هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، بڕیاریاندا وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌کانیان، مانگرتنیان راگه‌یاند داواده‌که‌ن پێش هاتنى جه‌ژنى قوربان مووچه‌ى مانگى ئادارى ئه‌مساڵیان پێ بدرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ته‌موزى 2020 کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، ده‌ڵێن" له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌کان بایکۆتیان کرد ته‌نها ئێمه بێ موچه ده‌وامان کردوه، داوا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین به زووترین کات بڕیارى دابه‌شکردنى مووچه‌کانیان بده‌ن و مانگانه له‌کاتى خۆیدا مووچه‌کانیان دابه‌ش بکه‌ن''. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن له‌کاتێکدا له جه‌ژنى قوربان نزیک ده‌بنه‌وه، خێزانه‌کانیان پاره‌یان نیه بۆ دابینکردنى پێداویستى جه‌ژن "ئێمه ته‌نها داواى مافى خۆمان ده‌که‌ین، له‌وه زیاتر داوا ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر زیاترمان داوامانکرد حکومه‌ت مافى خۆیه‌تى سزامان بدات". هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌ندانه‌دا، که‌سوکارى نه‌خۆشه‌کانیش هاوشانى کارمه‌ندان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکردووه و پاڵپشتى داواکارى کارمه‌ندان ده‌که‌ن و جه‌خت له‌دڵسۆزى ئه‌و کارمه‌ندانه ده‌که‌نه‌وه، بۆیه به پێویستى داده‌نێن حکومه‌ت موچه‌کانیان پێش جه‌ژنى قوربان بۆ دابین بکات.
هاوڵاتى به‌پێى میدیاکانى تورکیا، دالیا موسلیم، برازاى ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکى پێشوى په‌یه‌ده، به‌مه‌رجى چاودێرى دادگا ئازادکرا. میدیاکانى تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه که پاش ئه‌وه‌ى رێکاره‌کانى له "به‌شى دژه تیرۆر" ته‌واو بوه دالیا موسلیم نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى مێرسین بۆ پشکنینى ته‌ندروستى له‌ژێر رێوشوێنى ئه‌منى توندوتۆڵدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که پاش دڵنیابون له ته‌ندروستى، نێردراوه بۆ دادگا‌و پاش ئه‌وه‌ى "گومان‌لێکراو" مه‌رجى چاودێرى دادگاى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئازادکراوه. رۆژى 19ى ته‌مموز، که‌سوکارى دالیا مه‌حمود موسلیم، رایانگه‌یاند، دالیا موسلیم، که ئه‌ندامى یه‌په‌ژه بوه له رۆژئاڤاى کوردستان، به هۆکارى ته‌ندروستى وازى له ئه‌رکه‌کانى هێناوه‌و بۆ چاره‌سه‌ر چووه‌ته هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام له‌وێوه راده‌ستى تورکیا کراوه. دوابه‌دواى ئه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رۆژى ٢٠ى ته‌مموز له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، دالیا به خواستى خۆى و به قاچاغ چوه‌ته تورکیا و خۆى ڕاده‌ستى پۆلیسى کردوه له شارى مێرسین.
هاوڵاتى هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ترین هێزى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا و راى گشتى و په‌رله‌مانى ئه‌وروپى و ده‌یان رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په ده‌که‌ن، به‌ڵام دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته ماوه‌ى زیندانیان بۆ درێژکردنه‌وه. دوێنێ دووشه‌ممه دۆسیه‌ى هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکى گشتى پێشووى هه‌ده‌په جارێکى دیکه تاوتوێ کرایه‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى "پێده‌چێت به‌ڵگه‌کان له‌ناو ببرێن" و " گومانى تاوانى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره" بڕیاردرا ئازاد نه‌کرێن. دۆسیه‌ى ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ له باره‌ى لێپرسینه‌وه له چالاکیه‌کانى کۆبانێ له ٦-٨ تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠١٤ له لایه‌ن داواکارى گشتى ئه‌نقه‌ره‌وه له ٢٠ى ئه‌یلولى ٢٠١٩ ده‌ستى پێ‌کردبوو، له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى لێپرسینه‌وه‌که، هیچ زانیاریه‌ک نه‌درایه پارێزه‌رانى ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ. مانگى رابردوو دادگاى ئه‌و وڵاته له‌به‌رهێشتنه‌وه‌ى نایاسایى ده‌میرتاش، قه‌ره‌بووى به پاره کرایه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه، به‌پێى به‌رنامه‌ى کار خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى ده‌کرێت و وه‌زیرى دارایش باسى دۆخى دارایى‌و داهات و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات. له به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌ماندا که ئه‌مڕۆ کاتژمێر 10 ده‌ستى پێکردووه، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه ده‌کرێت: یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى سه‌باره‌ت به دۆخى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى (وه‌زیرانى دارایى و ئابووری، پلاندانان و هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا) له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى یه‌که‌م له مادده‌ى 66 له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازى یاساى (ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له هه‌رێمى کوردستان) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87،88،89) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. دانیشتنه‌که به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى و چه‌ند وه‌زیرێکى په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه ده‌چێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان له سه‌روو 44 دۆلاردا مامه‌ڵه‌ى پێوه بکرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ى ته‌موزى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 44 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌راورد به دوێنێ به 43 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کراوه. هه‌روه‌ها له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 41 دۆلار و 62 سه‌نت بووه به‌راورد به دوێنێ 45 سه‌نت زیادى کردووه. هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
رێبین ئه‌حمه‌د ئایاسۆفیا یا سەینت سۆفیا بەواتای خانەی دانایی یا خانەی حیکمەت دێت. لەساڵی 361ز لەسەر دەستی کۆنستەنتەینی دووەم بنیادنراوە. پاش دووجار سووتان لەساڵی 532ز لەسەر دەستی ئیمپراتۆری بێزەنتییەکان گۆستنیانی یەکەم دەستکرایەوە بەدروستکردنی پاش پێنج ساڵ کارکردن تێیدا لەساڵی 537ز کارەکانی تەواو بوو وەک کڵێسا‌ی کاتێدرائیی مەسیحییە کاپۆلیکەکان دەستبەکاربووە. پاش سووتانی سێیەم لەنێوان ساڵانی (1453_1261ز) بووە بەناوەندی کاته‌درائیەی کلێسەی ئۆرپۆدۆکسیی رۆم. رێکەوتی (29/5/1453) شاری کۆستەنتینەی پایتەخت لەلایەن سوڵتان محەمەد ئەلفاتیحی دووەمەوە دەستی بەسەرداگیراو هەر لەوساڵە بەدواوە کڵێساکە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی ئایاسۆفیا بەبێ دەستکارییکردنی نەخش و نیگاری و تەلارسازیی مزگەوتەکە، تەنها چوار منارە بۆ بیناکە زیادکرا. لەپاش رووخانی خەلافەت و لەساڵی 1935 لەلایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە کرا بەمۆزەخانە. دوای (٨٦) ساڵ دیسان لەساڵی 2020 کرایەوە بەمزگەوت. ئایا ئاردۆغان باوەڕی بەکردنەوەی ئایاسۆفیا هەبوو؟ ئاردۆغان چەند مانگێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەنجانی وڵاتەکەی و کاتێک مەترسییە سیاسیی و ئابوورییەکانی سەرشانی حکومەت و پارتەکەی کەمتربوون و بەرەکانی شەڕ لە دەرەوەی وڵاتەکەی بەو شێوەیە فراوان نەبوون هێشتا لەوەڵامی گەنجێکی رادیکاڵدا کەپرسیاری کرد بۆچی ئایاسۆفیا ناکەنەوە گوتی: «تەماشا ئێستا لە ئایاسۆفیا تیلاوەتی قورئان ئەنجامدەدرێت، لەبەشێکی دیاریکراویشی نوێژ دەکرێت، تەجاوزکردنی ئەمانە گرنگ نییە بمانەوێت ئەمانەش تەجاوز دەکەین بەتەواوی دەیکەینەوە. بەڵام ئەم کارە بگرەو بەردەی خۆی هەیە، باجی خۆی هەیە دەبێت بیدەین. لێرا ناتوانم روونی بکەمەوە. کەپێویستە نهێنی بێت. ئەم کارە بۆ ئێمە باجێکی زۆر قورستری دەبێت و دەبێت بیدەین.لەبیرتان نەچێ لەسەدان وڵاتی دوونیا ئەمڕۆ ئێمە خاوەنی هەزاران مزگەوتین. داخۆ ئەوانەی دەڵێن ئایاسۆفیا بکەینەوە هەرگیز بیریان لەوە کردووەتەوە چی بەسەر ئەو هەزاران مزگەوتەدا دێت؟ ئێستا ئەم جوڵانەوانە بەبێ ئەوەی حیساب بۆ هیچ شتێک بکەن ئەم قسانە دەکەن. بیر لەقسەکانیان ناکەنەوە. پێیان یەڵێم ببوورن ئێوە هێشتا لەدونیا تێنەگەیشتون و نازانن کێ موخاتەبەکانتانە. لەبەرئەوە من وەک سەرکردەیەکی سیاسیی ئەوەندە ئاسان لەڕێ دەرناچم و نایەمە ناو تەڵەیەکەوە کە لەڕێم دەرکا.» ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت شەش مانگ تێنەپەڕیبوو بەسەر ئەم قسانەدا لەپڕ مەرسومێکی کۆماریی دەرکراو ئایاسۆفیا کرایەوە بەمزگەوت. بەشی زۆری شارەزایانی کاروباری تورکیا پێسانوایە ئەم کرنەوەیە بێ مەرام نییەو ئاردۆغان دەیەوێت پینەی شکستێکی زۆر گەورەی پێ‌بکات. ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت، قۆناغی دووەمی تەسفیەی جەنەراڵ و دادوەرەکان دەستیپێکردووەو سەرکردەی ناسراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قووڵ» و هاوپەیمانی ئێستای ئاردۆغان دۆغو پەرینچەک دوێنێ لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا ئەوەی ئاشکراکرد کە تەسفییەکان بەدڵی ئێمە ئاردۆغان دەچێتە قۆناغێکی نوێ و تورکیا ناچێتەوە پێش 2016و پێش کودەتا. ئایاسۆفیاو مافی شمشێر لە مونازەرە (13) سەعاتییەکەی ناسری سوبحانییدا هاتووە ئەبوو حەنیفە کە ئیمامی یەکەمی مەزهەبەکانە دەڵێت گەر ئەم خەلیفەیە «عبدالملک کوڕی مەروان» مزگەوتێک درووستبکات، چەند دەرگایەکی هەبێت، بڵێ ئەبو حەنیفە وەرە دەرگاکانیمان بۆ بژمێرە ناڕۆم بیژمێرم، مزگەوتێک ئەم زاڵمە دروستیکردبێت بەبێ دوودڵی خۆم دەپارێزم لەژماردنی دەرگاکانی و دەترسم بەو ژماردنە ببمە تەرەفداری زاڵم. لەدرێژەی قسەکانیدا سوبحانی دەڵێت شافیعییش لەبەرامبەر خەلیفەی زاڵمی سەردەمەکەی خۆی دەڵێت: همتي همة الملوک ونفسي نفس حر تری المدلة کفرا. ئیمامی ئەحمەد لەزیندانی خەلیفە وەفات دەکات، ئیمامی ئەوزاعی و سەرمەزهەبی ئەوزاعیی حەوت ساڵ لەئینفرادیی دەبێت. سوبحانی پێی وایە دەبێت ئینسانی ساڵح بەمەوقیفەکانی بناسرێتەوە لەبەرامبەر زاڵمدا نەک بەدەستنوێژو ئادابی تەهارەت و قورئان تیلاوەتکردن و مزگەوت دروستکردنەکانی، چونکە گەورەترین جیهاد وشەیەکی حەقە بەرامبەر سوڵتانێکی جائیر. ئەمە جگە لەوەی هەر ئەو سەلاتین و خەلیفانە کچەزای پێغەمبەریان سەربڕی و دواتریش خانەوادەکەیان وەک تۆز بەر باددا. مافی شمشێر KILIÇ HAKKI تێرمێکە تورکەکان باوەڕیان پێی هەیەو پێیان وایە ئەو زەوییانەی کە عوسمانییەکانی باوانیان بەشمشێر گرتوویانە موڵکی شەرعی و یاسایی ئەمانە، جا بەشەڕ بێ یا بەئاشتی دەبێ بچنەوە ناویان و دەستی بەسەردا بگرنەوە. دنەدانە بەردەوامەکانی دونیای عەرەبی و ئیسلامیی بەوەی ئاردۆغان خەلیفەی نوێی ئوممەتە ئەو پیاوەی خستووەتە دۆخێکی هیستریی تەمام عەیارەوە، ئەو پێی وایە خەلیفە ئاردۆغانی یەکەمە و بست بەبستی نەک هەر تورکیا بەڵکو سوریا و عێراق و لیبیا‌و دەریای ناوەڕاست مافی شمشێرەو هیی خۆیەتی. ئەمڕۆ ئیمام جومعەی ئایاسۆفیا عەلی ئیرباش بە فیعلی بەشمشێرەوە رۆیشتە سەر مینبەرو باسی لەحەقی شمشێری تورکەکان کرد بەسەر ئەو مزگەوتەوە. تەسەورم نەەکرد ئەم باسە وا بەئاشکرا بکەن و پێم وابوو لەژێر لێوەوە وەک هێمایەک لەناو یەکدا ئەچرپێنن بەگوێی یەکدا لەسەر ئەو باسە. ئەوان بۆ موسڵ و کەرکوک و شارەزووریش هەمان بۆچوونیان هەیە و بەحەقی شمشێر دەیانەوێت دەستی بەسەردابگرنەوە لەچوارچێوەی میساقی میللی‌دا. لەکاتی وتارەکەیدا پارادۆکسێکی سەیر روویدا، عەلی ئێرباشی سەرۆکی دامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە لائیکە لەسەر مینبەرەکەوە جارجار شمشێرەکەی دەستی رادەوەشاند و دەیوت ئاردۆغانیزمەکەی ئێمە لەتورکیا ئاینی رەحمەت و پێکەوەژیانە. ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا ئیسلامیستەکەی ئەمڕۆی عەلی ئێرباش و سوڵتانەکە زیاد لە (850) مناڵی خوار تەمەن یەک ساڵی لەگەڵ دایکەکانیان زیندانی کردوووە. بەڵێ (250) مناڵیان هێشتا چلەیان نەچووبوو کە زیندانیی کران. ئەمە جگە لەوەی دەیان مزگەوت و شاری نیشتەجێبوونی لەکوردستانی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ زەوی تەخت کردووە. بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا‌و ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت ئەم یارییە رەزیل و هەزیلەی ئاردۆغان و دەستوپێوەندەکەی کە لە 2020 دەستیان داوەتێ، لەیارییەکانی ساڵی هەشتای موعەممەر قەزافیی لیبیا دەچێت. ئەویش کە لێی دەقەوما لەدەرەوە، دەهاتەوە لەلیبیا باسی موهاتەراتی ئومەمیی بوون و ئوممەتی عەرەبیی و پانئیسلامیزمی دەکرد، لەکاتێکدا سامانی خۆی و کوڕەکانی پەیتا پەیتا رۆژ دوای رۆژ زیادی دەکرد. هەرکاتێک ئاردۆغان بەهۆی گەندەڵیی و سەرەڕۆییە شەخسیی و خێزانییەکانی دەکرێتە دەرەوەی موعادەلە سیاسیی و دیموکراسیەکانەوە، کاتێک لەسفر کێشەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی خۆی خودی کێشەو سەرئێشەبێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیدی دەبێ رۆڵی قارەمان و پاڵەوانی ئوممەت بگێڕێت و لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمییەکانی دەوڵەت و پارلەمانی وڵاتەکەی دەکەوێتە ئاکتی سەرەڕۆیانە بە تەجنیدکردنی سکۆڵەر و رۆشنبیری ئیسلامیست و حزبی و ترۆجانەکانی لەسۆشیال میدیا و داوا لە مورتەزەقە چەکدارەکانی ناوخۆ‌و دەرەوە دەکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە گوێرایەڵیی کردنی وەک خەلیفەی سەر رووی زەوی و ئەم کارەشی لەڕێگەی وروژاندنی لەپڕی عەتفی ناسیۆنالیستیی و دینیی ئەنجامدەدات، کردنەوەکەی ئایاسۆفیاش لەمە بەدەر نەبوو. دووساڵ بەر لە ئێستا‌و لەکاتی وتاردانی لە میتینگێکی پارتەکەی ئاردۆغان بەتوندی دژی ئەو گەنجە رادیکاڵانە دەوەستایەوە کەدەیانگوت ئایاسۆفیا بکەرەوەو پێی دەوتن «ئێوە جارێ چوار ریز نوێژخوێن ببەنە سوڵتان ئەحمەد ئەوسا داوای کردنەوەی ئایاسۆفیا بکەن». کردنەوەی ئایاسۆفیا نە زەروورەتێکی ئیمانیی و ئیسلامیی بوو لەم تەوقیتەیا نە زەروورەتێکی مێژوویی و کلتوریش بوو، ئەوەی هەبوو زەروورەتێکی ئاردۆغانیی وماشێنە پۆپیولیستێکەی خۆی و باخچەلی بوو. بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا‌و ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت. ئەکادیمیستیی ئاردۆغانی پێش کردنەوەی ئایاسۆفیا مارکێتینگێکی زۆر هەرزان بۆ ئەو کردنەوەیە ئەنجام درا، یەکێک لە پرۆفیسۆرە بەناوبانگەکانی مێژوو لەو وڵاتە بەناوی بەکر سۆفوئۆغڵو لەتووتێکیدا دەنووسێت « چۆن لەمزگەوتدا دەبێت رەسمی قاحبە هەڵبواسرێت. ئایاسۆفیا ئەمانەتی سوڵتان فاتیحە ، بەبوونی وێنەو مۆزایکی قاحبەو بتەکانەوە دەبێتە یەکەمین مزگەوت لەجیهاندا بەو تایبەتمەندێتییە. بەسە کۆتایی بهێنن بەگەمژەیی و پاراستنی هەنیێ وێنە و بت و لەو مزگەوتەداو لایاندەن.» ئەو (قاحبە)یەی کەئەم پڕۆفیسۆرە باسی دەکات مەسیحییەکان بەمەریەمی پاکیزەی ئەزانن و عیسای لەباوەش گرتووە، لەئاینی ئیسلامیشدا مەریەم مەکانەتی وەک مەکانەتی پێغەمبەرێکی هەیە. بەڵام کاتێ ئیسلامی سیاسیی دەستکەوتی دەوێ نەک ئیمان ئەم تابلۆ قێزەونە پێشکەش دەکات. ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیی لەو وڵاتە شوێنێکی بۆ تولێرانس و قەبوڵکردنی ئەوی دیکە نەهێشتوەتەوە. بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆنی تورکی پێیان وایە ئەم زیهنییەتە تەلەبەی زیهنییەتەکەی حیکمەتیارو تاڵیبانی ئەفغانستانە کە پەیکەرە مێژووییەکەی بودای تەقاندەوە. دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو مۆزایک و وێنانەی کە سوڵتان فاتیح نەیشاردنەوە و مێژووی مزگەوت و کڵێساکەیان هەڵگرتووە ئاردۆغان بەتەواوی لەناویان ببات بیانشارێتەوە. ئایاسۆفیا لەنێوان حەسەن کەیف، زەیتوونەکانی عەفرین کردنەوەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بەمزگەوت قۆناغێکی نوێە بەڵام رەش و تاریکی ئیقتداری ئیسلامی سیاسییە دەبێت شتێک زۆر بەدیهیی بێت کەمێژووی هەزارو (500) ساڵەی ئایاسۆفیا لەمێژووی ئیسلام کۆنترە، هاوکات لەساڵی 1991ـەوە لەبەشێکی ئەو مزگەوتەدا پێنج فەرزە نوێژ ئەنجامدەدرێت و وەک مزگەوت بەکاردەهێندرێت و هەڵاشی درووستنەکردووە. بەڵام کردنەوە سیاسییەکەی ئەمجارە ئیسلامی سیاسیی دوونیای عەرەبی و کوردیی هێناوەتە هەلەکە سەما کەدوور نییە سبەی ئاردۆغان لەژێر باری بڕیارەکە دەربچێت لە مانۆڕێکی هاوشێوەی خستنەخوارەوە و دواتر سازشکردن لەسەر فڕۆکە روسییەکە و کودەتاکەی تەمه‌وزی 2016 دایبخاتەوە و ئەوەشی پیرۆزبایی کردنەوەی کردووە زیندانیی بکات. ئەو لەوحە فەننیانەی مەسیح و مەریەمی پاکیزە کە لەناو گونبەدی مزگەوتەکەدا هەن نیشانەی پرسیاری شەرعی دروستدەکەن کە داخۆ لەمیتۆدۆلۆژیای ئیسلامدا نوێژ خوێندن بەرامبەر پەیکەرو وێنەی نەخشێندراو درووستە یا خود نا! دەنگۆی ئەوە لەدامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە دەبیسترێت کە ئەو وێنە نەخشێندراوانەی هەزار ساڵ تەمەنیانە لابدرێن لەکاتی فەریزەکاندا و شێوازی لادانەکانیان هێشتا روون نییە. ئەمە لە کاتێکدایە ئیستانبوڵ کێشەی مزگەوتی نییەو هەر لەبەرامبەر ئەو مزگەوتەدا مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە نزیکەیی هەمان قەبارە هەیەو سێ ریز نوێژخوێنی تێدا نابیندرێت بۆ فەریزەکان چونکە لەو وڵاتەدا ئیسلامی سیاسیی ئاینی ئیسلامی لەهەمو موراڵ و ئیمان و قوڵبوونەوەیەکی رۆحی خاڵی کردۆتەوە بۆ چەند مانۆڕێکی بەرژەوەندیخوازانەی سیاسیی تاکە کەسێک. چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئاردۆغان مزگەوتێکی دیکەی لەسەر رووبەریی (22) هەزار مەتری دووجا لەگردی چامڵجای ئیستانبوڵ کردەوە کەشوێنی نوێژخوێندنی (60) هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە. مزگەوتی سولەیمانییەش چەند کیلۆمەترێکی کەم دوورە لە ئایاسۆفیاوە کە لە ئایاسۆفیا گەورەترە. سێ هەفتەی رابردوو دێی کوردنشینی حەسەن کەیف بەمنارەو گومەزو گونبەدە (700) ساڵانەکانییەوە کرا بەژێر ئاوی دیجلەوە. مێژوونووسان مێژووی دروستبوونی دێکە بۆ نزیکەی حەوت هەزار ساڵ بەر لەزایین دەگێڕنەوە. دێی حەسەن کەیف یەکێکە لەو دێیانەی دەیان ئاسەواری ئەییوبییەکانی تێدایە و ئەوان وەک قەڵایەکی ئامین بەکاریانهێناوە لەسەردەمی عەباسییەکاندا. مزگەوتە مێژووییەکەی حەسەن کەیف، یادگاری ئەییوبییەکانە لەو دێیە کە بەتەواوی وردەکارییەکانییەوە چیرۆکی تەلارسازیی کوردیی و شارستانێتی ئەییوبییەکان دەگێڕێتەوە. حەسەن کەیف بەماڵ و باڵەخانە و منارەو گومەزە هەزار ساڵییەکانییەوە نوقمی دیجلە کرا. چەند کیلۆمەترێک لەولاوە دێیەک لە چیمەنتۆو ئەلیکۆبۆن و بلۆک و شیش و پلاستیک دروستکرا. مزگەوتی ئەیوبییەکانیش کرا بەژیر دیجلەوەو بۆ هەمیشە بەفەرامۆشی سپێردرا. ئەم ئاکتەی ئاردۆغان ئیسلامی سیاسیی نەهەژاند، چونکە ناسیۆنالیزمی دینیی و نەژادیی ئاردۆغان رێگانادات هیچ زانایەکی سوننی سەر بەئاخوڕەکەی خۆی قسە لەگۆڕینی دیمۆگرافیای گەلانی تورکیا و بەتایبەتی گەلی کورددا بکات. ئەم بەنداوەی سەر دیجلە بەتەنها حەسەن کەیفی خاپور نەکرد، بەڵکو لە ئایندەی نزیکدا ئاو دەبێتە چەکێکی بەهێز بۆ بەچۆکدا هێنانی کوردانی سوریا‌و عێراق و لەئەگەری ملەجەڕێ و ملنەداندا ئاردۆغان ناوچەکانیان بەتەواویی دەکاتە بیابانەکانی عەرعەر. ئیسلامیزمی تورکیی و بەدیاریکراویش پانتورکیستێکی وەک ئاردۆغان زۆر بەوردی کار لەسەر شێوانیدنی دیمۆگرافیای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەناویشیاندا کورد دەکات» هۆشیار زێباری کە حزبەکەی هاوپەیمانی ئاردۆغانە لە تویتەر مەترسیی شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستانی عێراقی بڵاوکردەوە». لەسەرووبەندی بەلاماردانی عەفرین و گۆڕینی بەویلایەتێکی مورتەزیقی تورکیا، زۆرترین زەرەر بەر دار زەیتوونە سەدان ساڵانەکانی ئەو شارە کەوتن. مورتەزەقە عەرەبەکان بەهاوکاری سوپای تورکیا سەدان پیرە زەیتوونی ئەو شارەیان لەڕەگ و بێخ هەڵکێشاو لە بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپادا بەدەیان هەزرا دۆلار ساغیان کردنەوە، ئەوەشی پێیان هەڵنەکێشرا گڕیان تێبەرداو سووتاندنیان. زەیتوون دارێکی رەسەن و مێژوویی عەفرینەو وەک بەشێک لەدیمۆگرافیای ئەو شارە چاوی لێدەکرێت. هەر وەک چۆن فەلەستینییەکان زەیتوون و زەعتەریان کردووە بە بەشێک لە دیمۆگرافیای خاکەکەیان و بەردەوام یاسر عەرەفات دەیگوت « نحن باقون ما بقی الزعتر و الزیتون، هەتا زەیتوون و زەعتر بمێنن ئێمەش دەمێنین» بەهەمان شێوە عفرینییەکانیش هەمان هەستیان بۆ زەیتون هەیە. بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل بەهەموو دڕندەیی و داگیرکارییەکانی خۆیەوە دەستی بۆ دار زەیتوونەکان نەبرد. بە قەولی سالمی ساحێبقڕان رۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخس گەڕێ، لە زەیتوون و قەل و قازیش دەدا زەرەر. کردنەوەی ئایا سۆفیاو هەڵگیرساندنی هەڵای سیاسی پڕۆفیسۆر ماهیر کایناک پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: گەر سیاسییەکانی وڵاتێک زوو زوو دەرکەوتن و قیڕەقیڕیان کرد‌و دەنگیان بەرزکردەوە ئەوە بزانە: یەکەم/ ناڕێکی و کێشەیەکی گەورە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووەو پێیان چارەسەر ناکرێت. دووەم/دزن قسەکانی کایناک کتومت بۆ ئەم هەڵایە راست دەردەچێت کە لەکردنەوەی ئایاسۆفیادا بەدیکرا. گەر یەکێک پینەو پەڕۆکانی زۆر گەورەبوون و دەنگی زۆر بەرزکردەوە بزانە ئەو زەرەرەش داوێتی زۆر گەورەیە. حەقیقەت بێ زمان نییە بەڵام بێدەنگە و پێویستی بەقیڕە قیڕو تەشویش و ژاوەژاو هەڵاو هاتو هاوار نییە. خۆی خۆی تەجللی دەکات. ئەوەی لەساڵی 2014ـەوە تورکیا ئیدارە دەدا تەیب ئاردۆغان نییە بە تەنها بەڵکو پیرە پیاوێک بەناوی دۆغو پەرینچەک لەژێر هەموو جوڵەکانی ئاردۆغانەوەیە. ئەندازیاری تورکیای دوای 2014یە. پەرینچەک بەکەسی سەرەکی رێکخراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قوڵ» دادەندرێت، ئاڤراسیاجی و ئوڵوساڵجیشیان پێ دەڵێن. زیاتر پرۆ روسیان. ئەندازیاری دابڕینی تورکیایە لە یەکێتی ئەوروپاو رێکخستنی ئاردۆغان و روسیایە. ئاردۆغان هەموو سازشێکیان بۆ دەکات لەپێناو مانەوەی خۆی لەسەر کورسیی دەسەڵات. ئایاسۆفیاش بە گڵۆپی سەوزی ئەرگەنەکۆن کراوەتەوە و کێشە موزمین و سەرەتانییەکانی تورکیای پێ پەردەپۆش دەکرێت. شەش مانگ پێش ئێستا لەباسی کردنەوەی ئایا سۆفیادا ئاردۆغان رەگی ملی رەپ دەبوو بەڵام لەپڕ وتیان ئەیکەینەوە. کەسانێکی وەک دەمیرتاش، باباجان، داودئۆغڵو، کلچدارئۆغڵو، مەرال ئاکشەنەر کە بەهەموویان زیاتر لە 59% لەسەدی دەنگی تورکیایان هەیە میدیاکانی تورکیایان لێ قەدەغە کراوەو هەرگیز دەرناکەون لێیانەوە، بەڵام ئەم دۆغو پەرینچەکە لەدوایین هەڵبژاردندا کەمتر لە 1% ی دەنگەکانی هێناوەو هەر شەوی لەمیدیایەکەی گەورەوە دەردەکەوێت و بەئاشکرا دەڵێت ئێمەین کە تورکیا بەڕێوە دەبەین و گەندەڵی زۆری ئاردۆغانیشمان لەبەردەستدایە، بەڵام کەس پێی ناڵێ سەری چاوت برۆیە. ئەوەی دەڵێ هەموو ئەوروپاو ئامریکا زیڕەیان کردووە و دژی کردنەوی ئایاسۆفیان وەک مزگەوت درۆ دەکات و وەهمێکی نەزەریەی موئامەرەی نێو مێشک و دوونیابینییە بچووکەکەی خۆی ئەگوازێتەوە، چونکە ئایاسۆفیا میراتێکی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکانە و زیاتر سەر بەکاتیدرائیی رووسەکانە، هەرچیی ئەوروپاو هەردوو ئەمریکاکە هەن پەیڕەوی یا پرۆتستانت یا کاسۆلیکن کە دوژمنایەتییان لەگەڵ ئۆرتۆدۆکسەکان هەبووە و هەیە بەردەوام حەز بەلاواز بوونیان دەکەن. وەک شیعەو سوننە وان. رووسیاش لەپاش شەپۆلە بێدینییەکەی سۆڤێتی جاران کەمتر دین و دیانەت و کەنیسەی بۆ گرنگە. ئەوەی بۆ ڤلادمیێر پووتن گرنگە ئێستا هێزو پارەو دەستکەوتە. دیارە ئەرگەنەکۆن و بەدیاریکراویش پەرینچەک تورکیا بەتەواویی دەخەنە رەهنی پوتنەوە بەم ئاکتە سەرسەرییەی ئاردۆغان. دەستبەسەرداگرتنی قەوقاس و گەرووی فسفۆڕو بەشێک لەکوردستانی تورکیا خەونی لەمێژینەی قەیسەرەکانی رووسە. پێش کردنەوەی ئایاسۆفیادا، ڤلادیمێر پوتن وتی ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیی تورکیایە لەکاتێکدا چاوەڕوانیی هەڵوێستی تووندی لێدەکرا. دەنگەکانی ئاکەپە کەمی کردووەوکورسییەکەی ئاردۆغان دەلەقێ، بۆیە هەم شەڕ هەم راکێشانی عاتیفەی دینیی زەروورەتە. ئەحمەد داودئۆغڵو لەتویتێکی موعەمما ئامێزداو دژی ئیقتیدارو پیاوەکانی دەوری ئاردۆغان ئەمڕۆ نووسیوێتی نزیکیی رۆحی لە ئایاسۆفایا گرنگە نەک نزیکی فیزیکی و جەستەیی. ئەوەی ماوەتەوە بگوترێت ئەوەیە جوانترین و ناسکترین شتی ئینسان هەست و سۆز‌و ئیحساسات و تێکەڵکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانیەتی لەگەڵ ئینسانەکەی هاوژین، هاوزمان، هاودین، هاوژیان و هاومەشرەبەکەی. سوتێنەرترین ئازاریش ئەو ئازارەیە کاتێک تۆئەم شتە جوانانەت کردۆتە ئەسیری بەرامبەرێکی ساختەچی خۆپەسەندی خۆپەرەستی بێ قییەم و ئەویش لەپاداشتی هەناسە گەرمەکانتا هەیەتی قسەی سارد‌و سڕ‌و بەستەڵەکێک لەشکاندن، وەک رێوییەکی پیر بێباکانە تووڕت هەڵدەداو تووشی شکانی غایەی خەیاڵ و ئومێدت دەکات. لەدیندا ئەمە پێی دەوترێت وەڵا‌و و بەڕا‌و. ئینسانی عاقڵ دەبێت بزانێت ئیکسیری دەروونی دەداتە دەست کیمیاگەر تا بیکاتە ئاڵتوون یا ئاسنگەر تا ژەنگی پێ هەڵبهێنت. دڵنیام ئاردۆغان ئەو فریادڕسە نییە کەئیسلامی سیاسیی و ئیخوانی جیهان ئومێدیان پێدا هەڵواسیوە و رۆژێک لەڕۆژان وایان دەگرێنێ لەبری فرمێسک خوێن بەچاویاندا بێتە خوارەوە.
دیمه‌ن ئیسماعیل «باوکم تووشى کۆرۆنا بوو بردمان بۆ نه‌خۆشخانه، دکتۆره‌که ده‌رزیه‌کى ئه‌کتێمراى بۆ نووسین، له‌برى چاره‌سه‌رى بکات بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى « محه‌مه‌د ستار واده‌ڵێت. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رمان و چاره‌سه‌رى زۆر له‌بازاڕو ده‌رمانخانه‌کاندا بڵاو بووه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رى په‌تاى کۆرۆنا، یه‌کێک له‌وانه ده‌رزى (tucilizumab) ، به‌ناوى (actemra) بازرگانى پێوه‌ده‌کرێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:» ئه‌و ده‌رزییه زۆر ورد‌و هه‌ستیاره‌و پزیشکى پسپۆڕ ده‌ینووسێت، به‌ڵام هێشتا پزیشکان نه‌یانتوانیوه له‌کاتى گونجاو‌دا به‌کاریبهێنن». ده‌رزى ئه‌کتێمرا، له‌وڵاتى ژاپۆن، ئاسیا دروستده‌کرێت، له‌ڕێگاى ده‌ماره‌وه له‌نه‌خۆش ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و سیستمى به‌رگرى له‌ش و هه‌وکردنى جومگه به‌کارده‌هێندرێت. محه‌مه‌د ستار، ته‌مه‌ن (20) ساڵ کوڕى یه‌کێک له‌و قوربانیانه‌ى توشبووى کۆرۆنایه دانیشتووى گه‌رمیانه بۆ هاوڵاتى وتى :»باوکم نزیکه‌ى بیست رۆژبوو تووشى کۆرۆنا بوو بوو کەتەمەنی (65) ساڵ بوو، نیشانه‌کانى تووشبوونى لێده‌رکه‌وت بردمان بۆ نه‌خۆشخانه، دکتۆر ده‌رزى ئه‌کتێمراى بۆ نووسین بیکڕین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ته‌کسیه‌ک داواى کردووه له‌سلێمانى بۆیان کڕیووه‌و نرخه‌که‌ى به سێ هه‌زار دۆلار بووه. باوکى محه‌مه‌د هیچ نه‌خۆشییه‌کى تر‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ته‌نیا کۆرۆناى بوو دواى یه‌ک کاتژمێر له‌به‌کارهێنانى ده‌رزیه‌که گیانى له‌ده‌ستدا به‌پێى وته‌ى کوڕه‌که‌ى. محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تائێستا سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکه تۆمارنه‌کردووه که‌ده‌رزییه‌که‌ى بۆ نووسیوه. به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یامنێرى هاوڵاتى ئه‌و ده‌رزییه له‌بازاڕه‌کاندا به‌شێوه‌ى گه‌یاندن کڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌کرێت. ئەو پزیشکەی ئەو دەرزییەی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نووسیوە بۆ هاوڵاتى دەڵێت: دەرزیی ئەکتێمرا بەشێک لەتووشبووانی چارەسەر کردووە سالار محمد، دکتۆری پسپۆڕی هەناوی، لەنەخۆشخانەی قەڵا لە شاری کەلار کاردەکات، بە‌هاوڵاتى وت: دەرزی ئەکتێمرا بۆ ئەو کەسانە دەنووسین کە گەنجن و تەنگەنەفەس بن و سوود لە پلازما نەبینن،ئەو کەسانەی کە ڕۆمانتیزمیان هەیە بەکاردێت،هەروەها بۆتوش بوانی کۆرۆناش سودی لێدەبینن». هەروەها وتیشی: »لەکاتی حاڵەتە توندەکان ئەم دەرزیە بۆنەخۆش بەکاردێنین لەکاتێک دا هیچ ڕێگاچارەیەکی تر لەبەردەست نەمێنێت نەخۆش سوود لە چارەسەرەکانی تر نابینێت ،هەروەها %70 ی نەخۆش سوود لەم دەرزیە دەبینن» ئەو پیاوەش دوای بەکارهێنانی ئەم دەرزیە مردوە تەمەنی 65 ساڵ بو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌هۆى ده‌رزى ئه‌کتێمرا گیانیان له‌ده‌ستداوه سکاڵایان نه‌کردووه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس، به‌و هۆیه‌وه هیچ داتایه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ده‌رزیه‌که‌وه مردوون. ئومێد مه‌جید ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى که‌لار بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا هیچ که‌سێک نه‌هاتووه بۆ لایان سکاڵا له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى که‌سوکارى بکات به‌هۆى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه‌وه« به‌کارهێنانى ده‌رزییه‌که بڵاوه، به‌ڵام هیچ که‌سێک سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئه‌م عیلاجانه ده‌چێته قاڵبى بازرگانییه‌وه، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م عیلاجانه کردووه که‌ده‌چێته قاڵبى بازرگانییه‌وه، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ئێستاش به‌رده‌وامین له‌به‌دواداچوونى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه«. به‌کارهێنانى ده‌رزى ئه‌کتێمرا زیانه‌کانى بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دواى به‌کارهێنانى ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ست به له‌رزو تاو سه‌ر سووڕان و سه‌ر ئێشه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى زه‌خت و ئاوسانى پێست ده‌که‌ن، وه‌ک پزیشکانى ده‌رمانساز باسى ده‌که‌ن. د.ئاریان محه‌مه‌د، پزیشکى ده‌رمانساز به‌هاوڵاتى وت: »ده‌رزى ئه‌کتێمرا بۆ (ئه‌نتى بۆدى)یه بۆ به‌رگرى له‌ش به‌کاردێت، ناتوانین بڵێین چاره‌سه‌رى ته‌واوى کۆرۆنا ده‌کات، له‌هه‌ندێ وڵات ئه‌و ده‌رزیه سودى هه‌بووه له‌هه‌ندێکیش کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌کان هه‌بووه«. هه‌روه‌ها دکتۆر دیارى نیهایه‌ت ، پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى شاره‌زا له‌بوارى چاره‌سه‌رکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا باسى له‌وه‌کرد ئه‌و که‌سانه‌شى تووشبوى کۆرۆنان چاره‌سه‌رى ڤیتامین دى و ڤیتامین سى و حه‌پى زینک و حه‌پى قورگ ئێشه‌یان پێده‌درێت، وتیشى:» ده‌رزى ئه‌کتێمرا پێویسته پسپۆڕى تایبه‌ت به‌کارى بهێنێت بۆ نه‌خۆش و له‌کاتى زۆر پێویست بینووسێت». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه ده‌رزى ئه‌کتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت ، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسى زۆر گه‌وره دروستده‌کات بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌و به‌چاره‌سه‌رێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ده‌رزی ئه‌کتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ینا مه‌ترسى زۆر گه‌وره دروستده‌کات بۆسه‌ر نه‌خۆشه‌که، چونکه وه‌کو چاره‌سه‌رێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت». ناوبراو ئه‌وه‌شى روونیکرده‌وه ئه‌و جۆره ده‌رزییه بۆ که‌سانێک به‌کاردێت کۆئه‌ندامى به‌رگرییان کێشه‌ى بۆ دروست بێت، چونکه« به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه زۆر ورده، ته‌نیا دکتۆرى پسپۆڕى هه‌ناو، کۆئه‌ندامى هه‌ناسه ئه‌وانه‌ى له‌په‌تازانیدا شاره‌زان ده‌توانن بینووسن بۆ نه‌خۆش نه‌ک پزیشکى دیکه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که« راسته ئه‌م ده‌رزییه سوودى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا پزیشکه‌کان نه‌یانتوانیوه ده‌رزى ئه‌کتێمرا له‌کاتى گونجاو‌دا به‌کاربهێنن». هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ کراوه بریتین له(ده‌رمانى کۆئه‌ندامى به‌رگرى، ڤیتامینه‌کان، نزمبوونه‌وه‌ى تا، دژه هه‌وکردن، ئازارشکێن) زیاتر به‌کارده‌هێنرێن.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سکاڵاى له‌سه‌ر ڕێبوار که‌ریم وه‌لى رۆژنامه‌نوس تۆمارکردوه، له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا نوسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند، به‌هۆى کۆرۆناوه سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمارکراوه، له‌به‌رامبه‌ردا رێبوار که‌ریم وه‌لى رایده‌گه‌یه‌نێت، "سکاڵاکه سیاسییه و په‌یوه‌ندى به‌و وتارانه‌وه بووه که پێشتر نووسیویه‌تى". له رونکردنه‌وه‌که‌ى نوسینگه‌ى مه‌سرور بارزانیدا هاتووه،"سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سکاڵاى یاسایى له دژى هیچ ڕۆژنامه‌نوسێک تۆمار نه‌کردوه و ئه‌وه‌ى که له‌سه‌ر رێبوار که‌ریم وه‌لى تۆمارکراوه به‌هۆى ئه‌وه‌بووه که له سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا و ڕاگه‌یاندنى که‌ره‌نتین، گومانیان ده‌خسته سه‌ر ھه‌بوونى په‌تاکه و خه‌ڵکیان بۆ سه‌رپێچى له رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ھانده‌دا. رۆژنامه‌نووس رێبوار که‌ریم وه‌لى رایگه‌یاند:" رۆژى 22ى ئه‌م مانگه له بنکه‌ى پۆلیسى خانه‌قاوه له شارى هه‌ولێر، داوا له که‌ناڵى روداو کراوه که دۆسیه‌ى منیان راده‌ست بکرێت" سه‌باره‌ت به هۆکارى سکاڵاکه رێبوار که‌ریم وه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که "گوایه من چه‌ند مانگێک پێش ئێستا خه‌ڵکم هانداوه بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى رووبه‌روبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا نه‌بن، به مادده‌ى 2ى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن سکاڵام له‌سه‌ر تۆمارکراوه، به‌ڵام من لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌و سکاڵایه سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆرۆناوه نییه" ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت:" من له نوسین و وتاره‌کانمدا که هه‌مویان ماون، هانى خه‌ڵکم داوه که خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن و له‌کاتى تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌که خۆیان له ده‌وروبه‌ریان دابڕن، رونکردنه‌وه‌شم داوه که ده‌کرێت که‌سێک تواناى به‌رگرى له‌شى به‌هێز بێت و بتوانێت به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا زاڵ بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو که‌سێک هه‌مان تواناى به‌رگرى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک خۆپارێزییه‌ک و خۆبه‌دورگرتن له یه‌کتر، بۆیه بابه‌ته‌که دور و نزیک په‌یوه‌ندى به کۆرۆناوه نییه و سکاڵایه‌کى سیاسییه". هاوکات، ئه‌وه‌شى رونیکردووه‌ته‌وه که، له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند وتار و نوسینێکلى بڵاوکردوه‌ته‌وه، که" دڵخوازى که‌سانێک نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایکردوه که له‌رێگه‌ى سکاڵایه‌که‌وه هه‌وڵ بده‌ن له نوسین و ده‌ربڕینى راستییه‌کان رامانبگرن، بۆیه ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه سکاڵاکه‌م سیاسیه و له‌سه‌ر خواستى که‌سێکى باڵاده‌ستى هه‌رێم بووه".
سازدانى: هاوڵاتى کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» هه‌ست ناکه‌م په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروستمان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌بێت، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر کاک سۆران دۆسیه‌یه‌کى قورسه‌و ئێستا یه‌کێک له‌ڕێگریه‌کانى هه‌ندێ هه‌نگاوى پێکه‌وه‌یی بوونه له‌هه‌رێمى کوردستان». محه‌مه‌د حه‌کیم، کارگێرى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که «له‌چوار دامه‌زراوه‌ی یاسایی هه‌رێمى کوردستان، سیانیان سه‌دا سه‌د به‌ده‌ستى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌یه‌و په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌ى بینیومانه 70%ى به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، بۆیه سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌و سه‌دا سییه‌ش له‌وانه‌یه هه‌مووى نه‌بێ، بۆیه بڕیاره‌که‌ى نه‌چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه تایبه‌ت به‌پارێزبه‌ندى سۆران عومه‌ر». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» دائیمه‌ن پارتى و یه‌کێتى ته‌بابن بۆ دابه‌شکردنى ملیاره‌کان نا، به‌ڵکو ته‌بابن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خواستى هاوڵاتیان ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کو گرژى له‌نێوانیاندا هه‌بێ و تاوه‌کو ته‌باشبن بۆ دابه‌شکردنى کێکه‌که ئه‌وه خراپه«. هاوکات، محه‌مه‌د حه‌کیم ئه‌وه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه« نێچیرڤان بارزانى له‌ڕاستیدا هه‌وڵده‌دات و به‌وه‌ناسراوه لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌باییه‌ک له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌بێ «. هاوڵاتى: وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینتان چیه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى کوردستانى تێدایه ده‌بێت له‌چه‌ند روویه‌که‌وه خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکه‌ین، له‌ڕووى ئابوورییه‌وه دوو هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌یه بۆ ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ى تێى که‌وتووین، یه‌که‌م هۆکار ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تى ئابورى و هه‌ڵه‌ى کابینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى کوردى له 92- ه‌وه تائه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه ستراتیژیان هه‌بێت بتوانن داهاتوو چۆن موچه بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ به‌غداش سیاسه‌تى ئابوورى خراپیان هه‌بووه، بێمنه‌تى له‌به‌غداو ئێستاش به‌سوپاسه‌وه به‌غدا مه‌رجه‌کانى قورسن ئه‌گینا هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو رێککه‌وتنێکه. هۆکارى دووه‌م ئه‌م ماوه‌یه نرخى نه‌وت دابه‌زیوه بۆ عێراقێک که له 95%ى ئیراداتى له‌سه‌ر نه‌وت به‌ستووه به‌هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه ده‌کرێ بڵێین هه‌رێم له 99%ى داهاته‌که‌ى له‌سه‌ر نه‌وته، ئه‌مه وایکردووه ئه‌م دابه‌زینه بۆ هه‌رێمێکى بێ ستراتیژیه‌ت و بێ نه‌خشه‌ڕێگا ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ى دروستکردووه‌و نه‌توانێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات و موچه‌خۆر نه‌زانێت که‌ى و چه‌ند پاره‌ى موچه‌که‌ى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه گرفتێکى گه‌وره‌یه تێى که‌وتووین. له‌ڕووى سیاسییه‌وه تائێستاش بڕیارى ریفراندۆم کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێم ماوه له‌ڕووى په‌یوه‌ندیشه‌وه هه‌رێم وه‌کو جاران نیه‌و له‌پێگه‌ى پێش ریفراندۆم نییه، زۆر له‌دۆسته‌کانى ده‌ره‌وه پێیان وت ئه‌و کاره مه‌که دوایخه، له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نامه‌ى نارد ئه‌مانه هه‌مووى بێمنه‌ت و بێ موبالات ته‌ماشاکراو ئیتر ئه‌مریکاش یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که‌حساب نه‌کردن بۆى قورس له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه ده‌که‌وێت، زۆریشمان بینى ئه‌وانه‌ى حسابیان بۆ ئه‌مریکا نه‌کرد به‌هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بڕیار‌و رێنمایی و قسه‌ى ئه‌مریکا هه‌بوو تایبه‌ت به‌هه‌رێمى کوردستان بڵێین و نه‌ڵێین له‌بڕیارى دژه‌فڕین تا شه‌ڕى داعش ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان پشتیوانى هه‌رێم بوون، به‌ڵام گوێنه‌گرتن تووشى ئه‌و دۆخه‌ى کردووین، پێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان وه‌کو جاران نیه، پێم وانیه ئێستا که‌س منه‌تى به‌هه‌رێم و کوردیش بێ له‌نه‌خشه‌ى وڵاته زلهێزه‌کاندا. له‌ڕووى ناوخۆییه‌وه به راستى کۆنگره‌ى یه‌کێتى و حساب نه‌کردن یان هه‌زمنه‌کردنى سه‌رکردایه‌تى نوێى یه‌کێتى له‌لایه‌ن پارتى دیموکراته‌وه، ئه‌وه‌ش دۆخێکى خراپى دروستکردووه، حکومه‌ت و ئه‌م کابینه‌یه‌ش ده‌وترێت و ده‌شبینرێت هه‌وڵده‌درێت حکومه‌تێکى پۆلیسى بێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه گرفت له‌گه‌ڵ لایه‌نێکى وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى دروستبێت، سه‌رۆکى حکومه‌ت نه‌توانێت ته‌قه‌بولى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتارێک بکات یه‌کسه‌ر ده‌رگاى مه‌حکه‌مه‌ى لێبگرێت و دواییش دۆسیه‌که‌ى به‌سیاسی بکرێت، ئه‌وه‌ش ئاڵۆزییه‌کى له‌نێوان ئێمه‌و پارتى دیموکرات دروستکردووه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێ کێشه‌ن ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ى له‌ناو لایه‌نه ئۆپۆزسێۆنه‌کان هه‌یه‌و لایه‌نێک نیه خه‌ڵک ئومێدى له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبێت، ئه‌مه‌ش دۆخێکى تازه‌یه. هاوڵاتى: مامۆستا عه‌لى باپیر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و هه‌ندێ چاره‌سه‌رو خاڵى گرنگ و جه‌وهه‌رى تێدایه، چ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى هه‌بووه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: په‌یامه‌که‌ى مامۆستا ره‌خنه ئامێزبوو به‌شى خۆى رووى له‌ده‌سه‌ڵات بووه‌و تائێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌کو پێویست پێشوازى لێنه‌کرا، وه‌ک خه‌ڵک چاوه‌ڕوان بوون بکرێته ئه‌ساسێک و ده‌وڵه‌مه‌ندبکرێ، مامۆستا نه‌خۆشییه‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو باسى له‌گرفته‌کان کردووه‌و هه‌ندێ چاره‌سه‌ریشى گرتووه‌ته‌ڕێ و به‌شى خۆشى خوێندنه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه‌نده‌ى بزانم مامۆستا دیدارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار خۆى باسی کردووه‌و وتوویه‌تى باشم خوێندووه‌ته‌وه‌و ده‌بێت بیکه‌ینه وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌کان و کارى له‌سه‌ربکه‌ین وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ده‌بێ سودى لێوه‌ربگرین، هه‌ندێک لایه‌نى تریش په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردووین و پێشوازییان لێکردووه، به‌ڵام وه‌کو حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم هیچ کاردانه‌وه‌یان نه‌بووه. هاوڵاتى: له‌و دیداره‌ى سه‌رۆککۆمارو مامۆستا عه‌لى باپیر باس له‌وه‌کراوه به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌کى هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى قسه‌کانى ئه‌وه یان ئه‌وه‌ى مامۆستا ده‌کاته بنه‌ما؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: دیاره دکتۆر به‌رهه‌م بیرۆکه‌یه‌کى هه‌بووه، به‌ڵام ته‌ئیکدى له‌وه‌ى مامۆستا کردووه‌ته‌وه که شتێکى ئاماده‌و نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌رى کۆببنه‌وه، ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌و بێهیوابووین له‌وجۆره کۆبوونه‌وانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێ ده‌بێ پێشوه‌خت مه‌رجداربێ، بزانرێ چى لێ سه‌وز ده‌بێ دۆخى هه‌رێم و خه‌ڵکى کوردستان و ئابورییه‌که‌ى چى لێ به‌سه‌ردێ، ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستى فه‌رمى حزبه‌که‌شم نه‌بێ، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر وه‌ک جاران بێت بێبێسووده، ده‌بێ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵ دابنیشین کۆى پرۆسه‌ى حکومڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باسبکرێت و بڕیارى تێدا بدرێت، ئه‌گه‌ر دواجار بڕیار بۆ پارتى دیموکرات بێ به 60% و یه‌کێتیش له 40% بێ، ئه‌وه با خۆیان پێکه‌وه دابنیشن و پێویستیان به‌ئێمه نیه. هاوڵاتى: سۆران عومه‌ر ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه، ئایا هیچ گفتوگۆیه‌ک هه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یا ئێوه وه‌کو کۆمه‌ڵ بێهیوابوون له‌بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: هه‌رێمى کوردستان چوار دامه‌زراوه‌ی یاسایی هه‌یه، چونکه ده‌ستورمان نیه به‌داخه‌وه، ئه‌م چوار دامه‌زراوه سێى سه‌دا سه‌د به ده‌ستى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌یه‌و په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌ى بینیومانه 70%ى به‌ده‌ست پارتییه‌وه، بۆیه سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌و سه‌دا سییه‌ش له‌وانه‌یه هه‌مووى نه‌بێ، بڕیاره‌که‌ى نه‌چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. کاک سۆران گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ئێمه کردووه، نه ئه‌و نه ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کردووه، ئه‌و بڕیاره سه‌دا سه‌د هه‌ڵقوڵاوى گفتوگۆکانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى له‌گه‌ڵ کاک سۆران و فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ دراوه، وامان به‌به‌رژه‌وه‌ندى زانى ئه‌و داوایه‌ى کاک سۆران به په‌سه‌ند بزانین، ئه‌گه‌ر بێ ئه‌مه‌لیش بووبێ پێموایه مافى خۆیه‌تى له‌سه‌ر داوا‌و هه‌قى خه‌ڵکى کوردستان هاتووه‌ته گۆ، وێڕاى سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ى که هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته جه‌ماوه‌رییه‌که‌م هى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان زۆر دڵخۆشکه‌ر نه‌بوون، چونکه کاک سۆران قوربانى داکۆکیکردنه له‌مافى موچه‌خۆران و سته‌مدیدانى کوردستان، هه‌ڵوێسته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى له‌و بواره‌دا ئه‌گه‌رچى له‌وه‌یه بۆ پێگه‌ى په‌رله‌مان و سه‌رۆکه‌که‌شى بێ، چونکه نه‌کسه‌که بۆ یه‌کێتى نیشتیمانى که پارتى و هه‌ندێک له‌پێکهاته‌کان ئه‌و بڕیاره‌یان چه‌سپاند، ئه‌مه ده‌بێت یه‌کێتى هه‌وڵى ره‌دى ئیعتیبار بۆ خۆى بدات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه، هه‌ر جوهدێکى یه‌کێتى و فراکسیۆنه‌که‌یان و سه‌رۆکى په‌رله‌مان نرخاندومانه‌و سوپاسمان کردوون. هاوڵاتى: ئێوه کۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى هه‌بووه، هیچ به‌ڵێنێکى ئه‌وه‌یان پێدان که‌ئه‌مه سه‌رناگرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: له‌هه‌موو ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ى ئه‌و ماوه‌یه کردوومانه به‌ڵێ باسمانکردوه‌و قسه‌مان له‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام هیچ وه‌عدو به‌ڵێنێک نیه له‌سه‌رئه‌وه له‌نێوان ئێمه‌و یه‌کێتى، ئێمه ئه‌وه‌مان به‌یه‌کێتى وتووه، ئه‌و بڕیاره شکسته بۆ پێگه‌ى ئێوه که‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانتان له‌ده‌سته، په‌یره‌وى ناوخۆ وایکردووه که‌سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى که‌مبێت واقیعه‌که وایه، چونکه بڕیاره‌کان سه‌رۆکایه‌تى ده‌یدات، به‌ڵام له‌دامه‌زراوه‌کانى تر که‌سى یه‌که‌م ده‌یدات، بۆیه پێگه‌و بڕیاره‌کانى پارتى دیاره، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى نوێى یه‌کێتى بۆ خۆى هه‌ست به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گینا ئێمه به‌دواى گرژى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم نین، پێمان وایه دائیمه‌ن پارتى و یه‌کێتى ته‌بابن بۆ دابه‌شکردنى ملیاره‌کان نا، به‌ڵکو ته‌بابن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خواستى هاوڵاتیان ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کوو گرژى له‌نێوانیاندا هه‌بێ و تاوه‌کو ته‌باشبن بۆ دابه‌شکردنى کێکه‌که ئه‌وه خراپه. هاوڵاتى: رۆڵى په‌رله‌مان چۆن ده‌بینن به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا هه‌ندێک ئه‌م خوله به‌بێهێزترین خول داده‌نێن؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: به‌به‌رنامه دواى ئه‌وه‌ى له‌خولى پێشوو پارتى تووشى ئه‌و گرفته هات، هه‌تا که له‌سه‌رۆکایه‌تیدا ئه‌وان نوێنه‌رێکیان هه‌بووه ئه‌و بڕیارانه‌ى که دران کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکرێ و نه‌کرێ و له‌سه‌ر یاساى سه‌رۆکایه‌تى له‌ڕابردوو، پارتى له‌وکاته‌وه هه‌ستى به‌وه‌کردووه ده‌بێت له‌م خوله‌وه واته ئه‌م خوله‌ى ئێستا ده‌بێ هه‌وڵبدات له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان زۆرینه واته دوو ده‌نگى هه‌بێت ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌مکردووه‌و به‌ده‌ستیهێناوه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌رچۆنێک بێت (45) کورسى مسۆگه‌ر کردووه، له‌گه‌ڵ له‌هه‌ندێ له‌هاوپه‌یمانانى توانیویانه زۆرینه‌ى په‌رله‌مان دروستبکه‌ن، بۆیه له‌یه‌کێتى نیشتیمانى بێمنه‌تن به‌سه‌رۆکى په‌رله‌مانیشه‌وه، ئه‌مه وایکردووه پێگه‌و رۆڵى په‌رله‌مان هه‌ستده‌که‌م به‌مه‌به‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعیه ریقابیه ده‌ورى خۆى نه‌بینێت. له‌خولى دووه‌م په‌رله‌مانتاربووم به‌راورد به‌ئێستا خولى دووه‌م هیچ نه‌بێ له‌ڕووى ته‌شرعیه‌وه باشتربووه‌و هیچ خولێک به‌قه‌ده‌ر ئه‌و خوله‌ى ئێمه یاساى ده‌رنه‌کردووه تاڕاده‌یه‌کى باشیش که هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بوو، به‌ڵام بانگکردنى وه‌زیرو لێپێچینه‌وه هه‌بووه‌و په‌رله‌مانتاریش لاى حکومه‌ت رێز‌و ته‌قدیرى خۆى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچى ئه‌وانه نه‌ماوه، نه یاسا ده‌رده‌که‌ن، نه کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌ڕووى چاودێرییشه‌وه حکومه‌ت نه‌یهێشتووه به‌ڕۆڵى خۆیان هه‌ستن. هاوڵاتى: ئێوه حه‌وت کورسیتان هه‌یه له‌په‌رله‌مان ئێستا ئێوه یه‌که‌م حزبى ئۆپۆزسیۆنن له‌کوردستان به‌پێى قه‌باره؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه وه‌کو ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى رۆڵى خۆمان ده‌بینین و پێموانیه له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ڕووى میدیایی و حزبیشه‌وه هیچ حزبێک نیه به‌قه‌ده‌ر ئێمه هه‌ڵوێستى زیاتربێت له‌خزمه‌تکردن و داکۆکیکردن له‌مافى خه‌ڵکى، ئێمه قسوریمان نه‌کردووه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانتاره‌که‌ى ئێمه بۆته قوربانى داکۆکیکردن له‌مافى خه‌ڵک، هه‌تا له‌به‌غداش دوو په‌رله‌مانتارمان هه‌یه تائێستاش یه‌کێکیان له‌ده‌ڤه‌رى پارتى کێشه‌ى یاساییان بۆ دروستکردووه، له‌خۆپیشاندانه‌کانى پارو پێراریش له‌هه‌ولێر ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئێمه‌و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرى ئێمه بوون ناڕه‌حه‌تکران و دواى ئه‌وه‌ش هێرشى به‌ردبارانکرایه سه‌ر نووسینگه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن ئێمه به‌ڕۆڵى خۆمان هه‌ستاوین، جا سه‌یرى ئه‌وه‌مان نه‌کردووه یه‌که‌م یان دووه‌م هێزى ئۆپۆزسیۆنین، هه‌ندێک ئالییه‌ت و میکانیزمیش که حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌پێشوودا گرتوویانه‌ته به‌ر جێى هه‌ڵوێسته‌یه، یه‌کێک له‌وانه خۆپیشاندان به‌س ده‌ڤه‌رى سلێمانى بگرێته‌وه که‌هیچ کاریگه‌ریه‌کى جه‌زرى ریشه‌یی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانى ناوه‌ند که‌هه‌ولێره نییه، ئه‌مه وایکردووه هه‌موومان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بیربکه‌ینه‌وه له‌میکانیزمى تر‌ى فشار بۆ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌کانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت. هاوڵاتى: دواى ئه‌و که‌یسه‌ى سۆران عومه‌ر ئێوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ پارتی ماوه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: نازانم ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌به‌رپرسانى پارتى له‌بۆنه‌و مناسه‌باته‌کاندا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ هه‌بووبێ، یان سه‌رۆکى هه‌رێم که پرس و راوێژ به‌لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات به‌مامۆستا عه‌لى باپیریشه‌وه بۆ گرفته‌کانى به‌غدا، په‌یوه‌ندى ئێمه‌و پارتى هه‌رچه‌نده دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد مامۆستا سه‌ردانى کاک مه‌سعودى کرد، هه‌م ئێمه‌ش سه‌ردانى مه‌کته‌ب سیاسى پارتیمان کرد، به‌ڵام هه‌ستناکه‌م په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست بووبێ. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا مه‌کته‌بى سیاسى پارتى پرسییان په‌یوه‌ندى ته‌ندروست چییه؟ منیش باسمکرد وتم ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى حزبیمان جیابێ له‌په‌رله‌مان، ئێمه په‌رله‌مانتارمان ئازادکردووه له‌وه‌ى چۆن داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌کات، نابێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌وه‌نده شلۆق بێت به‌لێدوانى په‌رله‌مانتارێک بشێوێ، یان ئێوه پێتان وابێ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیمان هه‌بێ نابێ فراکسیۆن و په‌رله‌مانتارانمان هیچ ره‌خنه‌یه‌ک بگرن. ئێمه په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌که‌مان خه‌ڵک ده‌نگى پێداون بۆ ئه‌وه‌ى داکۆکی‌یان لێبکه‌ن و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان ده‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ن ئه‌وه زۆر چاکه دیاربوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه لاى ئه‌وان به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بوایه ده‌بوو کاک سۆران و هه‌ر په‌رله‌مانتارێکى تر که‌داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌که‌ن، ده‌بوو پارتى و سه‌رۆکى حکومه‌ت که ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسییه‌و کوڕى جه‌نابى کاک مه‌سعوده نه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و دۆخه، پێموایه هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر کاک سۆران دۆسیه‌یه‌کى قورسه‌و ئێستا یه‌کێک له‌ڕێگریه‌کانى هه‌ندێ هه‌نگاوى پێکه‌وه‌یی بوونه له‌هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: دواى ساڵێک له‌کابینه‌ى نۆیه‌م چ قسه‌یه‌کتان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت، بۆ تائێستا په‌یامێکى روونتان نیه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: خۆتان ده‌زانن ئه‌وه چه‌ند مانگێکه له‌کوردستان که‌ره‌نتینه‌یه، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ شه‌ش حه‌وت کۆنفرانسمان به‌ستووه‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره قسه‌کراوه، ئه‌و دوو سێ کۆنفرانسه‌ى ماوه بکرێت و له‌دواى جه‌ژن کۆنگره‌ى خۆمان ده‌که‌ین، له‌ڕاستیدا ماوه‌یه‌که وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ى که‌هه‌یه کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیشمان نه‌کردووه، ئه‌گینا هه‌قى خۆیه‌تى ئێمه کۆببینه‌وه گه‌رچى له‌حکومه‌تیشدانین، به‌ڵام له‌و رووه‌وه هه‌ڵوێستێکى روون بخه‌ینه‌ڕوو که ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئێستا تێى که‌وتووه، به‌ڵام هه‌رواش دانه‌نیشتووین له‌گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌تى دووپێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى که یه‌کێتى و گۆڕانن باسمان له‌وه‌کردووه که کوردستان پینه‌و په‌ڕۆى ناوێ، بڕیارى پیاوانه‌و جه‌ریئى ده‌وێ ئه‌م دۆخه، بۆ ئه‌وه‌ى چاکسازى راستگۆیانه بکرێت نه‌ک چه‌واشه‌کارانه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم پۆلیسییه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: وا هه‌ست ده‌کرێ من ناتوانم حوکم بده‌م، به‌ڵام قسه‌ده‌کرێت و هه‌ندێک له‌بڕیاره‌کانیش زۆرجار ئاوا لێکدانه‌وه‌ى بۆ ده‌کرێت له‌ناوخه‌ڵکدا، من بۆ خۆم نه‌هاتووم لێى وردببمه‌وه‌و بۆخۆم بگه‌مه ئه‌و بڕیاره که‌بڵێم پۆلیسییه، به‌ڵام قسه‌که هه‌یه‌و له‌واقیعیشدا هه‌ندێک شت ده‌بینى، به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌جموجوڵه‌کانیش ئه‌وه‌ى پێوه دیاره، ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌قى خۆمانه‌و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى کاک سۆران که‌م نیه‌و هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌و قسانه‌ى کاک سۆران کردویه‌تى به‌رانبه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌م په‌رله‌مانتارى تر هه‌بووه خه‌ستتر به‌رانبه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت کردوویه‌تى له‌لایه‌نى تر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى نه‌بووه، هه‌م هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى پارتى له‌سه‌ر یه‌کێتى له‌سه‌ر ئێمه قسه‌ى زۆر له‌وه‌خراپتریان کردووه، ئایا سکاڵایه‌کى ئێمه هه‌مان حسابى سکاڵاکه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى بۆ ده‌کرێت له‌لاى حاکم و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی هه‌ولێر، له‌کاتێکدا یاساش بۆ هه‌مووان یه‌کسانه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه ئایا په‌رله‌مان بۆ به‌س پارێزبه‌ندیه‌کى ئه‌ویان لابرد، شێوازى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندیه‌که‌ش زۆر ناشیرین بوو، چوار په‌رله‌مانتار بێنى به‌سیانیان بڵێى کاکه ئێوه به‌س بۆ ئه‌وه‌یه نه‌ڵێن ته‌نها سۆرانه ده‌نگ به‌ئێوه ناده‌ین، بۆ یه‌که‌م جاریشه ئێمه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدا له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان بهێنین. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌کات ته‌نها داهاته‌که‌ى نه‌بێت پێتوایه ئه‌مه جۆریکه له‌پاشه‌کشه‌ى حکومه‌ت و نایه‌وێ ئه‌م دۆخه به‌وشێوه‌یه چاره‌سه‌ر ببێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پێکهێنه‌رى حکومه‌ت سێ لایه‌نه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى حکومى به‌ده‌سته که له‌سه‌رووى حکومه‌ته‌وه‌یه یه‌کێتى و پارتییه جه‌مسه‌ره‌کانى ناو یه‌کێتى و پارتى ئه‌مانه که‌ده‌چنه به‌غدا کۆمه‌ڵێک بیرۆکه‌ى جیاواز جیاوازى ئه‌م جه‌مسه‌رانه‌یان پێیه یانى هه‌موویان کۆک نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ن، هه‌موومان ده‌زانین له‌ناو پارتى دوو جه‌مسه‌رى بیرکردنه‌وه بۆ مه‌له‌فى نه‌وت هه‌یه، له‌ناو یه‌کێتیشدا هه‌یه، یه‌کێتى راى جیاوازى هه‌یه له‌و دۆسیه‌یه‌دا به‌رانبه‌ر به‌پارتى، بۆیه هه‌ر تیمێک ئه‌چن بۆ گفتوگۆ پته‌و نه‌بێ و یه‌ک بۆچوون نه‌بێ و پشتیوانى له‌ناوخۆ نه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت تیمێکى سه‌رکه‌وتووبێت، ئێستا تیمى به‌غدا ده‌زانێ چى ده‌کات و ده‌یه‌وێ شه‌قام ئاشت بکاته‌وه‌و بڕیاره‌کان به‌دڵى ئه‌وان بێ، له‌ناو شه‌قامى عه‌ره‌بیدا ناڕه‌زایه‌تیه‌ک هه‌یه که به‌غدا ته‌سلیمى هه‌ولێر بووه، بۆیه ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێ ته‌سلیمى هه‌ولێر نه‌بێ و ئه‌و مه‌رجى به‌سه‌ر هه‌ولێردا هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆک حکومه‌ته‌کانى دیکه زۆر هه‌وڵیاندا پاره نه‌نێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا کازمى ناینێرێت و هه‌رچه‌نده پاساوه‌که‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وته، به‌ڵام ده‌توانێ بۆ نمونه (100) بۆ (300) ملیار دینارێک بنێرێت تا ده‌گه‌نه رێککه‌وتنێک، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌زانێ چۆن گفتوگۆ ده‌کات و به‌رچاووى روونه، ئێمه هه‌ندێ شتمان هه‌یه شه‌فاف نیه، بۆ نموونه له 2014 حکومه‌ت هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى کۆکرده‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى فرۆشتنى نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ، من پرسیم ئایا بڕیارتانداوه یان ده‌تانه‌وێ پێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین ئیحراج بوون وتیان بڕیاره‌که دراوه‌و ئاگادارتان ده‌که‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌حکومن به‌عه‌قدێکى (50) ساڵه له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئه‌مه‌ش ئیلتیزامێکی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، گه‌نده‌ڵییه‌ک له‌مه‌له‌فى نه‌وتدا هه‌یه تائێستا ده‌ڵێن هه‌ندێک له‌بیره‌کان بۆ که‌سه‌کانن، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فن که روون نه‌بوون گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رکه‌وتوونابێ. هاوڵاتى: پێتوایه چاره‌سه‌رى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ده‌کرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ده‌بێ هه‌رێمى کوردستان هه‌م داکۆکی بکات له‌مافه‌کانى به‌پێى ده‌ستور هه‌م خۆى پابه‌ندبێ به‌ده‌ستوره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌موو نه‌وتى ئێمه بدرێت به‌به‌غداو موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان دابینبکرێت، چونکه دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێ داخوازى یه‌که‌مى خه‌ڵک و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کان بێ، چى له‌و پێناوه‌دا ده‌کرێ بابکرێ، ئه‌وه‌ى ته‌نها ئێمه داکۆکی لێبکه‌ین پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانه، قه‌واره‌که به‌رى ره‌نج و تێکۆشانى شه‌هیدان و ماندوو قوربانی خه‌ڵکى کوردستانه، قه‌واره جیاوازه له‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى قه‌واره‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، نابێ ئێمه ناشیرینیه‌کانى ده‌سه‌ڵات قه‌واره‌که‌مان له‌به‌رچاو بخات، چونکه به‌غداش ئه‌و وڵاته دیموکراسییه نیه که‌زۆر دڵمان پێى خۆشبێ و رێگه‌بده‌ین سوپاى بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێ له‌عێراقیش چى باسه، جیاوازییه‌کانى نێوان شیعه‌و سوننه ،ئه‌و سیاسه‌ته‌ش تادووربێ له‌ئێمه باشه، له‌ڕووى ئابورییه‌وه چى نه‌رمییه‌ک هه‌یه بینوێنن له‌به‌رانبه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت بۆ دابینکردنى مووچه. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندى ئێوه‌و ئێران چۆنه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که ده‌وترێ زۆر نزیکن له‌ئێوه‌وه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌و قسانه سواوه ئه‌وه‌نده وتراوه ئێران ئه‌وه‌نده‌ى بۆ یه‌کێتى و پارتى هه‌یه، نازانم ئه‌گه‌ر هه‌ندێ برا ئیسلامیه‌کانمان ناحه‌زایه‌تیه‌کى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌یه ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌کو ئه‌و لایه‌ن سیاسیانه وه‌کو یه‌کگرتوو وه‌ک سۆشیالیست زۆرجار له‌دواى ئه‌وانیشه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووبێن، ئێران وڵاتێکى دراوسێیه‌و زۆرجاریش به‌ده‌م میلله‌ته‌که‌شمانه‌وه هاتووه، هیچ شتێکى تایبه‌تیمان نیه له‌گه‌ڵ ئێران. هاوڵاتى: قسه‌تان له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیه‌ت چیه؟ پارتى ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌م قه‌واره‌یه تێک‌بچێ ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پارتى ئه‌گه‌ر ترسى هه‌یه بۆچى له‌لیژنه‌که‌ى سلێمانى ئه‌ندامى هه‌یه‌و به‌شدارن، ئێمه لامه‌رکه‌زیه‌تمان بۆ هه‌موو پارێزگاکانى تریش ده‌وێ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێکیشه هه‌موو خه‌ڵک هه‌ستى به‌وه‌کردووه سلێمانى له‌چاو هه‌ولێر ئیهمالکراوه، دابه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى به‌سه‌ر هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان مافێکه نابێ هیچ ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئیهمال بکرێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش قه‌ڵسه به‌جوڵاندنى ئه‌و مه‌له‌فه، ده‌بێ بپرسێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه گه‌یشتووه به‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ جوڵاندنى هیچ مه‌له‌فێک نین بۆ دانوستانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، حه‌زده‌که‌ین هه‌ر مه‌له‌فێک ده‌جوڵێنن به‌پرس و راوێژبێ، ئێمه بۆ خۆمان ناچینه ناو بابه‌تێک که بۆ گفتوگۆبێ و بۆ فشارخستنه سه‌ر یه‌کترى بێ، هه‌موو پرسێک ده‌چینه ناوی بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى کوردستان، ده‌سه‌ڵاتدان به‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ئه‌وه داواکارى له‌مێژینه‌ى ئێمه بووه. هاوڵاتى: وه‌کو کۆمه‌ڵ هیچ ده‌ستگیرکراوێکى سیاسیتان هه‌یه که ئازاد نه‌کرابێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: هه‌مانه تائێستا‌و بێسه‌روشوێنیشمان هه‌یه، به‌ژماره‌و داتا لام نیه له‌ئێستادا، به‌ڵام هه‌وڵمانداوه‌و فشارمان کردووه بۆ دیاریکردنى چاره‌نووسیان. هاوڵاتى: کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى که‌ى ده‌کرێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌ره‌نتینه‌و وه‌زعه نه‌بوایه، له‌وانه‌بوو ئێمه له‌مانگى سێ کۆنگره‌مان ته‌واوبکردایه، به‌ڵام به‌بۆنه‌ى ئه‌م بڕیارانه‌و ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه کۆنگره‌مان راگرت له‌کۆى (12) مه‌ڵبه‌ند ئێمه کۆنفرانسمان له‌نۆیان کردووه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبژێردراوه بۆ سه‌رکردایه‌تى داهاتوو به‌س په‌سه‌ندکردنێکى ئاشکراى پێویسته، سێ مه‌ڵبه‌ند ماوه له‌دواى جه‌ژن کۆنفرانسى تێدا ده‌کرێ و که‌مێک ژیان ئاسایی ببێته‌وه کۆنگره ده‌که‌ین و زۆریش زه‌روره بکرێ، چونکه ئێمه ده‌ستمانپێکردوه هه‌ر حزبێکیش ده‌گاته کۆنگره جۆرێک له‌سستى رووى تێده‌کات. هاوڵاتى: بارودۆخى دارایی ئێستاى کۆمه‌ڵ چۆنه، چۆن ئیداره‌ى دارایى خۆتان ده‌ده‌ن که‌حکومه‌ت چه‌ند ساڵێکه پشتیوانى دارایى حزبه‌کانى راگرتووه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیشه هیچ پاره‌یه‌کمان له‌حکومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه‌و نه‌ماوه، ئێمه زیاتر خۆمان بچوککردووه‌ته‌وه له‌رووى دارایی و مه‌سروفاته‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ى پێشوو زۆر هه‌وڵمانداوه بنکه‌و باره‌گاکانمان هى خۆمان بێت و کرێمان زۆر که‌مبێت، گرفتى گه‌وره‌مان په‌یام و بانگه‌وازو ئه‌و که‌ناڵانه‌یه مه‌سروفى زۆریان ده‌وێ، موچه لاى ئێمه نه‌ماوه هاوکارییه‌کى که‌م نه‌بێت، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب له‌وانه‌یه (75) بۆ (100) هه‌زارێکیان هه‌بێ بۆ هاتوچۆو مۆبایل و ئه‌و بابه‌تانه‌یه، سه‌رکردایه‌تیمان ئه‌گه‌ر (400) بۆ (500) هه‌زارێکى هه‌بێ، ئه‌وانه‌مان پێشتر‌و ئێستا په‌رله‌مانتارن موچه‌یان له‌حزبه‌وه نیه‌و ئیشیان پێده‌که‌ین، ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌رمانده‌گرت له‌په‌رله‌مان له‌سێیه‌که‌وه تا نیوه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دارایی کۆمه‌ڵ به‌هه‌موویه‌وه (30) بۆ (40) که‌سێکمان هه‌یه که‌په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌به‌غداو کوردستانن، ئه‌مانه پاره‌که‌یان مانگ هه‌بووه (150) ملیۆنێک کۆبووه‌ته‌وه ئیداره‌ى ئیشوکارى خۆمان پێکردووه، له‌گه‌ڵ داهاتى ئه‌و به‌خشینه‌ى که‌خه‌ڵکى خۆمان هه‌ندێ جار روومان له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له‌خێرخوازه‌کان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تى که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانمان و به‌تایبه‌تى تر ئه‌و که‌ناڵانه‌مان هى بانگه‌وازن و خێرخوازین، خه‌ڵک یارمه‌تى چاکیان ده‌دات و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. هاوڵاتى: مووچه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیریش په‌رله‌مانتار بووه له‌به‌غدا به‌هه‌مان شێوه ده‌بڕدرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا له‌به‌غدا به‌کۆى گشتى به‌ناوى ئه‌وه‌وه ته‌سلیم ده‌کرا (36) ملیۆن بوو به‌پاسه‌وان و هه‌موویه‌وه، وه‌کو مه‌کته‌بى سیاسى پێنج ملیۆن دینارمان بۆ بڕیبوه‌وه‌و (31) ملیۆنیشى ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دارایی کۆمه‌ڵ و له‌وێوه یارمه‌تى ئه‌و چه‌ند پاسه‌وانه‌ى ده‌درا که له‌گه‌ڵیدا بوون، له‌به‌غداو له‌هه‌رێم هیچ حزبێک نییه له‌عێراق و کوردستان له‌شیعه و سوننه‌و له‌کورد وه‌ک ئێمه‌ى کردبێ. هاوڵاتى: کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگیدا به ریفراندۆم، کاردانه‌وه‌ى رووداوه‌کان له‌ئه‌ستۆى ئێوه‌شدایه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکى خۆمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ریفراندۆمه دوابخات له‌به‌یاننامه‌مان، له‌قسه‌مان، له‌گفتوگۆمان وتمان نه‌چووین بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کرا، دواجار نه‌ک ئێمه هه‌ندێ که‌سایه‌تى کوردیش بۆ نموونه وه‌ک کاک ئاسۆس هه‌ردى نووسه‌رێکه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌کى له‌ناو شه‌قامى کوردى هه‌یه‌و هه‌ڵوێستى ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستى ئه‌و بووه، یان ئه‌و هى ئێمه بووه، به‌ڵام زۆرجار پرسیارێک ده‌کرێ ئایا تۆ ده‌وڵه‌تى کوردیت ده‌وێ، ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌تاران و ئه‌نقه‌ره‌ش لێمان بکرێ هه‌ر ده‌ڵێین به‌ڵێ ئه‌وه مافێکه خواى گه‌وره پێی‌داوین. ئێمه یه‌کێتى هاتن بۆ لامان و له‌گه‌ڵیان دانیشتین وتمان که‌رکوک له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له‌وێ مه‌یکه‌ن ئه‌وێ زیاترینى هی یه‌کێتیه دیاره، به‌ڵام که‌س به‌قسه‌ى نه‌کردین، دوایى بڵێى وه‌ڵا تۆش شه‌ریکى له‌بڕیاره‌که‌دا ئه‌وه وانیه، له‌ئه‌ستۆى پارتى و یه‌کێتیه که‌بڕیاره‌که‌یاندا ئێ با یه‌کێتى له‌که‌رکوک ریفراندۆمى نه‌کرادایه، با یه‌کێتى ئه‌و ده‌نگه‌ى زاڵبکردایه که‌دژى ئه‌وه‌بوون له‌و ناوچانه ریفراندۆمه‌که بکرێ، ئه‌وکاته ئه‌و ناوچانه‌مان به‌وشێوه‌یه له‌ده‌ستنه‌ده‌دا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه که کۆده‌بوونه‌وه هه‌موویان به‌رپرسیارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ییه هه‌رکه‌س به‌ڕێژه‌ى خۆى. هاوڵاتى: مامۆستا عه‌لى باپیر په‌یوه‌ندییه‌کى باشى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى هه‌یه ئه‌مه تاچه‌ند ره‌نگیداوه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: لەڕاستیدا کاک نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە لای لایەنە سیاسییەکان کە هەوڵ دەدات تەباییەک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت، یان ئه‌گه‌ر گرژییه‌ک دروست نه‌بێ ئه‌وه شتێکى زۆر چاکه، به‌ڵام تائێستا کاک نێچیرڤان پابه‌نده به‌هه‌ندێ سیسته‌مى حوکمڕانى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان، دیاره شێوازێکى بڕیاردان له‌ناو پارتى هه‌یه وادیاره تائێستا کاک نێچیرڤان پێوه‌ى پابه‌نده، به‌ڵام ئه‌مه وامان لێ‌ناکات بێ ئینساف بین به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى زۆرجار له‌گرژییه‌کان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان به یه‌کێتى و پارتیشه‌وه له‌وانه‌یه راى کاک نێچیرڤان جیاوازبێ، من له‌مه‌سه‌له‌ى سۆران عومه‌ردا ناتوانم زوڵمى لێبکه‌م دیاره سیسته‌مێکى بڕیاردان هه‌یه له‌ناو پارتى جا کاک نێچیرڤان یان تێیدایه له‌بڕیاره‌که یان پێوه‌ى پابه‌نده.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رایگه‌یاند" یه‌کێتى وه‌ک به‌شدارێکى سه‌ره‌کى پاڵپشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" ئه‌و ره‌وشه ئابوورى و ته‌ندروستییه نه‌خواراوه تێپه‌ڕێنێت و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ھاووڵاتییان باشتر ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى پاڵپشتیى ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانن". ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه له کۆبونه‌وه‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاندووه که" یه‌کێتى به‌شدارێکى سه‌ره‌کى پاڵپشتى حکومه‌تى هه‌رێمه، کێشه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان نابێت له داموده‌زگا حکومییه‌کاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و پێویسته ھه‌موو لایه‌ک به پشوو فراوانییه‌وه ھاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى به دانوستان ھه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین". هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و پشتگیریکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراوه. بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که" ھه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانمان ئه‌نجامى یه‌کڕیزى و ته‌باییمان بووه، بۆیه ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین ھاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه سه‌خته و قه‌یرانه‌کان تێپه‌رێنین". لاى خۆیه‌وه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان، وێڕاى ته‌حه‌مولکردنى سه‌ختییه‌کان، نیگه‌رانن له گرژییه ناوخۆییه‌کان و چاوه‌ڕوانن لایه‌نه‌کان دۆخێکى له‌بارى سیاسى بره‌خسێنن. مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى ھه‌رێم حکومه‌تى ھه‌موو هه‌رێمى کوردستانه و پێویسته گشت لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى حکومه‌ت پشتگیریى له کارنامه‌ى حکومه‌ت بکه‌ن، چونکه به‌رنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌رنامه‌ى ھاوبه‌شى لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى ناو حکومه‌ته". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و ره‌وشه ئابوورى و ته‌ندروستییه نه‌خواراوه تێپه‌ڕێنێت و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ھاووڵاتییان باشتر ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى پاڵپشتیى ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانن.
هاوڵاتى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکه له‌نووسراوێكدا كه بۆ ئۆرگانه تایبه‌ته‌كانی خۆی ناردووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ دۆخی كورد لەئاستی ناوخۆ‌و هه‌رێمایه‌تی دەخاته‌ڕوو، له‌و هه‌ڵسه‌نگانە‌دا داوای پێكهێناننی ‘’به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ’’ دژی توركیا دەكات. له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا كه‌جه‌كه پێیوایه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه بكاته قوربانی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت توركیا له‌ئێران و روسیا دووربخاته‌وه‌و لەوڵاتانی عه‌ره‌بی نزیك بكاته‌وه‌و باجی ئه‌مه‌ش به په‌كه‌كه بدات. كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات كه‌جه‌كه له‌و نووسراوه‌دا كه به‌ناونیشانی ‘’ هەڵسەنگاندنی دۆخەكه’’ ئاماده‌ی كردووه، باس له‌وه ده‌كات هه‌وڵێك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، ئەمه‌ریكاو عێراقیش به‌شێكن له‌و هەوڵه، عێراق به‌هۆی لاوازییه‌وە هه‌ندێك فشاری توركیای قبوڵ كردووه و بێده‌نگه، به‌ڵام كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات. كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و پلانه به‌ته‌نیا دژی په‌كه‌كه نیه، به‌ڵكو پێیوایه پلانه‌كه دژی هەموو كورده، هه‌روه‌ها پێیوایه په‌كه‌كه خاوه‌نی ئه‌زموونه‌و ده‌توانێت به‌رگری له‌مانه‌وەی خۆی بكات، به‌ڵام داوای به‌رەیه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ ده‌كات دژی توركیا. پارتی (١٢) هه‌زار كه‌سی له كه‌مپی مه‌خموور گه‌مارۆداوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی ده‌ستپێده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات بەگەمارۆدانی (12) هه‌زار كه‌س له‌كه‌مپی رۆسته‌م جودی كه تایبه‌ته به‌كوردانی باكوری كوردستان له نزیك مه‌خموور. هه‌روه‌ها پارتی تۆمه‌تبار ده‌كات به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی. دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک، ١٥ی تەمموز کوردانی ئێزدی قوڕبانیانی دەستی داعش و هاوڵاتییە مەدەنییەکانی مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکەوە هەڵهاتوون بۆردومان کرد. کاتێک ئێزدییەکان لە بەرانبەر هێرشی دڕندەی داعش بەتەنها مانەوە، یەپەگە و پەکەکە رێگرییان لەکۆمەڵکوژی ئیزدییەکان کر و بەسەر داعشدا سەرکەوتن. ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت’’. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه ‘’پێویستە ئەمەش لەبیرنەکرێت کە (12) هەزار کەسی مەدەنی ساڵێکە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدان. هەموو پێویستییەکی سەرەتایی و خزمەتی تەندروستی بۆ گەلی مەخموور قەدەغەکراون، بەهۆی ئەم گەمارۆیە بەدەیان نەخۆش ناتوانن سەردانی پزیشک بکەن و پێویستی دەرمان دابین بکەن. دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کەهەم شەنگال و هەم مەخموور لەناو خاکی عێراقدان. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. دوای ئەوەی ژمارەیەک حزبی کوردی رایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت و پێویستە حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، دواتر ئەم هەنگاوە نراو ئەم هەڵوێستەش بەهێزبوو. بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات توركیا داگیركاری خۆی له‌باشورو رۆژئاوا فراوانتر ده‌كات به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه؛ هەندێک زانیاری هەیە کە بەرلەهێرشەکانی توركیا بۆسه‌ر باشووری كوردستان، ‘’دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردووەو رێککەوتنی لەسەرکراوە. ئەمریکا دەوڵەتی تورک لەپێناو بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت کە تورکیاش رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان لەسەر ئاسایشی خۆی وەک مەترسی دەبینێت و ئەم هاوکارییەش زەمینەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری خۆشدەکات و پشتگیریی لێدەکات’’ . له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’سیاسەتی دەوڵەتی تورک، ئەمریکا و عێراق و بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان، دەیەوێت سیاسەتەکانی بەسەر عێراق و سوریاش بسەپێنێت’’ . له‌به‌شێكی تری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت بەئامانجه‌كانی توركیا ده‌ڵێت: ‘’ئامانجێکی تری ئەوەیە کە لەنێوان باکوور، باشوور و رۆژئاوادا هەندێک هەرێمی بێ کورد دروست بکات، دواتر مورتەزەقەی لێ دابنێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کەهێرشەکان بەتەنها لەدژی پەکەکە نین، بەڵکو لەدژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد، سیاسەتی کورد، خاکی کورد، یەکێتی گەلی کورد، ئابوری کورد‌و هەبوونی کوردە. پێویستە هێرشەکان بەم جۆرە ببینرێن و گەلی کورد بەم پێیە بجووڵێتەوە’’. ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات ئه‌مریكا به‌هۆی ئێرانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توركیا بێده‌نگه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا بۆ بارودۆخی كورد لەناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی زلهێزه‌كاندا هاتووه ‘’وادیارە کە تائەمریکا لەبەرانبەر ئێران ئەنجامێک بەدەستنەهێنێت، پشتگیرییەکانی بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی پێدەدات. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش سوود لەم سیاسەتە وەردەگرن و هەوڵدەدات پەکەکە لەناوببات. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەناوخۆو دەرەوەدا لەسەر بناغەی لەناوبردنی گەلی کوردە’’ . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’ئەمریکا پەکەکە لەبەرانبەر سیاسەتەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت و دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنێت و دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات و پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک دەکات. بەم شێوەیە دەیەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ روسیا لاواز بکات و لێی دووربکات. دەبینرێت کە لەم دواییانەدا تورکیا بەرەو سیاسەتەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت و پەیوەندییەکانی پتەوتر دەکات. هەڵوێستی خۆسەری پەکەکە، تێکۆشان و سیاسەتەکەشی لەبەرانبەر سیاسەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە ئاستەنگێکی گەورەیە’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات. بەڵام ئەو شتەی کە توانییان لەیاسر عەرەفاتی بەدەستبهێنن، نەیانتوانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بەدەستبهێنن. ئێستاش پلانێکی تریان داڕشتووە. دەیانەوێت ئەو هێزەی کە پەکەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاندوویەتی نەک بەتەواوی لەناوی ببەن، بەڵکو لاوازی بکەن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن’’. به‌بۆچوونی كه‌جه‌كه؛ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا لاوازبكات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه به‌هێزی بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه توركیا لەناكۆكیدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له‌لیبیا. هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات، لاوازکردنی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا بەگرنگ دەبینێت. دەیەوێت بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی تورک و عەرەب بۆ بەشێک لە سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە لەجەنگی سێیەمی جیهانیدا دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و عەرەب نەهێڵێت و ئاستەنگەکانی بەردەم سیاسەتەکانی بڕەوێنێتەوە’’. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن. ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات بەتایبەتی دەیەوێت عێراق و تورکیا گەرەنتی بکات و بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان بکات. ئامانجێکی ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا دەیەوێت رابگەیەنرێت ئەوەیە کە لە تورکیا‌و عێراق بەئاسانی سیاسەتەکانی بەڕێوەببات’’. ‘’ئەمریکا نایەوێت لەسوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات… روسیاش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكات’’ كه‌چه‌كه پێیوایه ئه‌گه‌ر بەوردی سەرنج بدرێتە سیاسەتی ئەمریکاو روسیا لەسوریا؛ ‘’ئەمریکا نایەوێت لە سوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات. هەبوونی خۆی وەک فشارێک لەسەر روسیا و رژێم بەکاردەهێنێت. بەڵام بۆ دیزاینکردن و بەدەستهێنانی دەستکەوت لەسوریا، دەوڵەتی تورک، هەندێک هێزی کوردی و چەتەکان بەکاردەهێنێت’’ . هه‌روه‌ها ده‌لێت ‘’روسیاش بێ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە ناو شەڕەوە، دەیەوێت لەسوریا کاریگەریەکانی زیاد بکات. لەگەڵ ئەوەی کە ئاشکرایە لەگەڵ رژێم لەهاوکاریدایە، بەڵام دەیەوێت بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد، خۆی بەهێزتر بکات. ئەگەر سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەببات، دیارە کە پێگەکەی لە ئەمریکا بەهێزتر دەبێت. بەڵام کاتێک دەتوانێت ئەوە بکات کە کورد‌و رژێمی سوریا بگەنە رێککەوتن کە ئەویش دەزانێت کورد سیاسەتی پێشووی شۆڤێنی رژێم قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی رژێمیش سوورە لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی ناتوانرێت هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنرێت’’. هەرچەندە ناکۆکی بەرژەوەندی لەنێوان روسیا‌و ئەمریکادا هەیە، بەڵام كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کەوەک شەڕی سارد شەڕێک لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا رووبدات. ئەمریکا هەندێک هێز بەکاردەهێنێت بۆئەوەی رێگری لەڕوسیا بکات. دەبێت چاوەڕێ ئەوە نەکرێت کەڕووبەڕوو هەردوولا لەدژی یەکتری کاربکەن کە بەپێچەوانەوە لەشەڕی سارددا روویدا’’. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە ئه‌مریكاو توركیا پلانی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت عێراق قبوڵی ده‌كات یان نا’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتی تورک کەدەڵێت، بەهۆی پەکەکەوە هێرش دەکات، لەناو گەلی کورددا بەڕاست نابینرێت و بۆیەش پەکەکە زیاتر ئەرێنی دەبینرێت. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە’’. كه‌جه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاتر بۆچوونی خۆی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ‘’ئاشکرایە کەعێراق لاوازە، ئەگەری هەیە هەندێک سەپاندنەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ بکات. بەڵام ئایا پلانی لەناوبردنی پەکەکە بە گشتی قبوڵ دەکات یان نا، نازانرێت. هەرچەندە ئەمریکاو عێراق لەناو ئەم پلانەدان بەڵام ئاستی داواکاری دەوڵەتی تورک، لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەو دوو دەوڵەتەدا یەکناگرن. ئەگەری هەیە لەسەر پلانەکە رێککەوتبن ،بەڵام کاتێک دۆخەکە گەیشتە پراکتیزەکردنی پلانەکە، هەمان ئامانج بەدەستناهێنرێت’’. هه‌روه‌ها كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’لە لایەکی ترەوە ئەو رێککەوتنە وابەستەی ئەو تێکۆشانەیە کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین و ئەو هەڵوێستە کۆمەڵایەتیەیە کە لەئەنجامیدا دروستدەبێت. ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت، ئەگەری هەیە درز لەنێوانیاندا دروست ببێت. بە پێچەوانەوە بەهۆی پشتگیریی ئەمریکاوە، دەوڵەتی تورک تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکە دەکاتەوە’’. كورد كاره‌كته‌رێكی گرنگه له‌ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌جه‌كه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ‘’ئەمریکا، دەیەوێت ئێران بەتەواوی گەمارۆ بدات، فشاری لەسەر دروستبکات و هەموو لایەنەکان لەدژی ئێران رێکبخات. دەیەوێت سیاسەتێکی دەمدرێژ لەسەر ئێران بەڕێوەببات و ئەنجام بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە دەیەوێت هەژموونی ئێران لەعێراق لاواز بکات، ئەو هێزانەی کە لەبەردەم خۆی وەک ئاستەنگ دەبینێت لاواز بکات و عێراق لەدژی ئێران بەکاربهێنێت. لەسیاسەتەکانی بەرانبەر ئیران‌دا کوردیش ئەکتەرێکی گرنگە’’. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت ‘’په‌كه‌كه له‌ناو بچێت، هێزه كوردییه‌كانی تریش له‌ناوده‌چن… پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور بپارێزرێت’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دەبێت بزانرێت لەدژی رەوایەتیدان بەهێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک پێویستی بەهەڵوێستێکی وڵاتپارێزی و پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان هەیە.’’ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’لەکەسایەتی پەکەکەدا هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج و بەو تێگەیشتنەی کە ئەگەر پەکەکە لەناوبچێت، هەموو هێزەکانی تر بەئاسانی لەناودەچن، دەجووڵێتەوە. بەوهۆیەوە گرنگە گەلی باشوور، رۆشنبیر‌و چینی وڵاتپارێز لەدژی ئەم داگیرکاریە هێزیان یەکبخەن و لەبەرانبەری بوەستنەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها پەکەکە نییە، دەیەوێت باشووری کوردستان داگیربکات’’ . هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت ‘’پەکەکە لەدژی داگیرکردنی باشوور لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەستاوەتەوە و لەبەرئەوەی لەهەموو جێگایەک مافی کورد دەپارێزێت و کورد لەقڕکردن دەپارێزێت، بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت’’. توركیا پێویستی به‌سیاسیه‌كانی باشووره بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر قه‌ندیل كه‌جه‌كه پێیوایه توركیا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی هاوكاریی هه‌واڵگری له‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، هێرش بكاته‌سه‌ر قه‌ندیل نه‌ك له‌ڕێگه‌ی لەشكركێشی سه‌ربازییه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌و شه‌ڕه، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی توركیایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ره به‌كاربهێنێت له‌قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت ‘’هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە. قەیرانی ناوخۆ‌و سیاسەتەکانی دەرەوەی پێویستی بەم شەڕەیە. بەهێرش و داگیرکاری، نەتەوپەرستی، شۆڤێنیزم و فاشیزیم بەهێزدەکات. بەم شێوەیە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە. ئەمەش لەسەردوژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبات. لەبەرئەوەش درێژە بەهێرش و داگیرکەری دەدات. دەوڵەتی تورک لەشەڕدا پشت بە تەکنیک دەبەستێت. بۆیە زۆر پێویستی بەسەرباز نییە. باشترین تەکنیکی پێشکەوتووی لەبەردەستە بۆ ئەوەی هێرشەکانی تا قەندیل بەردەوامی پێبدات، پێویستی بە هاوکاری سیاسیەکانی باشوورە.’’ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان جددی بوو دژی داگیركارییه‌كانی توركیا كه‌جه‌كه پێیوایه لەڕووی سیاسییەوە هەڵوێستی جددی وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکەری بینرا. پێشیوایه جگه له‌وڵاتانی عه‌ره‌به‌ی، لەبناغەدا زۆر وڵاتی جیهان و هێزی سیاسی لەدژی ئەم داگیرکەریەن. كه‌جه‌كه ده‌شڵێت ‘’بۆیە هێرشێکی رەواو یاسایی نییە و ناتوانێت لەبەرانبەر گەلانی جیهان هێرشەکانی بپارێزێت و هیچ پشتگیرییەکیش بۆ هێرشەکانی بەدەستناهێنێت. ئەگەر بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت، لەسەر بناغەی ئاڤانتاژێکی بەهێزی سیاسی تێکۆشانێکی بەهێزی گەریلا ئەنجامدەدرێت و ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنرێت’’ . ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ دژی توركیا به‌رێوه‌ببرێت كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ‘’لەڕووی سەربازییشەوە، فراوانبوون و بڵاوبوونی هێرشی سەربازیی تورک دەرفەتێکی گەورە بۆ هێزە ئازادیخوازەکان دەخوڵقێنێت. ئەم هێرشە داگیرکەریە، بۆ تەڤگەری ئازادی سەرکەوتنی سەربازیی فەراهەم دەکات. لەبەرئەوەی ئەم هێرشە لەباکوور و باشوور پێکەوە بەڕێوەدەبرێت، دەرفەتێکی خوڵقاندووە کە لەدژی دەوڵەتی تورک بەرەیەکی گەورەی شەڕ بەرێوەببرێت.’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک خاوەنی پێگەیەکی وەک شەڕی سارد نییە. راست نییە کە پەیوەندیەکانیشی وەک قۆناغی شەڕی سارد ببینرێت. لەقۆناغی شەڕی سارددا، دەوڵەتی تورک خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو. لەئیستادا هەڵسەنگاندنی ‹پێگەی تورکیا وەک ئەو قۆناغە قۆناغی شه‌ڕی سارد ‹ ، دەمانخاتە ناو هەڵەوە’’. كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک وه‌زیر ده‌ستیپێکرد و گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکى دارایى و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و کاریگه‌رییه‌کانى ده‌کرێت. بڕیاره ھه‌ر یه‌ک له شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، خالید شوانی، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستانه‌کانى ھه‌ولێر وبه‌غدا و ڤاڵا فه‌رید، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کانیش به‌شدارى دانیشتنه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌په‌تاى کۆرۆنا و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ده‌بن. پێش ده‌ستپێکردنى کۆبوونه‌وه‌که ھێمن ھه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "کۆبوونه‌وه‌ى ژماره 6ى ئاسایى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ده‌که‌ن". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: "سبه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخى دارایى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت".
ئارێز خالید تورکیا له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له‌هه‌وڵدابووه سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه پڕ سه‌رکێشییه‌که‌ى جێبه‌جێکرد که بووه‌ته‌هۆى له‌ناوبردنى شوێنه مێژووییه‌کانى کورد‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه. به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه له‌و (22) به‌نداوه‌ى که له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه نه‌توانرا ده‌ست به‌دروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژه‌یکه‌ى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد که‌پرۆژه‌که جێبه‌جێبکه‌ن. ورده‌کارى به‌نداوه‌که ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕنا‌خ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌دروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات. هه‌روه‌ها ساڵانه بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا. ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مه‌تره‌سێجایه‌و تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیار‌و (410) ملیۆن مه‌تره سێجا ئاوى هه‌یه. مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ: به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، به‌ته‌واوکردنى ئه‌م به‌نداوه رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبار‌ى دیجله که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که دوور نییه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا. به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆته‌ر تێکنۆلۆجى که‌گرنگى به‌پرۆژه ستراتیجییه‌کانى بوارى ئاو ده‌دات، به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌و به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و ده‌ریاچه‌یه‌کیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که (93) کیلۆمه‌تر له‌به‌نداوه‌که‌وه دووره، به‌ته‌واوى و به‌قوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، که‌ته‌مه‌نى ئه‌و شارۆچکه‌یه نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه نزیک بێته‌وه له (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیه‌کانى باشورى عێراق که به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه سه‌ر رۆخى رووبار‌ى دیجله تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبار‌ى دیجله‌و فورات به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون. له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م به‌نداوه‌شدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه، چونکه سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوند‌و هاوڵاتى کوردیش که له‌و ناوچانه ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه. له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه بدات به‌عێراق، دیاره ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌م به‌نداوه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره، دیمه‌شقى ئاگادار کردبێته‌وه له‌که‌مکردنه‌وه‌ى ناردنى ئاو. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه، که ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى له‌ڕێککه‌وتنى ناردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سوریا که‌متره، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه که له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کاره‌بایه‌ى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین. ماڵپه‌ڕى ۆته‌ر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه کردووه، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته ئابورییانه‌ى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه به‌که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات. پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که‌ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.
ئارا ئیبراهیم دواى کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان میواندارى کۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى کرد، سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و به سازان و تێگه‌یشتن قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین و هه‌موو شتێک باشه". دوێنێ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موز له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، میوانداریى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له که‌شوهه‌وایه‌کى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشکاوى کێشه و گرفته‌کان و بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌کانیان تاوتوێ کرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که داکۆکى کرایه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌کێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسى و پێکهاته‌کانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى که زه‌رووره‌تێکى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى کۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌کانى دیکه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه که ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردن و زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه‌کاندا و سووککردنى ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامى کێشه و قه‌یرانه‌کان که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتیان. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و هه‌موو شتێک باشه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین دواى کۆبونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ پارتى، له‌گه‌ڵ سازان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و قه‌یرانه‌کانداین نه‌ک لێکترازان". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو شتێک باشه‌و پێیانوابوو به کارى هاوبه‌ش ده‌توانن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کاندا زاڵ ببن و چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات به به‌شدارى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و که‌مینه‌کان، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه بۆ به‌شداریکردنیان. گرژییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو په‌ره‌یسه‌ند دواى ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 25ى ته‌مه‌وز له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌ڕاى گرژییه‌کان، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه داواى بانگهێشتى ئه‌نجامدانى کردبوو تا رۆژى یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌مموز کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام (24) کاتژمێر کۆبوونه‌وه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌نووسراوێکدا داواى بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى کردووه‌و به‌رنامه‌ى کارى خستۆته‌ڕوو که راپۆرتى چه‌ند لیژنه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه‌و پێنج وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا. کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێنج بڕگه پێکهاتووه که‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌یاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) له‌ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ بانگهێشتى وه‌زیره‌کانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ته‌ندروستى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌فراکسیۆنه‌کانى حزبه‌که‌ى و یه‌کێتى و گۆڕان و به‌شێک له‌سه‌ربه‌خۆکان و مه‌سیحى و تورکمانه‌کان به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: «په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌و دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێنج وه‌زیر دێنێته ناو په‌رله‌مان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى که له‌کارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه«. ناوبراو وتیشى:»په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت، کێشه‌که به‌ته‌نها تورکیا نیه، هه‌ردووکیان کێشه‌ى خاکى باشورى کوردستانن». «کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان باسکردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه به‌جێبه‌جێکردنى یاسایى چاکسازى ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌داهاتى ناوخۆ‌و خاڵه سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت»، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى واده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى و گۆڕان) له‌ناو دانیشتنه‌که‌دا بن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌که خزمه‌تى خه‌ڵکه، با هه‌موویان به‌شداربن و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیره‌کان پرسیاربکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر کارى راستکردنه‌وه‌ى ئێمه‌بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئێمه ده‌ستخۆشى لێبکه‌ین». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئاگادارى ئه‌وه‌بووه گفتوگۆ له‌نێوان مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى کراوه‌و «نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیش گفتوگۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و له‌سه‌ر خه‌ت بوون». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن. جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌مرۆ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین». فراکسیۆنى گۆڕان: به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان». ئاشنا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شکرد رۆژى سێشه‌ممه 28ى ته‌مموز، وه‌زیرى دارایى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێنه په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخى دارایى. لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى، هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان له‌دانیشته‌که‌ى په‌رله‌مانداو هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که‌یاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه که‌ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه یان نا. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناکه‌ین، تا ئه‌و بڕگه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه زیاد نه‌کرێت که موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باس بکرێت به‌تایبه‌ت پرسى موچه، پێویسته سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بێنه په‌رله‌مان». به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆکى فراکسیۆنێک و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێک بده‌نه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ده‌ستکارى بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که بکرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێکیان داوه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان که باس له‌بڕینى ئه‌و له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى 2020ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که (27) ملیار دیناره«پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات ئه‌م قه‌رزه زۆره بۆچى کراوه........ بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان کراوه، وه‌ڵاممان ده‌وێت». هاوکات، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بایکۆتى دانیشتنه‌کانمان کرد، چونکه پێمانوایه دانیشتنه‌کان کراوه‌ته کۆبوونه‌وه بۆ خزمه‌تى کۆبوونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا کارێک ناکرێت ئه‌رکێک بۆ حکومه‌ت زیادبکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مان شکۆى نه‌ماوه«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى باسکرد دانیشته‌کان پێویسته به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى بێت. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه«.