هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: له ڕۆژانى جه‌ژندا سه‌رقه‌بران و کۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى و نۆجه‌ژن قه‌ده‌غه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌مموز ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانى جه‌ژندا سه‌رقه‌بران و کۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى و نۆجه‌ژن قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:" بۆ ڕۆژانى جه‌ژن پێویسته هاووڵاتییان سه‌ردانیکردن که‌مبکه‌نه‌وه، سه‌رقه‌بران و نۆجه‌ژن و هه‌موو کۆبوونه‌وه و بۆنه‌یه‌کى خۆشى و ناخۆشى قه‌ده‌غه‌یه، نابێت هاووڵاتییان کارێک بکه‌ن سیناریۆى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دووباره ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى باسى له‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پابه‌ند نه‌بێت به خۆپارێزى و دوورکه‌وتنه‌وه له دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و سه‌ردانکردن،" ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره ده‌بێته‌وه که دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بینیمان، به‌ڵام پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان له ڕۆژانى جه‌ژندا واده‌کات دواى جه‌ژن بچینه قۆناغێکى زۆر باشه‌وه، قۆناغێک که ده‌توانین وه‌کو په‌تایه‌کى وه‌رزى یان هه‌ر ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌کى ئاسایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆرۆنادا بکه‌ین".
پارێزگارى سلێمانى به پێویستى داده‌نێت مووچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان جیابکرێته‌وه و له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکرێت، چونکه به‌ته‌نها ته‌رخانکردنى بودجه بۆ کۆرۆنا ناتوانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که و کۆنترۆڵ کردنیدا.
