حکومه‌تى هه‌رێم پشووى جه‌ژنى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پشوى فه‌رمییه، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربان، رۆژى ھه‌ینى 31 ته‌موزى 2020 تا رۆژى سێشه‌ممه چوارى ئاب بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمییه و رۆژى چوارشه‌ممه ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه".
هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتییان ده‌کات له رۆژانى جه‌ژندا له پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هه‌موان، پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار