هاوڵاتى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند" بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشووه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، چاپى (2020 - 2021)ى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکان گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ى تایبه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپ کراوه و دواى پشوه‌کانى جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شکردنیان ده‌کرێت. وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه دواى ئه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراک بۆ ساڵانى (2020 - 2021) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدراڵ چاپ‌کرا، ئێستا چاپى نوێى پسوڵه‌ى خۆراکى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک و دواى وردبینى به‌سه‌ر بریکاره‌کان و دواتر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کرێن. هاوکات، ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى عێراق، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى بناسێنێت. وه‌زاره‌تى بازرگانى له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌شڵێت" تایٔێستا (28122) پسوڵه‌ى خۆراک بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاپکراوه و له بنکه‌ى رێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک له هه‌ڵه‌بجه وردبینى ده‌کرێت که بڕیاره دواتر وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى یٔه‌و بنکه‌یه بکاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بۆ یٔه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێکاره‌کانى هاوڵاتیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه یٔه‌نجام بدرێت و پێویست به‌وه نه‌کات هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ یٔه‌و مامه‌ڵه‌یه سه‌ردانى سلێمانى بکه‌ن".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه رایگه‌یاند:" هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: جه‌ژنى قوربان له خێزان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، له موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیهان، هه‌روه‌ها له هێزه‌کانى ناوخۆ، پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان که بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه‌ته‌وه، به گه‌رمى پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری. کوردستانیان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌کان و مسۆگه‌رکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان. به ڕێز و پێزانینێکى زۆره‌وه له خۆڕ‌اگرى و پشوودرێژیى کوردستانیان ده‌ڕوانم که به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته ئابوورییه‌کانییه‌وه، به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌کان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌کانى داهاتوومان له خۆشى و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سه‌ختییه‌کانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌کى گه‌ش به ڕووى کوردستاندا کرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواکارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان و خۆپارێزى بکه‌ن. جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى. ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ کوردستان، عێراق و ناوچه‌که، جیهان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ده‌خوازم. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 30ى ته‌موزى 2020
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى پیشه‌سازى په‌له‌وه‌ر داواکرا (10)سه‌نت باجى گومرگى بخه‌ینه سه‌ر هێلکه‌ى ته‌فقیس(تروکاندن) بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له نوسراوێکى فه‌رمیدا ئاماژه به‌وه کراوه که"له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى و وه‌ک پاڵپشتى بۆ پڕۆژه‌کانى خۆمان بڕیارماندا (10) ده سه‌نت باجى گومرگى بخه‌ینه سه‌ر هێلکه‌ى تروکاندن تاوه‌کو کاتێکى نادیار".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى حجه‌ژنى قوربانه‌وه له په‌یامێکیدا ده‌ڵێت:" ئه‌م قه‌یرانه داراییه که هه‌موو وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، پیرۆزبایى له موسڵمانانى کوردستان و جیهان ده‌که‌م. هیوادارم ڕۆژانى جه‌ژن، له خۆشى و کامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن و پابه‌ندى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن. به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ جه‌ژنى قوربان، له دۆخێکى سه‌ختى ئابووریدا به‌ڕێ ده‌که‌ین . ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویست و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه . ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێکمان خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى ئه‌م قه‌یرانه، له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م قه‌یرانه داراییه که زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه ، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئاسته‌نگه‌کانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست، متمانه‌یان به حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت که له هه‌وڵێکى به‌رده‌وامدایه بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان . به‌و هیوایه‌ى له دواى جه‌ژن ، له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بگه‌ینه ڕێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ که ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت . ئومێده‌وارم به پشتیوانیى هه‌موو لایه‌ک، ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌ش تێپه‌ڕێنین و هاووڵاتییانمان، جه‌ژنه‌کانى داهاتوو ، له دۆخێکى له بارتردا به‌سه‌ر ببه‌ن. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان 2020/7/30
هاوڵاتى سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان کۆتایى هات و توانییان هاوکارى زیاتر له دوو هه‌زار خێزان بکه‌ن و 20 ملیۆن دینار کۆبکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 سامان حسێن سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراو توانییان هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى ڕابگه‌یه‌نن، به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردنى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و دابینکردنى قوتى جه‌ژنیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ى هه‌ڵه‌مه‌ته‌که‌یاندا که له‌کاتژمێر هه‌شتى به‌یانى بۆ یه‌کى شه‌و له‌وێ بوون، ته‌نها 20 ملیۆن و 316هه‌زار دینار کۆبۆته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌زاران ملیۆنلێر له‌م شاره‌دا هه‌یه. سامان حوسێن باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر 400 خێزاندا دابه‌شده‌که‌ن و هه‌ر خێزانێک بڕى 50 هه‌زار دیناریان به‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ندێک که‌س و ڕێکخراو هاتوونه‌ته ناو هه‌ڵمه‌ته‌که و خۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌خواردن و پێداویستى هاوکارى خێزانه‌کانیان کردووه، به‌گشتى تا ئێستا دوو هه‌زار و 50 خێزان له‌هاوکارییه‌کان سوودمه‌ندبوون.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر فراوانکردنى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى له عێراق، سوریا و لیبیا له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌که‌ى و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2020 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌میانى وتارێکدا به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربان رایگه‌یاند، "سورین له‌سه‌ر فراوانکردنى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له عێراق، سوریا و لیبیا بێگومان سه‌رکه‌وتنیش بۆ خۆمان و هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌بێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و ئیجه کۆتا هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین". ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌نقه‌ره دودڵ نابێت له به‌کارهێنانى سه‌روه‌رى وڵاته‌که‌ى له گۆڕینى مۆزه‌خانه ئایاسۆفیا بۆ مزگه‌وت. سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له ئیستادا له قۆناغى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ن بۆ ژیانى ئاسایی، جگه له که‌رتى گه‌شتیاری، سه‌رجه‌م که‌رته‌کانى دیکه‌ى وڵاته‌که کاراکراونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا ده‌ستى پێ‌کرد و له‌هه‌موو ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ته‌موزى 2020 مات هانکوک ، وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا له‌میانى لێدوانێکیدا که تۆڕى هه‌واڵى (بى بى سی) به‌ریتانى بڵاوى کردۆته‌وه ده‌ڵێت : " ئه‌مرۆ پزیشکان و پسپۆرانى وڵات ، رێنمایى نوێ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ تووشبووانى نوێى کۆرۆنا بڵاو ده‌که‌نه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له به‌هارى ئه‌مساڵ دۆخه‌که تا راده‌یه‌کى باش جێگیربوو ، به‌ڵام له‌کۆتاییه‌کانى مانگى حوزه‌یران شه‌پۆڵێکى نوێى کۆرۆنا له وڵاته‌که‌مان و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌دات". وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا ده‌شڵێت:" شه‌پۆڵێکى به‌هێزى کۆرۆنا له ئه‌وروپا ده‌دات و هاوڵاتییه‌کى زۆر له ئه‌وروپا تووشى کۆرۆناده‌بن". له‌کۆى (196) وڵات 17ملیۆن که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون ، به‌ریتانیاش پله‌ى یه‌که‌مى له‌رووى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى تۆمارکردووه به نزیکه‌ى 150 هه‌زار حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان.
هاوڵاتى ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌منستی) هۆشداریى ده‌دات له ڕه‌وشى ته‌ندروستى نزیکه‌ى دوو هه‌زار منداڵى ئێزدى که له ده‌ستى داعش ڕزگاریان بووه و ئێستا له‌مپه‌کان له هه‌لومه‌رجێکى دژوار‌دا ده‌ژین. ئه‌منستى سه‌باره‌ت به منداڵانى ئێزدى ڕزگاربووى ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش، نوێترین ڕاپۆرتى به ناونیشانى “ڕه‌چه‌ڵه‌کى تیرۆر” بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌به‌وه کراوه" نزیکه‌ى دوو هه‌زار منداڵ ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى ته‌ندروستى جه‌سته‌یى و ده‌روونى بوونه‌ته‌وه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ له‌و دایکانه‌یان جیابکرێنه‌وه، که به‌هۆى ده‌ستدرێژیى سێکسى چه‌ته‌کانى داعشه‌وه له‌مان دووگیان بوون". ڕاپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى له 56 لاپه‌ره پێکهاتووه‌و باس له هه‌زار و 992 منداڵى قوربانیى ئێزدى ده‌ستى داعش ده‌کات، که گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شى دایک و خێزانه‌کانیان پاش هه‌ڵهاتنیان له داعش و ئازاردانیان و به‌شداریپێکردنیان له شه‌ڕه‌کان و ده‌ستدرێکردنه سه‌ریان. مات وێڵز به‌رپرسى پرۆگرامى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان له ڕێکخراوى ئه‌منستى باس له‌وه ده‌کات، له‌پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ترس و کابوسه‌ى که له‌سه‌ریان که‌ڵه‌که بووه، پێویستیان به هاوکاریى به‌په‌له هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش پێویسته که داهاتوویان بۆ دابین بکرێت. به‌پێى ڕاپۆرته‌که، ئه‌و منداڵانه به‌شێکیان بریندارن یان به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێن، "به‌شێکیتریان هه‌ڵسوکه‌وتى شه‌ڕانگێزیى و دڵه‌ڕاوکێ و شۆک بوون، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه کچن و جگه له‌وه‌ى ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌شکه‌نجه دراون، به‌شداریى شه‌ڕیشیان پێ کراوه، مه‌شقى سه‌ربازییشیان بینیوه‌و نازناوى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه". یه‌کێک له پزیشکه‌کان، که چاودێریى سه‌دان ژن و منداڵى ئێزدى کردووه جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که" هه‌موو ئه‌و کچانه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رى کردوون، ته‌مه‌نیان له‌نێوان نۆ بۆ 17 ساڵ ده‌بێت، که ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر،" له ئێستادا کچانى قوربانى ده‌ستى داعش زۆر پشتگوێخراون".
هاوڵاتى وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که رۆژى شه‌ممه 1ى ئاب گه‌شته ئاسمانییه‌کانى هه‌ردوو فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى به کۆمه‌ڵێک رێککارى ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستپێبکاته‌وه. ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتو، 1ى ئاب گه‌یشته‌کان له هه‌ردو فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ستپێده‌کاته‌وه". ناوبراو راشیگه‌یاند: جووڵه‌ى ئابوورى و مرۆیى له نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى جیهان به کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌کان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن". لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قوربان مەسعود بارزانی رایگەیاند،"لەكاتێكدا پێشوازی لەو جەژنە پیرۆزە دەكەین كە گەلەكەمان لەگەڵ تەحەددیاتی گەورەی سیاسی و ئابوری و تەندروستی ڕوبەڕوبوەتەوە. ئەو تەحەددیاتە سەرچاوەی زۆرێك لەو كێشە و گرفتانەن كە سەقامگیریی سیاسی و بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكەنە ئامانج." راشیگەیاندوە،"لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و ئەو بارودۆخە سەختە ئەركی هەمو لایەكمانە كە بە ئاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قوڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان‌م كە لە هەمو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردوە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن." دەقی پەیامى مەسعود بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەم و هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەكەت و ئاشتی لە كوردستان و عێراق لە ناوچەكەمان. لەكاتێكدا پێشوازی لەو جەژنە پیرۆزە دەكەین كە گەلەكەمان لەگەڵ تەحەددیاتی گەورەی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ڕووبەڕوو بووەتەوە. ئەو تەحەددیاتە سەرچاوەی زۆرێك لەو كێشە و گرفتانەن كە سەقامگیریی سیاسی و بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكەنە ئامانج. لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و ئەو بارودۆخە سەختە ئەركی هەموو لایەكمانە كە بە ئاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان‌م كە لە هەموو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردووە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن. ئەوەیشمان هەردەم بەبیر بێت كە بەتەبایی و یەكڕیزی كێشەكان باشتر چارەسەر دەبن و لەسایەی پێكەوەیی و یەكڕیزیدا دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان هاتوونەتە دی. بە دڵنیاییەوە خەڵكی كوردستانیش هەر ئەوە لە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕێ دەكەن. بۆیە داوا دەكەم هەموو لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بن و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی فەرهەنگی باڵا و دەوڵەمەندی كوردەواری بكەن و خۆیان لە گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو لە بەرانبەر یەكتر بپارێزن. لەم بۆنە پیرۆزەدا جێگەی خۆیەتی سوپاسی ماندووبوونی كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس و ڕاگەیاندنەكان بكەم كە لەو كاتەی پەتای كۆرۆنا ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ یارمەتیدانی خەڵك و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و هۆشیاریی تەندروستی ئەرك و شەونخوونیی زۆریان كێشاوە. جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت و هیوای بەختەوەری خۆشیتان بۆ دەخوازم. مسعود بارزانی 30ـی 7ـی 2020
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان ده‌کرێت و گفتوگۆ و رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌به‌سترێته‌وه به یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه‌وه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆ‌و لێکنزیکبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق هه‌یه بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه مه‌بله‌غێک پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات". هه‌روه‌ها وتیشى:" بۆ ئه‌مساڵ به‌غدا ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، راسته حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وت بداته به‌غدا به‌و مه‌رجه‌ى حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدات، له‌ئێستادا دۆخى داراییان باش نییه‌و ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن بۆیه بڕیاره گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پرۆژه یاساى ساڵى 2021 ئه مپرسه یه‌کلابکرێته‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌بێ رێکه‌وتن مسته‌فا کازمى ئاماده نییه یه‌ک دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى فشارى شه‌قامى شیعى و عه‌ره‌بى له‌سه‌ره، وتیشى:" مسته‌فا کازمى هیچ کات به‌و سه‌راحه‌ته قسه ناکات که بڵێت رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکه‌ین ئه‌وه‌نده پاره ره‌وانه ده‌که‌ین بۆ کورد". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم له په‌رله‌مانى کوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌کردووه، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت خالید شوانى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه" به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌فدى دانوسانکار به‌غدا به‌ڵێنى مه‌بله‌غێک دیارى کراوى پێدابن و ئاماده‌نه‌بن باسى بکه‌ن، چونکه کازمى له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا پێش رێکه‌وتن به سه‌راحه‌ته قسه ناکات".
هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌کات خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان، هاتوچۆکردن، به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک. ڕاگه‌یندراوێک له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020.7.29، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان ده‌کات و هیوادارین جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ى ساغ و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى بۆ هه‌موو لایه‌ک و جه‌ژنى ئاشتى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بێت، سه‌باره‌ت به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و بڕیار و ڕاسپارده‌کان له ڕۆژانى جه‌ژن، کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ کۆبوونه‌وه جه‌خت له‌پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کانى به‌یانى ژماره ( 44 )ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه و داواش له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات له ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بۆخۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆڕۆنا و پاراستنى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تیى ئازیزانیان، خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان وهاتووچۆکردن و به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک. دووه‌م/ وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانى ئایینیى و هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکه‌مان، داواکارین لێیان هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه له پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کان، له رۆژانى جه‌ژنیش به‌هه‌مانشێوه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى و پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى شاره‌که‌مان پابه‌ندبن به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و ته‌ندروستیى و له‌یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز مه‌راسیمى نوێژى جه‌ژن ئه‌نجامنه‌ده‌ن. سێیه‌م/ ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه: "مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران، دانانى پرسه له(هۆڵ، ماڵ، له‌ژێرخێوه‌ت) له‌گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کان، هۆڵه‌کانى ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌کانى له‌شجوانی، هۆڵه‌کانى وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج". ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان شه‌ڕى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى نێوان هێزه‌کانیان و تورکیاى له‌حه‌فتانین و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: ٢٧ى ته‌مموز کاتژمێر ١٧:٣٠ خوله‌ک هێزه‌کانمان له گردى کاتوسولى سه‌ر به به ده‌ڤه‌رى به‌کتوریا، هێزى داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج و چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که به توندترین شێوه هێرشکرایه سه‌ر سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌ى سووپاى تورکیا‌و، ژماره‌ى سه‌رباز کوژراو بریندار له‌و هێرشه‌د اهه‌یه. هه‌روه‌ها هاتووه" ٢٨ى ته‌مموز هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ خوله‌ک له گردى دووپشک له دژى هێزى داگیرکه‌ران دوو چالاکیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیانه‌دا ژماره‌ى سه‌ربازه کوژراو برینداره‌کانیان نه‌زانرا". هه‌په‌گه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕووه" هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار دیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ له گردى شه‌هید شیلان له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک ٢ چالاکى تریان ئه‌نجامدا و ٢ سه‌رباز کوژران". " دیسان هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له کاتژمێر ١٥:٠٠ له گردى شه‌هید به‌رخۆدانى سه‌ر به خانتور له دژى سه‌ربازانى دوژمن چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا". له‌و چالاکیه‌شدا سه‌ربازێک سزا درا.( هه‌په‌گه ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات ). له خواکورکیش هه‌په‌گه چالاکییه‌کانیان ده‌خاته‌ڕوو باس له‌وه ده‌که‌ن" هێزه‌کانیان له ٢٩ى ته‌مموز (ئه‌مڕۆ) کاتژمێر ٠٠:٣٠ خوله‌ک له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک که له گردى لێلکانى سه‌ر به هه‌رێمى خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که له دوو قۆڵه‌وه گورزى کوشتنده له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌کانى دوژمن درا، ٢ په‌ناگه له‌ناو بران و به پێى زانیاریه پشتڕاستکراوه‌کانیش، ٥ سه‌رباز کوژراون ".
هاوڵاتى هێڵى دوه‌مى گواستنه‌وه‌ى ئاوى دوکان - سلێمانى له نزیک گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین شکا و به‌شێک له گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆڕش بێ ئاو ده‌بن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 29ى ته‌موزى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاشکرایکردوه، به‌هۆى شکانى بۆرى سه‌ره‌کى هێڵى دووى ئاوى دوکان سلێمانى له‌نزیک کۆبانى سیتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک ( تانکى و پرۆژه‌کانى سه‌رهێڵى قڕگه، وێستگه‌ى ده‌باشان و وێستگه‌ى کارێزه‌وشک و تانکى کانى سپیکه‌و وێستگه‌ى هه‌وارى شار و وێستگه‌ى گردى جۆگه‌و تانکییه‌کانى هه‌ندرێن هه‌واره به‌رزه گرده‌گڕوێ تانکى غابات و تانکى شێخ محێدین) سنورى و چه‌مچه‌ماڵ و ته‌کییه و زۆنى بازیان و شار‌و شارۆچکه‌کانى بێ ئاو ده‌بن تا چاککردنه‌وی. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له‌ئێستا تیمه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رقاڵى ئاماده‌کارین بۆ چاککردنه‌وه‌ى له که‌مترین ماوه‌دا و داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌ن که" ده‌ست به‌ئاوه بگرن سوپاسى هاوکارى و خۆڕاگریتان ده‌که‌ین کردنتان ده‌که‌ین".
هاوڵاتى " به‌ره‌ى نوسره ده‌ستى داوه‌ته ده‌ستگیرکردنى ئه‌و چه‌کداره بیانیانه‌ى سوریا که ره‌تیده‌که‌نه‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا". روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2020 بڵاویکرده‌وه که به‌ره‌ى به‌ناو رزگاریخوازى شام (به‌ره‌ى نوسره‌ى پێشوو) که "گروپێکى تیرۆرستیى هاوپه‌یمانى تورکیایه، ده‌ستى به ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره یاخیبووه‌کان کردووه". روانگه‌که ئاشکرایکردووه که له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، "تیرۆرستانى به‌ره‌ى نوسره ئه‌میرى گروپى (سوپاى که‌نار)ى چه‌کداریان ده‌ستگیرکردوه که هاوپه‌یمانى تورکیایه و ناوى (فه‌زل لیبی)یه". به‌ره‌ى نوسره جگه‌له سه‌رکرده‌ى ئه‌و گروپه پێنج چه‌کدارى دیکه‌شى ده‌ستگیر کردوه که سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنامه‌ى بیانییان هه‌یه و ره‌تیانکردوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا.