ئاوى سلێمانى: ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن.. هێڵى دووه‌مى گواستنه‌وه‌ى ئاوى دوکان- سلێمانى شکا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێڵى دوه‌مى گواستنه‌وه‌ى ئاوى دوکان - سلێمانى له نزیک گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین شکا و به‌شێک له گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆڕش بێ ئاو ده‌بن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 29ى ته‌موزى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاشکرایکردوه، به‌هۆى شکانى بۆرى سه‌ره‌کى هێڵى دووى ئاوى دوکان سلێمانى له‌نزیک کۆبانى سیتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک ( تانکى و پرۆژه‌کانى سه‌رهێڵى قڕگه، وێستگه‌ى ده‌باشان و وێستگه‌ى کارێزه‌وشک و تانکى کانى سپیکه‌و وێستگه‌ى هه‌وارى شار و وێستگه‌ى گردى جۆگه‌و تانکییه‌کانى هه‌ندرێن هه‌واره به‌رزه گرده‌گڕوێ تانکى غابات و تانکى شێخ محێدین) سنورى و چه‌مچه‌ماڵ و ته‌کییه و زۆنى بازیان و شار‌و شارۆچکه‌کانى بێ ئاو ده‌بن تا چاککردنه‌وی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له‌ئێستا تیمه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رقاڵى ئاماده‌کارین بۆ چاککردنه‌وه‌ى له که‌مترین ماوه‌دا و داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌ن که" ده‌ست به‌ئاوه بگرن سوپاسى هاوکارى و خۆڕاگریتان ده‌که‌ین کردنتان ده‌که‌ین".
