وته‌بێژى کازمی: گرفتى دارایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: بریارى سه‌رۆک وه‌زیرانى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت کاردانه‌وه نییه به‌رامبه‌ر هیچ پاڵنه‌رێکى سیاسی و هیچ گرفتێکى دارایى نییه.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد‌وه که تیمێکى تایبه‌ت هه‌یه بۆ دانانى پلانێکى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئیراده‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریش هه‌یه که ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له ژینگه‌یه‌کى ئارام‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نایانه‌وێت ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردنى 2018 دووباره ببێته‌وه که دۆخى عێراق به‌م شێوه‌یه‌ى لێهاتووه".
هاوکات، داواى له په‌رله‌مانى عێراق کرد که یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بکات و ته‌ئکیدى کرده‌وه که هیچ گرفتێکى دارایى نییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه سه‌رکرده‌ى حزبه سیاسییه‌کان عێراق کاردانه‌وه‌ى جیاوازیان به‌رانبه‌ر کاتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه که مسته‌فا کازمى 6ى حوزه‌یرانى 2021 دیارى کردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له هادى عامرى سه‌رکرده‌ى شیعه‌و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌که‌ن له‌مانگى نیساندا ئه‌نجام بدرێت.
