ئیلهام ئەحمەد: سوریا شەڕی دژ بە کورد راگەیاندووە

دوێنێ



ئیلهام ئەحمەد رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا جەنگی دژی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە راگەیاندووە و دەیەوێت "جینۆساید" بەرامبەر کورد ئەنجام بدات.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو گەڕەکە پڕن لە دانیشتووان و زۆرینەیان خەڵکی عەفرینن کە بەزۆر کۆچیان پێکراوە و ماوەیەکیش لەلایەن هێزەکانی سەر بەو وەزارەتەوە گەمارۆی توندیان خرابووە سەر.

باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی کورد پابەندبووە بە رێککەوتنی 1ی نیسانەوە و هەوڵی زۆریان داوە بۆ گفتوگۆ، بەڵام لایەنەکەی دیکە پابەند نەبووە و وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا هەموو دەرگایەکی گفتوگۆی داخستووە.

ئیلهام ئەحمەد داوا لە بەرپرسانی حکومەتی کاتی دەکات بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و رێگەی ژیری و گفتوگۆ هەڵبژێرن نەک شەڕ، چونکە "سورییەکان بەدەست جەنگەوە زۆر ناڵاندوویانە". هاوکات داوا لە گەنجانی سوریا دەکات جەنگ رەتبکەنەوە و دەنگی هەق بەرز بکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار