وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: وه‌زیر داواى کردووه موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان دوانه‌که‌وێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌میشه داواى کردووه که موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان دوانه‌خرێت، ده‌شڵێت:" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ شه‌پۆلی دووه‌مى کۆرۆنا نییه، به‌ڵام په‌تاکه به‌رده‌وامى هه‌یه‌و رۆژانه دوو سه‌د که‌س زیاتر تووش ده‌بن".
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ بوونى شه‌پۆلی دووه‌مى په‌تاى کۆرۆنا نییه له‌هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام ره‌وشه‌که مه‌ترسیداره‌و رۆژانه دوو سه‌د که‌س زیاتر تووش ده‌بن".
ناوبراو له‌باره‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکانه‌وه وتى:" وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌میشه باسى کردووه و به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى راگه‌یاندووه که کارمه‌ندان و پزیشکان داینه‌مۆى که‌رتى ته‌ندروستین، پێویسته موچه‌یان پێ بدرێت وه‌ک مافێکى خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت که ئێستا ماندوون به‌هۆى په‌تاى کۆرۆناوه".
وته‌بێژى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان گفتوگۆیان کردووه که ده‌رماڵه‌یان لێنه‌بردرێت و سه‌ره موچه بۆ ئه‌و که‌سانه جێبه‌جێ بکرێت که له ده‌وامدان به‌تایبه‌ت بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا" هه‌میشه کارمه‌ندان و پزیشکانن قوربانیده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ده‌رماڵه له هیچ کارمه‌ندێک و پزیشکێک نه‌بردرێت، ئه‌گه‌ر بڕیارێکى واش هه‌بێت داوامان کردووه دوا بخرێت تا ئه‌و کاته‌ى کۆرۆنا کۆتایى دێت".
دکتۆر محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئاگادارى ورده‌کارى مانگرتنى کارمه‌ندان و پزیشکانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له سلێمانى نییه، به‌ڵام پێویسته حکومه‌ت هه‌وڵبدات موچه‌ى کارمه‌ندان و پزیشکان له زووترین کاتدا دابین بکات.
