وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: بۆ پرسى مووچه کۆده‌بینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆده‌بێته‌وه بۆ خستنه‌ڕووى بابه‌تى ئاماده‌بوونى شاندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى دوو رۆژى رابردووى په‌رله‌مانى کوردستان و پرسى مووچه.
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌شداربوونى ئه‌ندامانى کابینه‌ى نۆیه‌م به ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به خستنه‌ڕووى بابه‌تى ئاماده‌بوونى شاندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردووى په‌ڕله‌مانى کوردستان چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که بریتى ده‌بن له، دۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پلانى حکومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى که‌رتى گشتى و دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
