هاوڵاتى له شارى دیوانییه‌ى باشورى عێراق له رووبارێکى پارێزگاکه‌دا ماسییه‌کان مرداربوونه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت:" به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سه‌دان تۆن ماسى ژه‌هراوى کراون". عه‌لى بدێری، ئه‌ندامى لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاو له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند که کاره‌ساتێکى ژینگه‌یى و ئابوورى له شارى دیوانییه روویداوه و به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سه‌دان تۆن ماسى ژه‌هراوى کراون و له‌ناوبراون. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى عیراق وه‌زاره‌تى ناوخۆى تۆمه‌تبار کردوه به‌وه‌ى نه‌یتوانیووه رێگرى له‌و که‌سه نه‌ناسراوانه بکات که "به ئه‌نقه‌ست ژه‌هریان کردوه‌ته رووباره‌که‌ى دوانییه و بوونه‌ته‌هۆى مرداربوونه‌وه‌ى سه‌دان تۆن ماسى".
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌دواى کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئێران به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆرودمانى بنکه‌و بارگه‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه چه‌ند بنکه‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوته‌وه ئامانج. کاوه به‌هرامی، به‌رپرسى ده‌زگاى فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌ر به (حدکا ) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێران له‌کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و کاتوێشاو تۆپ بۆردومانى بنکه‌و باره‌گاکانى حزبى دیموکرات ده‌کات ده‌کات له‌سه‌ر سنورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد هیچ زیانێکى گیانى تا ئێستا به‌ر پێشگه‌رمه‌رگه‌کانیان نه‌که‌وتووه، به‌ڵام زه‌ره‌رو زیانى ماددیان هه‌بووه، وتیشى:" ئێمه له‌به‌ر دۆخى حکومه‌تى باشوورى کوردستان چالاکییه‌کانمان راگرتووه‌و نامه‌نه‌وێت به‌هۆى ئێمه‌وه ئێران حکومه‌تى باشوور تووشى ئه‌زییه‌ت بکات، یه‌کێتى و پارتیش ئاگاداریى ئه‌وان، چونکه ئێمه ده‌زانین ئێران چاوى به حکومه‌ت و په‌رله‌مانى باشوورى کوردستان هه‌ڵنایات". کاوه به‌هرامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ره‌نگه هه‌ماهه‌نگى له‌نێ,ان تورکیا‌و ئێران‌دا هه‌بێت بۆ لێدانى له ئۆپۆزسیۆنى باکورو رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، به‌ڵام ئه‌وان به‌فه‌رمى زانیاریان نییه له‌وباره‌یه‌وه، وتیشى:" راسته ئێمه پێشمه‌رگه‌کانمان له‌سه‌ر سنورى باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام هیچ چاکلاییه‌کمان نییه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن"، ده‌شڵێت:" شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له یادى شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى کوردانى ئێزدى له شنگال له‌لایه‌ن چه‌کدارانى رێکخراوى داعش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، شنگالیش کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ به ئازارێکی قووڵه‌وه یادی شه‌ش ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و کاره‌ساتی شه‌نگال ده‌که‌ینه‌وه. به ڕێز و شکۆوه هه‌موو ئه‌و خوشک و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که بوونه قوربانیی تاوانکارییه‌کی بێهاوتای تیرۆرستانی داعش. هیچ که‌سێک بڕوای نه‌ده‌کرد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا مرۆڤایه‌تی جارێکی دی مه‌رگه‌ساتێکی وا ده‌بینێته‌وه که هه‌موو جیهان شۆک ده‌کات. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی قوربانیانی کاره‌ساتی شه‌نگال و ته‌واوی خوشک برایانی ئێزدی. له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ژیانیان تێدا نییه. شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن. له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ک ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش کار ده‌کات تا به هاوکاریی یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانکاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه. خوشک و برایانی ئێزدی به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدی خۆیان بڕوا و ئایینی خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆکارێکی گرنگ و کارای کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا جه‌خت له قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کولتووره ده‌که‌ینه‌وه و هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان به لانکه‌ی ئارام و پارێزراوی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ که‌سوکاری ڕفێنراوان دووپات ده‌که‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگارکردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین. سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی، شه‌نگالیان ڕزگار کرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشی. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوکارییان پێشکه‌ش به ئێزدییان کرد. خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه بۆ دابینکردنی دادپه‌روه‌ری و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان 3/8/2020
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژى ئێزیدییان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه. مه‌سرور بارزانى له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، “کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا”. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى به‌م جۆره‌یه: له شه‌شه‌مین ساڵیادى داگیرکردنى شنگال و جینۆسایدکردنى خوشک و برایانى ئێزدى له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، به خه‌م و کۆڤانه‌وه یادى شه‌هیدانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ده‌که‌ینه‌وه که له ئه‌نجامى هێرشى دڕندانه‌ى تیرۆریستانى داعش، به هه‌زاران مرۆڤى بێ‌تاوان دووچارى کۆمه‌ڵکوژى و ڕفاندن و ئاواره‌بوون بوونه‌وه. کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا، که به شێک بوو له هێرشى به‌رفراوانى تیرۆریستان له دژى گه‌لى کوردستان. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و فه‌رمان و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى خوشک وبرایانى ئێزدى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له به‌رگریکردن له زمان و ناسنامه و کو‌لتوور و ئاینى خۆیان. له‌م یاده خه‌مناکه‌دا ، پێویسته به‌ڕێزه‌وه یادى قوربانیدانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان بکه‌ینه‌وه له ڕزگارکردنى شنگال و ده‌وروبه‌رى به سه‌رکردایه‌تى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشى هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین له به هاناوه‌چوونى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان. پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوکار بن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال به شێوه‌یه‌ک که هیچ هێزێکى چه‌کدارى بیانى و میلیشیاکان له شنگال نه‌مێنن و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئازادکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕفێندراوانه‌ى تا ئێستا ماون، که ژماره‌یه‌کى زۆریان پێشتر به هه‌وڵى حکومه‌تى هه‌رێم ڕزگارکراون. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حکومه‌تى فیدراڵی، قه‌ره‌بووى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان بکاته‌وه و یارمه‌تى ئاواره‌کان بدات و زه‌مینه خۆش بکات، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانیان . سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شنگال و گشت شه‌هیدانى کوردستان . مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى حاجیانى ئه‌مساڵ ته‌وافى ماڵئاواییان له مه‌ککه ئه‌نجامدا، ئه‌مساڵ بچووکترین حه‌ج له ڕووى ژماره‌ى به‌شدار بووانه‌وه ئه‌نجام دراو و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییه‌کانیش ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 به‌رپرسانى سعودیه ڕایانگه‌یاند، که تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌ک به کۆرۆنا له‌ناو حاجیاندا تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام حاجییه‌کان، که هه‌موویان دانیشتووى ناو سعودیه‌ن، ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن. ئه‌مساڵ به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه‌ى 10 هه‌زار موسوڵمان فه‌ریزه‌ى حه‌جیان به‌جێهێنا، ئه‌وه‌یش به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو که دوو ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س به‌شداریان ده‌کرد.
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: بریارى سه‌رۆک وه‌زیرانى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت کاردانه‌وه نییه به‌رامبه‌ر هیچ پاڵنه‌رێکى سیاسی و هیچ گرفتێکى دارایى نییه. ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد‌وه که تیمێکى تایبه‌ت هه‌یه بۆ دانانى پلانێکى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئیراده‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریش هه‌یه که ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له ژینگه‌یه‌کى ئارام‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نایانه‌وێت ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردنى 2018 دووباره ببێته‌وه که دۆخى عێراق به‌م شێوه‌یه‌ى لێهاتووه". هاوکات، داواى له په‌رله‌مانى عێراق کرد که یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بکات و ته‌ئکیدى کرده‌وه که هیچ گرفتێکى دارایى نییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه سه‌رکرده‌ى حزبه سیاسییه‌کان عێراق کاردانه‌وه‌ى جیاوازیان به‌رانبه‌ر کاتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه که مسته‌فا کازمى 6ى حوزه‌یرانى 2021 دیارى کردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له هادى عامرى سه‌رکرده‌ى شیعه‌و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌که‌ن له‌مانگى نیساندا ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه) له شه‌شه‌مین ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى شه‌نگالدا ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرده‌وه که"هه‌رگیزیش نابێت ڕێگا بدرێت به‌و که‌سانه‌ى خیانه‌تیان کرد له‌سه‌ر خاکى شه‌نگال بژین". ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى یه‌به‌شه‌دا باس له‌وه‌کراوه که خۆبه‌ڕێکخستن نه‌کردن و نه‌بوونى هێزى جه‌وهه‌ریى و پشت به‌ستن به هێزى تر، هۆکارێکى هێرشه‌کانى داعش بوو، چونکه" پ.د.ک، که ده‌یوت ئێمه شه‌نگال ده‌پارێزین، له‌کاتى فه‌رمانه‌که‌دا پشتى تێکردین ". هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" گه‌له‌که‌مان نابێت هیچ کات ڕه‌نج و قوربانییدانى شه‌ڕڤانانى ئازادیى له‌بیر بکات، هه‌رگیزیش نابێت ڕێگا بدات ئه‌و که‌سانه‌ى خیانه‌تیان کرد له‌سه‌ر خاکى شه‌نگال بژین، ئه‌و که‌سانه له ئه‌مڕۆدا ده‌یانه‌وێت قوربانییدانه‌کان ڕه‌ش بکه‌ن، خۆیان وه‌ک خاوه‌ن کۆمه‌ڵگاى ئێزى نیشان ده‌ده‌ن و بازرگانیى به‌و فه‌رمانه‌وه ده‌که‌ن، به‌و جۆره ناتوانن ڕووى خۆیان سپى بکه‌نه‌وه".
هاوڵاتى خه‌لیفه حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوپاى نیشتیمانى لیبیا که دژایه‌تى حکومه‌ت ده‌کات، رایگه‌یاند:" گه‌لى لیبیا وانه‌یه‌کى گه‌وره فێرى تورکیا ده‌کات". دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 2ى ئابى 2020 له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوپاى نیشتیمانى لیبیا که دژایه‌تى حکومه‌ت ده‌کات، رایگه‌یاند گه‌لى لیبیا وانه‌یه‌کى گه‌وره فێرى تورکیا ده‌کات. خه‌لیفه حه‌فته‌ر راشیگه‌یاند:"گه‌لى لیبیا داگیرکارى تورکیا قبوڵناکات که به‌هۆیه‌وه تاڵانى و دزى ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها وتیشی:" به‌رده‌وامده‌بین له‌به‌رگریکردن له‌وڵاته‌که‌مان". ئه‌مه له‌کاتێکدایه، روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، حکومه‌تى تورکیا به‌مدواییانه دو هه‌زار و 500 چه‌کدارى میلیشیاى له‌تونسه‌وه ره‌وانه‌ى لیبیا کردوه به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردنى حکومه‌نى ویفاقى نیشتیمانى و له‌دژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا، به‌وه‌ش نزیکه‌ى 17 هه‌زار چه‌کدارى میلیشیاى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته کردووه. سوپاى نیشتیمانى لیبیا وتیشی، "دوژمنکارى تورکیا بۆ وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وامه و له‌ڕێگاى ئاسمانی، زه‌وى و ده‌ریاییه‌وه هێرشده‌کات."
هاوڵاتى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى ڕۆژئاوا رایگه‌یاند، به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌ندروستى هه‌ولێر بڕیاریداوه نه‌خۆشخانه‌که‌یان بۆ پێشوازیکردن له توشبوانى کۆرۆنا ته‌رخانبکرێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى ڕۆژئاوا له راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت: "ئاگادارى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه له‌به‌ر زیادبونى شه‌پۆلى (ڤایرۆسى کۆرۆنا) نه‌خۆشخانه‌که‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕا‌سپێردرا بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (covid 19)، بۆیه له‌ئیستادا ئێمه ئاماده‌کارى ده‌که‌ین بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى کۆرۆنا". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌ى رۆژئاوایان ده‌کرد له‌ئێستادا له‌لایه‌ن (نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجینسی) و نه‌خۆشخانه‌ى (فریاکه‌وتنى ڕۆژهه‌ڵات ) پێشوازیان لێ ده‌کرێت، به‌ڵام نه‌خۆشانى (سوتان) ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ى (ئیمیرجینسی) پێشوازیان لێ ده‌کات. له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زیادیکردوه و گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و 530 که‌س، به‌شێک له توشبوانى په‌تاکه‌ش که له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى چاودێرى ده‌کرێن. ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" دابینکردنى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه هاوکار ده‌بێت بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کان، چونکه له ئێستادا دۆخه‌که مه‌ترسیداره‌و ژماره‌ى تووشبوان زیاتره له‌وانه‌ى چاکده‌بنه‌وه".
هاوڵاتى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند وه‌ستاندنى گه‌شته‌کانى تورکیا بۆ عێراق و به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى ھاوڵاتیانى ئاگادارکرده‌وه له بڕیارى ھه‌ڵپه‌ساردنى گه‌شته ئاسمانییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیاوه له نێوان ھه‌ردوو ووڵاتدا تا 1ى ئه‌یلولى 2020. فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌پێدانه له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که له ڕێگه‌ى که‌ناڵه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه ھه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ھاوڵاتیه عێراقیانه ده‌ده‌ن که له‌و ووڵاته‌دا گیریان خواردووه، ده‌رچوواندنى بڕیاره‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌یه له‌چوارچێوه‌ى به‌رگریکردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه". دوێنێ به‌فه‌رمى گه‌شتى ئاسمانى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ستى پێکرده‌وه که ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ستابوو".
ئارا ئیبراهیم سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا، 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده به پشتوانى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌هێننه‌وه گونده‌کانى جه‌بورى یه‌ک و دوو له هه‌فته‌غار، په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ناو به‌ناو عه‌ره‌بى هاورده به‌نوسراوى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ده‌هێننه‌وه". 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب چووبونه گونده‌کانى جه‌مبوورى یه‌ک و دوو له‌ناوچه‌ى هه‌فته‌غار و به‌و هۆیه‌وه کورده‌کان له گونده‌کان رێگریان لێکردوو دواتر دوو په‌رله‌مانتار چووبونه ناوچه‌که. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌ێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌یه به‌هۆى کۆرۆناوه، 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب به‌هاوکارى هێزه ئه‌منییه‌کان چوبونه گونده‌کانى جه‌مبوورى 1 و 2، ئێمه‌ش چووین و به به‌رچاوى ئێمه عه‌ره‌به‌کان نێردرانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى لێى هاتبوون، چونکه ئه‌مه کێشه‌یه‌کى ده‌ستورییه‌و به ئاسانى چاره‌سه‌ر نابێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد 272 خێزانى عه‌ره‌ب که گرێبه‌تیان هه‌یه قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه به‌پێى مادده‌ى 140ى ده‌ستور، به‌ڵام به‌داخه‌وه"له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت نوسراوى ژێربه‌ژێریان بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى دیمۆگرافیاى ناوچه‌که بگۆڕێت و ژماره‌ى عه‌ره‌ب زیاتر بکه‌ن له پارێزگاى که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریدا". ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌دواى ده‌ستبه‌کاربوونى راکان سه‌عید، پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت "به‌رده‌وامى به ته‌عریب و هاورده‌و تیرۆر دراوه له که‌رکوکدا". سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده به‌نیازى نیشته‌جێبوون به هاوکارى هێزێکى حکومه‌تى عێراق به‌نیازبوون دووباره زه‌وى جووتیارانى کورد داگیر بکه‌نه‌وه، سوپاى عێراقیش، بۆ پشتیوانى له عه‌ره‌به هاورده‌کان، ته‌قه‌ى به‌سه‌ر دانیشتوانى کوردى ناوچه‌که‌دا کردبوو، به‌ڵام خێزانه کورده‌کان رێگریان لێکردبوون له‌وه‌ى نیشته‌جێ ببن له‌و ناوچانه‌داو به‌رگریان کردبوو له خۆیان و زه‌وییه‌کانیان.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقى ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانى بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ ڕاگرتووه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 2ى ئابى 2020، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقى به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له هۆکاره‌که‌ى و ورده‌کارى زیاتر بکات له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا، سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کان ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ى له تورکیا گیریان خواردووه." هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هێڵى ئاسمانیى عێراق ڕاگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانى بۆ تورکیا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، هۆکاره‌که‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ویستى ئه‌وانه. هێڵی ئاسمانیى عێراق ده‌ڵێت، "به‌پێى ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقیه‌وه بۆمان هاتووه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کان بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر خانه‌نشینبوونى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:" نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و .... ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه". ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاریداوه تا خۆى له ژیان بێت و تواناى خزمه‌تى هه‌بێت خانه‌نشین نه‌بێت، به‌ڵام "نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنى خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم بۆ گیرفانى خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌رى تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه". ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بڕیارمداوه تا خۆم له ژیان بم و تواناى خزمه‌تم هه‌بێت خانه‌نشین نه‌بم، له ڕۆژه‌کۆتاکانى خولى ڕابردووش من و برام فه‌رسه‌ت سۆفى ده‌ستمان خسته ده‌ستى یه‌کترو سۆزماندا فۆڕم پڕنه‌که‌ینه‌وه‌و لاى که‌سیش تا مردن باس نه‌که‌ین، ئێستاش خودانى هه‌مان باوه‌ڕم و تا مردنیش لێى پاشگه‌ز نابمه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "خانه‌نشین بوون جگه له‌وه‌ى مافى تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قى ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنى خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم بۆ گیرفانى خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌رى تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه، بۆیه ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زوڵمه‌یان لێبکه‌م". هاوکات، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" سۆزم به ویژدانى خۆم داوه تا له ژیان بم خانه‌نشین نه‌بم، دواى منیش هیوادارم منداڵه‌کانم پێویستیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو، من ئه‌و ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ر ناکه‌م، وه‌ک وتم چ سه‌روه‌ت و سامانێکى پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم".
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاى کۆرۆنا دوو توشبووى ڤایرۆسه‌که له قه‌زاى ئاکرێى سه‌ربه پارێزگاى دهۆک گیانیان له‌ده‌ستدا . ته‌ندروستى دهۆک ئاشکرایکرد، ئه‌و دوو که‌سه دوێنێ شه‌ممه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گوڵانیان کردووه له ئاکرێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نیشانه‌ى کۆرۆنایان هه‌بووه و دواتر ده‌رکه‌وتووه نه‌خۆشییه‌که‌یان گرتووه. له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌پارێزگاى دهۆک، ئه‌و دوو حاڵه‌ته حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانن که تۆمارکراون. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، 581 که‌س له پارێزگاکه توشى کۆرۆنا بوون، که 362 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و دوو تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، تائێستا 14 هه‌زار و 134 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون که نۆ هه‌زار و 177 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 553 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان له سه‌روو 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتى 2ى ئابى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 43 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 40 دۆلار و 45سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. شاره‌زایانى بازاڕى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که په‌تاى کۆرۆنا هۆکارى سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌و نرخه‌ى نه‌وت له‌ئێستاداو چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا کۆتایى ئه‌م مانگه بۆ 45 دۆلار به‌رزببێته‌وه.