حه‌فته‌ر: گه‌لى لیبیا وانه‌یه‌کى گه‌وره فێرى تورکیا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خه‌لیفه حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوپاى نیشتیمانى لیبیا که دژایه‌تى حکومه‌ت ده‌کات، رایگه‌یاند:" گه‌لى لیبیا وانه‌یه‌کى گه‌وره فێرى تورکیا ده‌کات".
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 2ى ئابى 2020 له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوپاى نیشتیمانى لیبیا که دژایه‌تى حکومه‌ت ده‌کات، رایگه‌یاند گه‌لى لیبیا وانه‌یه‌کى گه‌وره فێرى تورکیا ده‌کات.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر راشیگه‌یاند:"گه‌لى لیبیا داگیرکارى تورکیا قبوڵناکات که به‌هۆیه‌وه تاڵانى و دزى ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها وتیشی:" به‌رده‌وامده‌بین له‌به‌رگریکردن له‌وڵاته‌که‌مان".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه، روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، حکومه‌تى تورکیا به‌مدواییانه دو هه‌زار و 500 چه‌کدارى میلیشیاى له‌تونسه‌وه ره‌وانه‌ى لیبیا کردوه به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردنى حکومه‌نى ویفاقى نیشتیمانى و له‌دژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا، به‌وه‌ش نزیکه‌ى 17 هه‌زار چه‌کدارى میلیشیاى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته کردووه.
سوپاى نیشتیمانى لیبیا وتیشی، "دوژمنکارى تورکیا بۆ وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وامه و له‌ڕێگاى ئاسمانی، زه‌وى و ده‌ریاییه‌وه هێرشده‌کات."
