پارێزگاى هه‌ولێر رێنماییه‌کانى تایبه‌ت به رۆژانى جه‌ژن بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌کات خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان، هاتوچۆکردن، به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک.
ڕاگه‌یندراوێک له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020.7.29، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان ده‌کات و هیوادارین جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ى ساغ و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى بۆ هه‌موو لایه‌ک و جه‌ژنى ئاشتى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بێت، سه‌باره‌ت به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و بڕیار و ڕاسپارده‌کان له ڕۆژانى جه‌ژن، کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ى خواره‌وه:-
یه‌که‌م/ کۆبوونه‌وه جه‌خت له‌پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کانى به‌یانى ژماره ( 44 )ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه و داواش له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات له ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بۆخۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆڕۆنا و پاراستنى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تیى ئازیزانیان، خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان وهاتووچۆکردن و به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک.
دووه‌م/ وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانى ئایینیى و هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکه‌مان، داواکارین لێیان هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه له پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کان، له رۆژانى جه‌ژنیش به‌هه‌مانشێوه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى و پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى شاره‌که‌مان پابه‌ندبن به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و ته‌ندروستیى و له‌یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز مه‌راسیمى نوێژى جه‌ژن ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
سێیه‌م/ ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه:
"مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران، دانانى پرسه له(هۆڵ، ماڵ، له‌ژێرخێوه‌ت) له‌گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کان، هۆڵه‌کانى ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌کانى له‌شجوانی، هۆڵه‌کانى وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج".
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
