ئه‌منستی: له ئێستادا کچانى ئێزدى قوربانى ده‌ستى داعش زۆر پشتگوێخراون
ترس و کابوس له‌سه‌ریان که‌ڵه‌که بووه.....نزیکه‌ى دوو هه‌زار منداڵى ئێزدى له هه‌لومه‌رجێکى دژوار‌دا ده‌ژین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌منستی) هۆشداریى ده‌دات له ڕه‌وشى ته‌ندروستى نزیکه‌ى دوو هه‌زار منداڵى ئێزدى که له ده‌ستى داعش ڕزگاریان بووه و ئێستا له‌مپه‌کان له هه‌لومه‌رجێکى دژوار‌دا ده‌ژین.
ئه‌منستى سه‌باره‌ت به منداڵانى ئێزدى ڕزگاربووى ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش، نوێترین ڕاپۆرتى به ناونیشانى “ڕه‌چه‌ڵه‌کى تیرۆر” بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌به‌وه کراوه" نزیکه‌ى دوو هه‌زار منداڵ ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى ته‌ندروستى جه‌سته‌یى و ده‌روونى بوونه‌ته‌وه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ له‌و دایکانه‌یان جیابکرێنه‌وه، که به‌هۆى ده‌ستدرێژیى سێکسى چه‌ته‌کانى داعشه‌وه له‌مان دووگیان بوون".
ڕاپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى له 56 لاپه‌ره پێکهاتووه‌و باس له هه‌زار و 992 منداڵى قوربانیى ئێزدى ده‌ستى داعش ده‌کات، که گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شى دایک و خێزانه‌کانیان پاش هه‌ڵهاتنیان له داعش و ئازاردانیان و به‌شداریپێکردنیان له شه‌ڕه‌کان و ده‌ستدرێکردنه سه‌ریان.
مات وێڵز به‌رپرسى پرۆگرامى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان له ڕێکخراوى ئه‌منستى باس له‌وه ده‌کات، له‌پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ترس و کابوسه‌ى که له‌سه‌ریان که‌ڵه‌که بووه، پێویستیان به هاوکاریى به‌په‌له هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش پێویسته که داهاتوویان بۆ دابین بکرێت.
به‌پێى ڕاپۆرته‌که، ئه‌و منداڵانه به‌شێکیان بریندارن یان به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێن، "به‌شێکیتریان هه‌ڵسوکه‌وتى شه‌ڕانگێزیى و دڵه‌ڕاوکێ و شۆک بوون، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه کچن و جگه له‌وه‌ى ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌شکه‌نجه دراون، به‌شداریى شه‌ڕیشیان پێ کراوه، مه‌شقى سه‌ربازییشیان بینیوه‌و نازناوى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه".
یه‌کێک له پزیشکه‌کان، که چاودێریى سه‌دان ژن و منداڵى ئێزدى کردووه جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که" هه‌موو ئه‌و کچانه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رى کردوون، ته‌مه‌نیان له‌نێوان نۆ بۆ 17 ساڵ ده‌بێت، که ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر،" له ئێستادا کچانى قوربانى ده‌ستى داعش زۆر پشتگوێخراون".
