نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه له‌هه‌ولێر بۆ تووشبوانى کۆرۆنا ته‌رخانکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى ڕۆژئاوا رایگه‌یاند، به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌ندروستى هه‌ولێر بڕیاریداوه نه‌خۆشخانه‌که‌یان بۆ پێشوازیکردن له توشبوانى کۆرۆنا ته‌رخانبکرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى ڕۆژئاوا له راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت: "ئاگادارى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه له‌به‌ر زیادبونى شه‌پۆلى (ڤایرۆسى کۆرۆنا) نه‌خۆشخانه‌که‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕا‌سپێردرا بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (covid 19)، بۆیه له‌ئیستادا ئێمه ئاماده‌کارى ده‌که‌ین بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى کۆرۆنا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌ى رۆژئاوایان ده‌کرد له‌ئێستادا له‌لایه‌ن (نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجینسی) و نه‌خۆشخانه‌ى (فریاکه‌وتنى ڕۆژهه‌ڵات ) پێشوازیان لێ ده‌کرێت، به‌ڵام نه‌خۆشانى (سوتان) ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ى (ئیمیرجینسی) پێشوازیان لێ ده‌کات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زیادیکردوه و گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و 530 که‌س، به‌شێک له توشبوانى په‌تاکه‌ش که له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى چاودێرى ده‌کرێن.
ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" دابینکردنى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه هاوکار ده‌بێت بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کان، چونکه له ئێستادا دۆخه‌که مه‌ترسیداره‌و ژماره‌ى تووشبوان زیاتره له‌وانه‌ى چاکده‌بنه‌وه".
