وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کان گه‌یشته هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌کان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که مووچه‌یان سه‌ر به حکومه‌تى فیدراڵییه، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاندووه عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه کراوه که ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌کان، گومرگه‌کان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که مووچه‌یان سه‌ر به حکومه‌تى فیدراڵییه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار