نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان و قوڵبونه‌وه‌ى لێبورده‌یى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه رایگه‌یاند:" هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
جه‌ژنى قوربان له خێزان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، له موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیهان، هه‌روه‌ها له هێزه‌کانى ناوخۆ، پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان که بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه‌ته‌وه، به گه‌رمى پیرۆز ده‌که‌م.
هیوادارم جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تى قووڵکردنه‌وه‌ى زیاترى گیانى لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى کوردستان، هه‌وڵه‌کانى هه‌موو لایه‌کیشمان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکییه‌کان بگاته سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاری. کوردستانیان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌کان و مسۆگه‌رکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان.
به ڕێز و پێزانینێکى زۆره‌وه له خۆڕ‌اگرى و پشوودرێژیى کوردستانیان ده‌ڕوانم که به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته ئابوورییه‌کانییه‌وه، به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌کان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌کانى داهاتوومان له خۆشى و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سه‌ختییه‌کانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌کى گه‌ش به ڕووى کوردستاندا کرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواکارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان و خۆپارێزى بکه‌ن.
جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى. ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ کوردستان، عێراق و ناوچه‌که، جیهان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
30ى ته‌موزى 2020
