خالید شوانى: رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا له‌سه‌ر گفتوگۆکان بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن رایگه‌یاند:" رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه".
خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێ,ان هه‌رێمى کوردستان و عێراق له هۆڵى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاراندا وتى:"رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه‌و ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌مساڵ رێکه‌وتنێکى کاتى بکه‌ین".
هه‌روه‌ها وتیشى:" خاڵکه‌انى رێکه‌وتن زیاتره له‌و خاڵانه‌ى ناکۆکیى و بۆچونى جیاوازمان له‌سه‌رى هه‌یه، دواپێشنیاریان بۆ ناردووین و ئێمه‌ش وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه‌و دواى جه‌ژن ده‌ینه‌وه بۆ گفتوگۆ".
هاوکات خالید شوانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که یاساى قه‌رزى عێراق هه‌رێمى کوردستانیش ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌نه رێکه‌وتن، وتیشى:" رێکه‌وتن بۆ ئه‌مساڵ ده‌که‌ین".
