وەزارەتی کارەبا هۆکاری پچڕانی کارەبای سێ پارێزگای ڕاگەیاند

دوێنێ



ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند؛ ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە، کە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە تۆڕی گشتیی کارەبا، ئەمشەو کاتژمێر 12:00 گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک و سلێمانی) دروست بوو.

لێرەوە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی گرفتەکەن. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی کاتژمێرێکدا کێشە تەکنیکییەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 دابین دەكات.

یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بریتییە لە کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 7000 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. ئەم مۆلیدانە پێشتر هۆکارێکی سەرەکیی پیسبوونی ژینگە بوون لە کوردستاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار