ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان ده‌کرێت و گفتوگۆ و رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌به‌سترێته‌وه به یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه‌وه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆ‌و لێکنزیکبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق هه‌یه بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه مه‌بله‌غێک پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات". هه‌روه‌ها وتیشى:" بۆ ئه‌مساڵ به‌غدا ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، راسته حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وت بداته به‌غدا به‌و مه‌رجه‌ى حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدات، له‌ئێستادا دۆخى داراییان باش نییه‌و ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن بۆیه بڕیاره گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پرۆژه یاساى ساڵى 2021 ئه مپرسه یه‌کلابکرێته‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌بێ رێکه‌وتن مسته‌فا کازمى ئاماده نییه یه‌ک دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى فشارى شه‌قامى شیعى و عه‌ره‌بى له‌سه‌ره، وتیشى:" مسته‌فا کازمى هیچ کات به‌و سه‌راحه‌ته قسه ناکات که بڵێت رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکه‌ین ئه‌وه‌نده پاره ره‌وانه ده‌که‌ین بۆ کورد". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم له په‌رله‌مانى کوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌کردووه، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت خالید شوانى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه" به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌فدى دانوسانکار به‌غدا به‌ڵێنى مه‌بله‌غێک دیارى کراوى پێدابن و ئاماده‌نه‌بن باسى بکه‌ن، چونکه کازمى له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا پێش رێکه‌وتن به سه‌راحه‌ته قسه ناکات".
هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌کات خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان، هاتوچۆکردن، به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک. ڕاگه‌یندراوێک له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020.7.29، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان ده‌کات و هیوادارین جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ى ساغ و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى بۆ هه‌موو لایه‌ک و جه‌ژنى ئاشتى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بێت، سه‌باره‌ت به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و بڕیار و ڕاسپارده‌کان له ڕۆژانى جه‌ژن، کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ کۆبوونه‌وه جه‌خت له‌پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کانى به‌یانى ژماره ( 44 )ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه و داواش له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات له ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بۆخۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆڕۆنا و پاراستنى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تیى ئازیزانیان، خۆیان به دووربگرن له سه‌ردان وهاتووچۆکردن و به‌ریه‌ککه‌وتن و هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغییه‌ک. دووه‌م/ وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانى ئایینیى و هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکه‌مان، داواکارین لێیان هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه له پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕاسپارده‌کان، له رۆژانى جه‌ژنیش به‌هه‌مانشێوه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى و پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى شاره‌که‌مان پابه‌ندبن به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و ته‌ندروستیى و له‌یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز مه‌راسیمى نوێژى جه‌ژن ئه‌نجامنه‌ده‌ن. سێیه‌م/ ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه: "مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران، دانانى پرسه له(هۆڵ، ماڵ، له‌ژێرخێوه‌ت) له‌گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کان، هۆڵه‌کانى ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌کانى له‌شجوانی، هۆڵه‌کانى وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج". ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان شه‌ڕى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى نێوان هێزه‌کانیان و تورکیاى له‌حه‌فتانین و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: ٢٧ى ته‌مموز کاتژمێر ١٧:٣٠ خوله‌ک هێزه‌کانمان له گردى کاتوسولى سه‌ر به به ده‌ڤه‌رى به‌کتوریا، هێزى داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج و چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که به توندترین شێوه هێرشکرایه سه‌ر سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌ى سووپاى تورکیا‌و، ژماره‌ى سه‌رباز کوژراو بریندار له‌و هێرشه‌د اهه‌یه. هه‌روه‌ها هاتووه" ٢٨ى ته‌مموز هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ خوله‌ک له گردى دووپشک له دژى هێزى داگیرکه‌ران دوو چالاکیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیانه‌دا ژماره‌ى سه‌ربازه کوژراو برینداره‌کانیان نه‌زانرا". هه‌په‌گه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕووه" هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار دیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ له گردى شه‌هید شیلان له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک ٢ چالاکى تریان ئه‌نجامدا و ٢ سه‌رباز کوژران". " دیسان هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له کاتژمێر ١٥:٠٠ له گردى شه‌هید به‌رخۆدانى سه‌ر به خانتور له دژى سه‌ربازانى دوژمن چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا". له‌و چالاکیه‌شدا سه‌ربازێک سزا درا.( هه‌په‌گه ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات ). له خواکورکیش هه‌په‌گه چالاکییه‌کانیان ده‌خاته‌ڕوو باس له‌وه ده‌که‌ن" هێزه‌کانیان له ٢٩ى ته‌مموز (ئه‌مڕۆ) کاتژمێر ٠٠:٣٠ خوله‌ک له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک که له گردى لێلکانى سه‌ر به هه‌رێمى خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که له دوو قۆڵه‌وه گورزى کوشتنده له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌کانى دوژمن درا، ٢ په‌ناگه له‌ناو بران و به پێى زانیاریه پشتڕاستکراوه‌کانیش، ٥ سه‌رباز کوژراون ".
هاوڵاتى هێڵى دوه‌مى گواستنه‌وه‌ى ئاوى دوکان - سلێمانى له نزیک گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین شکا و به‌شێک له گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆڕش بێ ئاو ده‌بن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 29ى ته‌موزى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاشکرایکردوه، به‌هۆى شکانى بۆرى سه‌ره‌کى هێڵى دووى ئاوى دوکان سلێمانى له‌نزیک کۆبانى سیتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک ( تانکى و پرۆژه‌کانى سه‌رهێڵى قڕگه، وێستگه‌ى ده‌باشان و وێستگه‌ى کارێزه‌وشک و تانکى کانى سپیکه‌و وێستگه‌ى هه‌وارى شار و وێستگه‌ى گردى جۆگه‌و تانکییه‌کانى هه‌ندرێن هه‌واره به‌رزه گرده‌گڕوێ تانکى غابات و تانکى شێخ محێدین) سنورى و چه‌مچه‌ماڵ و ته‌کییه و زۆنى بازیان و شار‌و شارۆچکه‌کانى بێ ئاو ده‌بن تا چاککردنه‌وی. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له‌ئێستا تیمه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رقاڵى ئاماده‌کارین بۆ چاککردنه‌وه‌ى له که‌مترین ماوه‌دا و داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌ن که" ده‌ست به‌ئاوه بگرن سوپاسى هاوکارى و خۆڕاگریتان ده‌که‌ین کردنتان ده‌که‌ین".
هاوڵاتى " به‌ره‌ى نوسره ده‌ستى داوه‌ته ده‌ستگیرکردنى ئه‌و چه‌کداره بیانیانه‌ى سوریا که ره‌تیده‌که‌نه‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا". روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2020 بڵاویکرده‌وه که به‌ره‌ى به‌ناو رزگاریخوازى شام (به‌ره‌ى نوسره‌ى پێشوو) که "گروپێکى تیرۆرستیى هاوپه‌یمانى تورکیایه، ده‌ستى به ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره یاخیبووه‌کان کردووه". روانگه‌که ئاشکرایکردووه که له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، "تیرۆرستانى به‌ره‌ى نوسره ئه‌میرى گروپى (سوپاى که‌نار)ى چه‌کداریان ده‌ستگیرکردوه که هاوپه‌یمانى تورکیایه و ناوى (فه‌زل لیبی)یه". به‌ره‌ى نوسره جگه‌له سه‌رکرده‌ى ئه‌و گروپه پێنج چه‌کدارى دیکه‌شى ده‌ستگیر کردوه که سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنامه‌ى بیانییان هه‌یه و ره‌تیانکردوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌میشه داواى کردووه که موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان دوانه‌خرێت، ده‌شڵێت:" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ شه‌پۆلی دووه‌مى کۆرۆنا نییه، به‌ڵام په‌تاکه به‌رده‌وامى هه‌یه‌و رۆژانه دوو سه‌د که‌س زیاتر تووش ده‌بن". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ بوونى شه‌پۆلی دووه‌مى په‌تاى کۆرۆنا نییه له‌هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام ره‌وشه‌که مه‌ترسیداره‌و رۆژانه دوو سه‌د که‌س زیاتر تووش ده‌بن". ناوبراو له‌باره‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکانه‌وه وتى:" وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌میشه باسى کردووه و به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى راگه‌یاندووه که کارمه‌ندان و پزیشکان داینه‌مۆى که‌رتى ته‌ندروستین، پێویسته موچه‌یان پێ بدرێت وه‌ک مافێکى خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت که ئێستا ماندوون به‌هۆى په‌تاى کۆرۆناوه". وته‌بێژى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان گفتوگۆیان کردووه که ده‌رماڵه‌یان لێنه‌بردرێت و سه‌ره موچه بۆ ئه‌و که‌سانه جێبه‌جێ بکرێت که له ده‌وامدان به‌تایبه‌ت بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا" هه‌میشه کارمه‌ندان و پزیشکانن قوربانیده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ده‌رماڵه له هیچ کارمه‌ندێک و پزیشکێک نه‌بردرێت، ئه‌گه‌ر بڕیارێکى واش هه‌بێت داوامان کردووه دوا بخرێت تا ئه‌و کاته‌ى کۆرۆنا کۆتایى دێت". دکتۆر محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئاگادارى ورده‌کارى مانگرتنى کارمه‌ندان و پزیشکانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له سلێمانى نییه، به‌ڵام پێویسته حکومه‌ت هه‌وڵبدات موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان له زووترین کاتدا دابین بکات.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پشوى فه‌رمییه، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربان، رۆژى ھه‌ینى 31 ته‌موزى 2020 تا رۆژى سێشه‌ممه چوارى ئاب بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمییه و رۆژى چوارشه‌ممه ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتییان ده‌کات له رۆژانى جه‌ژندا له پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هه‌موان، پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بن.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌مموز ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانى جه‌ژندا سه‌رقه‌بران و کۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى و نۆجه‌ژن قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:" بۆ ڕۆژانى جه‌ژن پێویسته هاووڵاتییان سه‌ردانیکردن که‌مبکه‌نه‌وه، سه‌رقه‌بران و نۆجه‌ژن و هه‌موو کۆبوونه‌وه و بۆنه‌یه‌کى خۆشى و ناخۆشى قه‌ده‌غه‌یه، نابێت هاووڵاتییان کارێک بکه‌ن سیناریۆى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دووباره ببێته‌وه". هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى باسى له‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پابه‌ند نه‌بێت به خۆپارێزى و دوورکه‌وتنه‌وه له دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و سه‌ردانکردن،" ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره ده‌بێته‌وه که دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بینیمان، به‌ڵام پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان له ڕۆژانى جه‌ژندا واده‌کات دواى جه‌ژن بچینه قۆناغێکى زۆر باشه‌وه، قۆناغێک که ده‌توانین وه‌کو په‌تایه‌کى وه‌رزى یان هه‌ر ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌کى ئاسایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆرۆنادا بکه‌ین". پارێزگارى سلێمانى به پێویستى داده‌نێت مووچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان جیابکرێته‌وه و له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکرێت، چونکه به‌ته‌نها ته‌رخانکردنى بودجه بۆ کۆرۆنا ناتوانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که و کۆنترۆڵ کردنیدا.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆده‌بێته‌وه بۆ خستنه‌ڕووى بابه‌تى ئاماده‌بوونى شاندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى دوو رۆژى رابردووى په‌رله‌مانى کوردستان و پرسى مووچه. جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌شداربوونى ئه‌ندامانى کابینه‌ى نۆیه‌م به ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به خستنه‌ڕووى بابه‌تى ئاماده‌بوونى شاندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردووى په‌ڕله‌مانى کوردستان چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن. ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که بریتى ده‌بن له، دۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پلانى حکومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى که‌رتى گشتى و دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به نزیکه‌ى 44 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کرێت ناوبه‌ناو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکه‌وتى 29ى ته‌موزى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 43 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 41 دۆلار و 31 سه‌نت بووه. هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌کان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که مووچه‌یان سه‌ر به حکومه‌تى فیدراڵییه، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک گه‌یشته شاری هه‌ولێر. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاندووه عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک گه‌یشته شاری هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه کراوه که ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌کان، گومرگه‌کان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که مووچه‌یان سه‌ر به حکومه‌تى فیدراڵییه.
هاوڵاتى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا له‌سه‌ر گفتوگۆکان بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن رایگه‌یاند:" رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه". خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێ,ان هه‌رێمى کوردستان و عێراق له هۆڵى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاراندا وتى:"رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه‌و ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌مساڵ رێکه‌وتنێکى کاتى بکه‌ین". هه‌روه‌ها وتیشى:" خاڵکه‌انى رێکه‌وتن زیاتره له‌و خاڵانه‌ى ناکۆکیى و بۆچونى جیاوازمان له‌سه‌رى هه‌یه، دواپێشنیاریان بۆ ناردووین و ئێمه‌ش وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه‌و دواى جه‌ژن ده‌ینه‌وه بۆ گفتوگۆ". هاوکات خالید شوانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که یاساى قه‌رزى عێراق هه‌رێمى کوردستانیش ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌نه رێکه‌وتن، وتیشى:" رێکه‌وتن بۆ ئه‌مساڵ ده‌که‌ین".
هاوڵاتى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسى دارایى و یاسایى روونکردنه‌وه‌یدا و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که 27 ملیار دۆلاره‌که هه‌مووى قه‌رز نییه‌و 10 ملیارى پاشه‌که‌وتى موچه‌یه. ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له هۆڵى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاراندا وتى:"ده‌بێت کار بۆ ساڵى داهاتوو بکه‌ین که یاساى بودجه‌مان هه‌بێت، نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت هۆکاره‌که‌ى نه‌بوونى یاساى بودجه بووه". هه‌روه‌ها وتیشى:" 27 ملیار دۆلاره‌که هه‌مووى قه‌رز نییه‌و 10 ملیار دۆلارى پاره‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌وانى دیکه پابه‌ندى داراییه". هاوکات ئامانج ره‌حیم، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌بوارى باج هه‌نگاوى زۆر باشیان ناوه به‌تایبه‌ت که هه‌ندێک کۆمپانیا خۆى ده‌دزێته‌وه له باج، وتیشى:"هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان ده‌هێنینه په‌رله‌مان و گرنگه په‌رله‌مان یاساکه هه‌موار بکاته‌وه".
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا بڕى 75 هه‌زار دینار جه‌ژنانه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش بکات که چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ته‌موز رایگه‌یاند که بڕیاریانداوه 75 هه‌زار دینار وه‌ک جه‌ژنانه بدرێته ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ى که چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه. هه‌روه‌ها بڕیاردرا قه‌رزى سه‌ر 17 هه‌زار و 552 که‌سى که‌مده‌رامه‌تى تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تیش بسڕدرێته‌وه.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەئێستادا هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی و جیهانیيش هێندەی فەڕەنسا دژایەتی سیاسەتی داگیرکاریی و فراوانخوازی تورکیا ناکات، ئەمەش بۆتە مایەی گرنگی پێدانی تەواوی میدیا‌و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی جیهان. فەڕەنسا لەلیبیا دژی دەستتێوەردانی تورکیا دەوەستێتەوەو بەمەترسییەکی گەورەشی بۆ سەر ئەوروپا دادەنێت، لەسوریاو عێراقیش دژی لەشکرکێشی و داگیرکاریی تورکیا دەوەستێتەوە. بەهەمانشێوە لەدەریای سپی ناوەڕاستیش پشتگیری قوبرس و یۆنان دەکات و دژی پەلاماردان و سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها پێشتریش دژی ئەندامبوونی تورکیا بوو لەیەکێتی ئەوروپا. دیارە لەمەشدا کۆمەڵێک فاکتەری مێژوویی و سیاسیی و فەرهەنگی و ئابووری لەپشت ئەم سیاستەی فەڕەنساوە رۆڵیان هەیە. ئەندامبوون لەیەکێتی ئەوروپا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە هەر لەسەرەتاوە دژی ئەندامبوونی تورکیایەو فشاری زۆریشی خستە سەر دەوڵەتانی تری ئەم یەکێتییە کەنابێت تورکیا بکرێتە ئەندام فەڕەنسایە. جا فەڕەنسای شیراک یان سارکۆزی یان ئیمانوێل ماکرۆن بێت، بەچەپ و راستی فەرەنسا دژی ئەندامبوونی تورکیا بوون، لەمەشدا کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و مێژوویی و فەرهەنگی رۆڵیان هەبوو. هەمیشە فەڕەنسییەکان پێیان وابوو کەتورکیا چ لە رووی سیستەمی سیاسی و ئابووریی و فەرهەنگیشەوە، دەوڵەتێکی ئەوروپی نییەو هیچ پابەندی بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا نییە. لەمەشدا بۆچوونەکانیان راست دەرچوو، ئەوەتا هەموو جیهان باس لەسیستەمی دیکتاتۆری ئەردۆغان دەکات چۆن بەدڕندانەترین شێوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەکوردەوە. دژی سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا لەدەریای سپی ناوەڕاست لەئێستادا ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆتە مەیدانێکی گەورەی ململانێی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، تورکیا لەئێستادا سیاسەتێکی تەواو دوژمنکاری دژی یۆنان و هەموو ئەوروپا پێڕەو دەکات. هۆکاری ئەمەش بەپلەی یەکەم. فشار خستنەسەر ئەوروپایە لە رێگەی کۆچەران، دووەم دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ئەم ناوچەیە، چونکە یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتیی و نەوتی تێدایە. فەڕەنسا لەمەشدا زۆر دژی سیاسەتی تورکایەو بەهەموو شێوەیەک پشتگیريی یۆنان دەکات. لەوتەیەکیدا لە 14/7 بەبۆنەی جەژنی نیشتمانی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتی: پێویستە ئەوروپا پێگەو رۆڵی خۆی لەناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستدا بەهێز بکاتەوەو نابێت رێگا خۆش بکات بۆ هێزی تر، کەئەوان تەحەکوم بەم ناوچەیەوە بکەن و چارەنووسی ئەوروپا دیاری بکەن. وتیشی: ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست دەبێتە تەحەدییەکی گەورە بۆ ساڵانی داهاتوو، چونکە لەئێستادا بەدەست کۆمەڵێک کێشەوە دەناڵێنێت لەوانە: کێشەی سنووری نێوان وڵاتان، کێشەی کۆچەر، بازرگانی بەماددەی هۆشبەر، هەوڵدانی دەوڵەتان بۆ دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ناو دەریاکە، کێشەی لیبیا. هەربۆیە بوونی سیاسەتێکی ئەوروپی لەم ناوچەیەدا، کارێکی گرنگ و پێویستە. پشتگیری قبورس و یۆنان هەفتەی پێشوو هەموو هێزی دەریایی یۆنانی کەوتە ئامادەباشییەوە، ئەوەش پاش ئەوەی تورکیا دەستیکردووە بەگەڕان و پشکنین بەدوای نەوت و گازدا لەنزیک سنووری دوورگەیەکی یۆنانی. لەبەرامبەردا رۆژی پێنچشەممە ١٩/٧ رۆژێک پاش هەوڵەکەی تورکیا، ئیمانویل ماکرۆن لەدیدارێکی لەگەڵ نیکۆس ئەناستاسیادس سەرۆک کۆماری قوبرس لەکۆشکی ئەلیزی لەپاریس، رایگەیاند: پێش هەموو شتێک پشتگیری خۆمان بۆ قوبرس و یۆنان رادەگەیەنم و دژی ئەو پێشێلکاریانەش دەوەستینەوە کەتورکیا دەرهەق بەسەروەريی خاکی قوبرس و یۆنان دەیکات. وتیشی: پێویستە تورکیا سزابدرێت لەسەر ئەم پێشێلکاریانەی کەبەرامبەر بەیۆنان و قوبرس دەیکات . کێشەی لیبیا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کەهەمیشە رۆڵی لەلیبیادا هەبووە فەڕەنسا بووە. هەموو کاتێک لیبیا بۆ فەڕەنسا گرنگ بووە، جا لیبیای قەزافی بێت یان لیبیای گرووپە میلیشیاکان بێت. هەروەها رۆڵی سەرەکیشی هەبوو لە رووخانی رژێمی قەزافی لەلیبیا. لەئێستاشدا تورکیا هاتۆتە ئەم وڵاتەو مەرامی داگیرکردنی هەیە، فەڕەنسا بەوپەڕی هێزو توانای سەربازیی و ئابووریی و دیپلۆماتی دژی دەوەستێتەوە. لەدیدارێکیدا لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس لەكۆشکی ئەلیزی لەپاریس، ئیمانویل ماکرۆن رایگەیاند: ئەوەی تورکیا لەلیبیا دەیکات، یارییەکی ترسناکەو مایەی مەترسییە بۆ سەر دەوڵەتانی ناوچەکەو تەواوی ئەوروپا. لەشکرکێشی تورکیا لەعێراق هەفتەی پێشوو ژان ئیف لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدادو چاوی بەتەواوی بەرپرسانی بەغداو دواتریش هەولێر کەوت. یەکێک لەئامانجەکانی ئەم سەردانە دژایەتیکردنی لەشکرکێشی تورکیا بوو، هەرچەندە بەئاشکرا ئیعلانی نەکرد، بەڵام لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لۆدریان رایگەیاند: فەرەنسا داکۆکی و پشتگیری لەسەروەری خاکی عێراق دەکات. لەمەشدا ئاماژە بوو بۆ لەشکرکێشی تورکیا. بۆچی فەڕەنسا هێندە دژی تورکیایە؟! دیارە وەکو دەبینین لەهەموو مەلەفەکاندا فەڕەنسا دژی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها لەناو هەموو وڵاتانی ئەوروپادا ، تەنها فەڕەنسایە هێندە دژی سیاسەتی لەشکرکێشیی و فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە، ئەوەش بەبڕوای من لەبەر کۆمەڵێک هۆکار. 1-زیاتر ئاگاداریی لەمەرامی نهێنی و ئاشکرای تورکیا فەرەنسا بەحوکمی ئەوەی مێژوویەکی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەی لەگەڵ تورکەکان بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە، باشتر تورک دەناسێت، هەروەها بەحوکمی ئەوەی دەوڵەتێکی زلهێزی جیهانیشە، خاوەنی دەزگای هەواڵگریی بەهێزەو سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی و سیاسی باشی هەیە، لەهەموو دەوڵەتانی تری ئەوروپا ئاگاداری سیاسەتی نهێنی و ئاشکرای تورکیایە لەناوچەکە، زۆر باشیش دەزانێت، کەهەموو ئەم سیاسەتانە دژی فەڕەنساو یەکێتی ئەوروپایە. ٢-هۆکاری ئابووری فەڕەنسا چ لەدەریای سپی ناوەڕاست، چ لەلیبیا یان عیراق و سوریا، کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابووری گەورەی هەیە بەتایبەتی لەبواری نەوت و گازدا، نایەوێت هەموو ئەمانەی بکەوێتە ژێر رەحمی تورکەکانەوە. هەرچەندە ئەوان بەڵێنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسیان دابوو، بەڵام ئەوان باوەڕ بەتورک ناکەن. 3- پارێزەری ئەوروپا فەرەنسا خۆی وەکو زلهێزێکی ئەوروپا دەبینیت و دەیەوێت خۆی بەداکۆکیکاری هەموو ئەوروپا بزانێت، هەمیشەش لەمێژووی ئەوروپادا، فەڕەنسا رۆڵی بەرچاوی هەبووە. لەئێستاشدا تورکیا بۆتە مەترسيی گەورە بۆ ئەوروپا، بۆیە لەسەنگەری پێشەوەیە. 4-تورکیا مەترسییە بۆ سەر ئەوروپا فەڕەنسا دەزانێت لەئێستادا تورکیا بەفیعلی بۆتە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئەوروپا، ئەوەش لە رێگەی سیاسەتی فراوانخوازیییەوە، هەروەها دەشزانێت گەر تورکیا بێتە لیبیا، ئەوا بەتەواوەتی هەموو ئەوروپا دەکەوێتە ژێر رەحمی لێشاوی کۆچەرو بارزگانی هۆشبەر کەتورکیا لەدژی ئەوروپا پیادەی دەکات. لەدەریای سپی ناوەڕاستیشدا دەزانێت کە سەروەت و سامانێکی زۆری گاز‌و نەوتی تێدایە، هەربۆیە نایەوێت ئەمە بکەوێتە ژێردەستی تورکەکان. هەروەها چ لە رووی مێژوویی و کو‌لتووریی و سیاسیيشەوە، فەڕەنسا و ئەوروپا بەهەموو شێوەیەک دەبێت پشتگیری لەیۆنان و قوبرس بکەن، چونکە لەمەشدا تورکیا پەلاماردەرەو مێژووییەکی ئێجگار قێزەونشی لەم دوو دەوڵەتەدا هەیە، هەربۆیە فەڕەنسا دەیەوێت ئەوروپا داکۆکی لەم دوو دەوڵەتە ئەوروپییە بکات، گەر وانەکات ئەوا هەموو یەکێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە. دوا قسە بەدڵنیاییەوە لەئێستادا فەڕەنسا لەسەنگەری پێشەوەی بەرەی دژ بەتورکیایە، راستە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی فیعلی رێگا لەسیاسەتی فراوانخوازیی و داگیرکاری تورکیا بگرێت، بەڵام کێشەی زۆری بۆ دروستکردووەو توانیویەتی دەنگێکی ناڕازیی باشبێت لەدژی سیاسەتەکانی تورکیا. هەروەها لەداهاتووشدا گەر لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت و دەوڵەتانی تر بهێنێتە ناو بەرەکەوە بەتایبەتی ئەمریکا و روسیا، ئەوا بەمشێوەیە دەتوانن پێکەوە سنوورێک بۆ سیاسەتی داگیرکاری تورکیا دابنێن. نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە فەڕەنسا، ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندامی گرووپی حەوت دەوڵەتە پیشەشازییە گەورەکەو ئەندامێکی گرنگی ناتۆ‌و یەکێتی ئەوروپاشە. جگە لەوەش خاوەنی هێزێکی سەربازیی گەورەو ئابوورییەکی باشیشی هەیە. هەموو ئەمانەش دەبنە هێزێکی گەورە بۆ ئەم وڵاتە. سەرچاوەکان: 1.ماكرون يطالب أوروبا «بإعادة دورها ومكانتها» في منطقة البحر المتوسط. https://arabic.euronews.com 2.ماكرون-يندد-بـانتهاك-تركيا-لسيادة-اليونان-وقبرص کەناڵی الحرة. www.alhurra.com 3.ماكرون يندد بـ»لعبة خطيرة» تمارسها تركيا في ليبيا ويعتبرها «تهديدا مباشرا» للمنطقة وأوروبا. کەناڵی فرانس ٢٤. 4.وزير الخارجية الفرنسي يحث على احترام سيادة العراق. کەناڵی سکای نیوز عەرەبی. www.skynewsarabia.com