ئامانج ره‌حیم: 27 ملیار دۆلاره‌که هه‌مووى قه‌رز نییه‌و 10 ملیارى پاشه‌که‌وتى موچه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسى دارایى و یاسایى روونکردنه‌وه‌یدا و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که 27 ملیار دۆلاره‌که هه‌مووى قه‌رز نییه‌و 10 ملیارى پاشه‌که‌وتى موچه‌یه.
ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له هۆڵى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاراندا وتى:"ده‌بێت کار بۆ ساڵى داهاتوو بکه‌ین که یاساى بودجه‌مان هه‌بێت، نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت هۆکاره‌که‌ى نه‌بوونى یاساى بودجه بووه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" 27 ملیار دۆلاره‌که هه‌مووى قه‌رز نییه‌و 10 ملیار دۆلارى پاره‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌وانى دیکه پابه‌ندى داراییه".
هاوکات ئامانج ره‌حیم، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌بوارى باج هه‌نگاوى زۆر باشیان ناوه به‌تایبه‌ت که هه‌ندێک کۆمپانیا خۆى ده‌دزێته‌وه له باج، وتیشى:"هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان ده‌هێنینه په‌رله‌مان و گرنگه په‌رله‌مان یاساکه هه‌موار بکاته‌وه".
