فه‌رمانده‌یى هێزى حدکا بۆ هاوڵاتى: ئێران به‌فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆردومان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌دواى کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئێران به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆرودمانى بنکه‌و بارگه‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه چه‌ند بنکه‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوته‌وه ئامانج.
کاوه به‌هرامی، به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێران له‌کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و کاتوێشاو تۆپ بۆردومانى بنکه‌و باره‌گاکانى حزبى دیموکرات ده‌کات ده‌کات له‌سه‌ر سنورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد هیچ زیانێکى گیانى تا ئێستا به‌ر پێشگه‌رمه‌رگه‌کانیان نه‌که‌وتووه، به‌ڵام زه‌ره‌رو زیانى ماددیان هه‌بووه، وتیشى:" ئێمه له‌به‌ر دۆخى حکومه‌تى باشوورى کوردستان چالاکییه‌کانمان راگرتووه‌و نامه‌نه‌وێت به‌هۆى ئێمه‌وه ئێران حکومه‌تى باشوور تووشى ئه‌زییه‌ت بکات، یه‌کێتى و پارتیش ئاگاداریى ئه‌وان، چونکه ئێمه ده‌زانین ئێران چاوى به حکومه‌ت و په‌رله‌مانى باشوورى کوردستان هه‌ڵنایات".
کاوه به‌هرامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ره‌نگه هه‌ماهه‌نگى له‌نێ,ان تورکیا‌و ئێران‌دا هه‌بێت بۆ لێدانى له ئۆپۆزسیۆنى باکورو رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، به‌ڵام ئه‌وان به‌فه‌رمى زانیاریان نییه له‌وباره‌یه‌وه، وتیشى:" راسته ئێمه پێشمه‌رگه‌کانمان له‌سه‌ر سنورى باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام هیچ چاکلاییه‌کمان نییه".
