یه‌به‌شه: ئه‌وانه‌ى خیانه‌تیان کرد نابێ له‌سه‌ر خاکى شه‌نگال بژین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه) له شه‌شه‌مین ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى شه‌نگالدا ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرده‌وه که"هه‌رگیزیش نابێت ڕێگا بدرێت به‌و که‌سانه‌ى خیانه‌تیان کرد له‌سه‌ر خاکى شه‌نگال بژین".
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى یه‌به‌شه‌دا باس له‌وه‌کراوه که خۆبه‌ڕێکخستن نه‌کردن و نه‌بوونى هێزى جه‌وهه‌ریى و پشت به‌ستن به هێزى تر، هۆکارێکى هێرشه‌کانى داعش بوو، چونکه" پ.د.ک، که ده‌یوت ئێمه شه‌نگال ده‌پارێزین، له‌کاتى فه‌رمانه‌که‌دا پشتى تێکردین ".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" گه‌له‌که‌مان نابێت هیچ کات ڕه‌نج و قوربانییدانى شه‌ڕڤانانى ئازادیى له‌بیر بکات، هه‌رگیزیش نابێت ڕێگا بدات ئه‌و که‌سانه‌ى خیانه‌تیان کرد له‌سه‌ر خاکى شه‌نگال بژین، ئه‌و که‌سانه له ئه‌مڕۆدا ده‌یانه‌وێت قوربانییدانه‌کان ڕه‌ش بکه‌ن، خۆیان وه‌ک خاوه‌ن کۆمه‌ڵگاى ئێزى نیشان ده‌ده‌ن و بازرگانیى به‌و فه‌رمانه‌وه ده‌که‌ن، به‌و جۆره ناتوانن ڕووى خۆیان سپى بکه‌نه‌وه".
