سیپان حەمۆ: شێخ مەقسود و ئەشرەفییە قەڵای بەرخۆدانن و هەرگیز ناشکێن

دوێنێ



سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێكدا:

بۆ گەلەکەمان و دانیشتووانی گەڕەکەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە

ئەمە رۆژی شکۆمەندییە. شێخ مەقسودو ئەشرەفیە هێمای بەرەنگاری و خۆڕاگرین. زیاتر لە پانزە ساڵە دانیشتووانیان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرش و گەمارۆ و دەستدرێژییەک بوونەتەوە. ئێمە باوەڕمان بە ئاستی بەرزی هۆشیاری نیشتمانی و پابەندبوونیان بە گەڕەک و ماڵەکانیان و یەكڕیزییان بۆ پشتیوانی لە کوڕ و کچەکانیان هەیە، کە بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و ئاسایشدا دەجەنگن. ئێمە پێمان وایە خۆڕاگری و یەکگرتوویی ئەوان دەبێتە هۆی ئەوەی دەستدرێژکاران درک بە باجی دەستدرێژییەکەیان بکەن. دڵنیاین کە خۆڕاگری و بەرەنگاری دانیشتووان بناغەی پووچەڵکردنەوەی هەموو پیلان و هەڕەشەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە قەڵای بەرخۆدان دەمێننەوەو، ناشكێن. خۆڕاگری و ڕاپەڕینی گەلەکەیان بە ئیرادەیەکی بێوچان بەردەوام دەبێت تا خاک و گەل و کەرامەت پارێزراو دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار