانى داواکاریى خوشک و برا ئێزیدییه‌کان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و ژیانێکى ئاسووده و ئارام و دوور له سته‌مکارى و چه‌وساندنه‌وه‌یان هه‌بێت و بتوانن کاروبارى خۆیان له ناوچه‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن. جێگه‌ى داخێکى زۆره ده‌ڤه‌رى شنگالیش له دواى ڕووداوه‌کانى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر که‌وته به‌ر کاریگه‌ریى پیلانى ناحه‌زانى خه‌ڵکى کوردستان. ئه‌و کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له کاره‌ساتى تر و خوێنڕشتنى نێوان ئێزیدییه‌کان بگیرێت وا ڕێککه‌وتن کرا که کۆنتڕۆڵى شنگال بدرێته ئێزیدییه‌کان و ئێزیدییه‌کان هه‌ر خۆیان ئیداره‌ى شنگال و ناوچه‌کانیان بکه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستایش حکوومه‌تى عێراقى پابه‌ندى ئه‌و ڕێککه‌وتنه نه‌بووه و شنگال که‌وتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵکى تر. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌تا ئێستا ئێزیدییه‌کانى ده‌ڤه‌رى شنگال له ژیان و داهاتوویان دڵنیا نین و بۆ ناوچه‌کانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر له دۆخى ئاواره‌یى و ژیانى که‌مپه‌کاندا ماونه‌ته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌وه‌یان زوڵمێکى گه‌وه‌ریه.
بۆیه پێویسته کۆتایى به‌م بارودۆخه ناسرووشتییه‌ى شنگال بهێنرێت و شنگال بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌کانى و پێویست ده‌کات ڕێوشوێنى وا بگیرێته به‌ر که چیتر کاره‌سات و زوڵم و تاوان له‌دژى ئێزیدییه‌کان و پێکهاته‌کانى تر دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌یادى کاره‌ساتى کۆمه‌ڵکوژیى شنگالدا دڵم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوشک و برا ئێزیدییه‌کانه و هاوخه‌مى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و کاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌م. هه‌زاران سڵاو له گیانى پاکى شه‌هیدانى شنگال و هه‌موو شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادیى کوردستان.
مسعود بارزانی
3ـى 8ـى 2020
