نێچیرڤان بارزانی: شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌کدارانى نایاسایی و ئێزیدییه‌کان خوێنیان لێ ده‌چۆڕێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن"، ده‌شڵێت:" شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له یادى شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى کوردانى ئێزدى له شنگال له‌لایه‌ن چه‌کدارانى رێکخراوى داعش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، شنگالیش کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ئازارێکی قووڵه‌وه یادی شه‌ش ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و کاره‌ساتی شه‌نگال ده‌که‌ینه‌وه. به ڕێز و شکۆوه هه‌موو ئه‌و خوشک و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که بوونه قوربانیی تاوانکارییه‌کی بێهاوتای تیرۆرستانی داعش. هیچ که‌سێک بڕوای نه‌ده‌کرد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا مرۆڤایه‌تی جارێکی دی مه‌رگه‌ساتێکی وا ده‌بینێته‌وه که هه‌موو جیهان شۆک ده‌کات. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی قوربانیانی کاره‌ساتی شه‌نگال و ته‌واوی خوشک برایانی ئێزدی.
له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ژیانیان تێدا نییه. شه‌نگال کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ک ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش کار ده‌کات تا به هاوکاریی یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانکاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه.
خوشک و برایانی ئێزدی به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدی خۆیان بڕوا و ئایینی خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆکارێکی گرنگ و کارای کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا جه‌خت له قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کولتووره ده‌که‌ینه‌وه و هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان به لانکه‌ی ئارام و پارێزراوی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ که‌سوکاری ڕفێنراوان دووپات ده‌که‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگارکردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین.
سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی، شه‌نگالیان ڕزگار کرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشی. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوکارییان پێشکه‌ش به ئێزدییان کرد. خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه بۆ دابینکردنی دادپه‌روه‌ری و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
3/8/2020
