وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا: شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا ده‌ستى پێ‌کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا ده‌ستى پێ‌کرد و له‌هه‌موو ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ته‌موزى 2020 مات هانکوک ، وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا له‌میانى لێدوانێکیدا که تۆڕى هه‌واڵى (بى بى سی) به‌ریتانى بڵاوى کردۆته‌وه ده‌ڵێت : " ئه‌مرۆ پزیشکان و پسپۆرانى وڵات ، رێنمایى نوێ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ تووشبووانى نوێى کۆرۆنا بڵاو ده‌که‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له به‌هارى ئه‌مساڵ دۆخه‌که تا راده‌یه‌کى باش جێگیربوو ، به‌ڵام له‌کۆتاییه‌کانى مانگى حوزه‌یران شه‌پۆڵێکى نوێى کۆرۆنا له وڵاته‌که‌مان و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌دات".
وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا ده‌شڵێت:" شه‌پۆڵێکى به‌هێزى کۆرۆنا له ئه‌وروپا ده‌دات و هاوڵاتییه‌کى زۆر له ئه‌وروپا تووشى کۆرۆناده‌بن".
له‌کۆى (196) وڵات 17ملیۆن که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون ، به‌ریتانیاش پله‌ى یه‌که‌مى له‌رووى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى تۆمارکردووه به نزیکه‌ى 150 هه‌زار حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان.
