‌ده‌رزى ئه‌کتێمرا؛ ئه‌و ده‌رزییه‌ى ده‌بێته‌ هۆى کوشتنى تووشبووانى کۆرۆنا

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم: هێشتا پزیشکه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ له‌کاتى گونجاودا ئه‌و ده‌رزییه‌ به‌کاربهێنن

4 ساڵ لەمەوپێش



دیمهن ئیسماعیل

«باوکم تووشى کۆرۆنا بوو بردمان بۆ نهخۆشخانه، دکتۆرهکه دهرزیهکى ئهکتێمراى بۆ نووسین، لهبرى چارهسهرى بکات بووه هۆى گیانلهدهستدانى « محهمهد ستار وادهڵێت.

لهگهڵ بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا دهرمان و چارهسهرى زۆر لهبازاڕو دهرمانخانهکاندا بڵاو بووهوه وهک  چارهسهرى  پهتاى کۆرۆنا، یهکێک لهوانه دهرزى (tucilizumab) ، بهناوى (actemra) بازرگانى پێوهدهکرێت، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى دهڵێت:» ئهو دهرزییه زۆر وردو ههستیارهو پزیشکى پسپۆڕ دهینووسێت، بهڵام هێشتا پزیشکان نهیانتوانیوه لهکاتى گونجاودا بهکاریبهێنن».

دهرزى ئهکتێمرا، لهوڵاتى ژاپۆن، ئاسیا دروستدهکرێت، لهڕێگاى دهمارهوه لهنهخۆش دهدرێت بۆ چارهسهرى تهنگهنهفهسى و سیستمى بهرگرى لهش و ههوکردنى جومگه بهکاردههێندرێت.

محهمهد ستار، تهمهن (20) ساڵ کوڕى یهکێک لهو قوربانیانهى توشبووى کۆرۆنایه دانیشتووى گهرمیانه بۆ هاوڵاتى وتى :»باوکم نزیکهى بیست رۆژبوو تووشى کۆرۆنا بوو بوو کەتەمەنی (65) ساڵ بوو، نیشانهکانى تووشبوونى لێدهرکهوت بردمان بۆ نهخۆشخانه، دکتۆر دهرزى ئهکتێمراى بۆ نووسین بیکڕین».

ههروهها ئاماژهى بهوهکرد لهتهکسیهک داواى کردووه لهسلێمانى بۆیان کڕیووهو نرخهکهى به سێ ههزار دۆلار بووه.

باوکى محهمهد هیچ نهخۆشییهکى ترى لهگهڵدا نهبوو، تهنیا کۆرۆناى بوو دواى یهک کاتژمێر لهبهکارهێنانى دهرزیهکه گیانى لهدهستدا بهپێى وتهى کوڕهکهى.

محهمهد ئهوهشى روونکردهوه تائێستا سکاڵاى یاسایى لهسهر ئهو پزیشکه تۆمارنهکردووه کهدهرزییهکهى بۆ نووسیوه.

بهپێى بهدواداچوونى  پهیامنێرى هاوڵاتى ئهو دهرزییه لهبازاڕهکاندا بهشێوهى گهیاندن کڕین و فرۆشتنى پێوهدهکرێت.

ئەو پزیشکەی ئەو دەرزییەی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نووسیوە بۆ هاوڵاتى دەڵێت: دەرزیی ئەکتێمرا بەشێک لەتووشبووانی چارەسەر کردووە

سالار محمد، دکتۆری پسپۆڕی هەناوی، لەنەخۆشخانەی قەڵا لە شاری کەلار کاردەکات، بەهاوڵاتى وت: دەرزی ئەکتێمرا بۆ ئەو کەسانە دەنووسین کە گەنجن و تەنگەنەفەس بن و سوود لە پلازما نەبینن،ئەو کەسانەی کە ڕۆمانتیزمیان هەیە بەکاردێت،هەروەها بۆتوش بوانی کۆرۆناش سودی لێدەبینن».

هەروەها وتیشی: »لەکاتی حاڵەتە توندەکان ئەم دەرزیە بۆنەخۆش بەکاردێنین لەکاتێک دا هیچ ڕێگاچارەیەکی تر لەبەردەست نەمێنێت نەخۆش سوود لە چارەسەرەکانی تر نابینێت ،هەروەها %70 ی نەخۆش سوود لەم دەرزیە دەبینن»

ئەو پیاوەش دوای بەکارهێنانی ئەم دەرزیە مردوە تەمەنی 65 ساڵ بو

ئهو نهخۆشانهى بههۆى دهرزى ئهکتێمرا گیانیان لهدهستداوه سکاڵایان نهکردووه لهبهڕێوهبهرایهتى پۆلیس، بهو هۆیهوه هیچ داتایهک لهبهردهستدا نییه لهبارهى ئهو کهسانهى بههۆى دهرزیهکهوه مردوون.

ئومێد مهجید ، بهڕێوهبهرى  بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى کهلار بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد تائێستا هیچ کهسێک نههاتووه بۆ لایان سکاڵا لهسهر  گیانلهدهستدانى کهسوکارى بکات بههۆى بهکارهێنانى ئهو دهرزییهوه« بهکارهێنانى دهرزییهکه بڵاوه، بهڵام هیچ کهسێک سکاڵاى تۆمار نهکردووه«.

ئهندامێکى لیژنهى تهندروستى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» ئهم عیلاجانه دهچێته قاڵبى بازرگانییهوه، لهههر جێگایهک بفرۆشرێت بهههڵه بدرێت بهخهڵک ئیجرائاتى یاسایى لهگهڵ دهکرێت».

لوقمان وهردى، ئهندامى لیژنهى تهندروستى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» قسهمان لهسهر ئهم عیلاجانه کردووه کهدهچێته قاڵبى بازرگانییهوه، لهههر جێگایهک بفرۆشرێت بهههڵه بدرێت بهخهڵک ئیجرائاتى یاسایى لهگهڵ دهکرێت، ئێستاش بهردهوامین لهبهدواداچوونى بهکارهێنانى ئهو دهرزییه«.

بهکارهێنانى دهرزى ئهکتێمرا زیانهکانى بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دواى بهکارهێنانى دهردهکهوێت که ههست به لهرزو تاو سهر سووڕان و سهر ئێشهو بهرزبوونهوهى زهخت و ئاوسانى پێست دهکهن، وهک پزیشکانى دهرمانساز باسى دهکهن.

د.ئاریان محهمهد، پزیشکى دهرمانساز به‌‌هاوڵاتى وت: »دهرزى ئهکتێمرا بۆ (ئهنتى بۆدى)یه بۆ بهرگرى لهش بهکاردێت، ناتوانین بڵێین چارهسهرى تهواوى کۆرۆنا دهکات، لهههندێ وڵات ئهو دهرزیه سودى ههبووه لهههندێکیش کاریگهرى خراپى بۆ سهر نهخۆشهکان ههبووه«.

ههروهها دکتۆر دیارى نیهایهت ، پسپۆڕى نهشتهرگهرى گشتى شارهزا لهبوارى چارهسهرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا باسى لهوهکرد  ئهو کهسانهشى تووشبوى کۆرۆنان چارهسهرى ڤیتامین دى و ڤیتامین سى و حهپى زینک و حهپى قورگ ئێشهیان پێدهدرێت، وتیشى:» دهرزى ئهکتێمرا پێویسته پسپۆڕى تایبهت بهکارى بهێنێت بۆ نهخۆش و لهکاتى زۆر پێویست بینووسێت».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم جهخت لهوهدهکاتهوه دهرزى ئهکتێمرا لهژێر چاودێرى پزیشک بهکاردههێنرێت ، ئهگهرنا مهترسى زۆر گهوره دروستدهکات بۆ سهر نهخۆشهکهو بهچارهسهرێکى کیمیایى سهیردهکرێت.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» دهرزی ئهکتێمرا لهژێر چاودێرى پزیشک بهکاردههێنرێت، ئهگهینا مهترسى زۆر گهوره دروستدهکات بۆسهر نهخۆشهکه، چونکه وهکو چارهسهرێکى کیمیایى سهیردهکرێت».

ناوبراو ئهوهشى روونیکردهوه ئهو جۆره دهرزییه بۆ کهسانێک بهکاردێت کۆئهندامى بهرگرییان کێشهى بۆ دروست بێت، چونکه« بهکارهێنانى ئهو دهرزییه زۆر ورده، تهنیا دکتۆرى پسپۆڕى ههناو، کۆئهندامى ههناسه ئهوانهى لهپهتازانیدا  شارهزان دهتوانن بینووسن بۆ نهخۆش نهک پزیشکى دیکه«.

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئهوهشى دووپاتکردهوه که« راسته ئهم دهرزییه سوودى ههیه، بهڵام هێشتا پزیشکهکان نهیانتوانیوه دهرزى ئهکتێمرا لهکاتى گونجاودا بهکاربهێنن».

هاوکات، ئهوهشى روونکردهوه که ئهو دهرمانانهى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا ههڵسهنگاندنیان بۆ کراوه بریتین له(دهرمانى کۆئهندامى بهرگرى، ڤیتامینهکان، نزمبوونهوهى تا، دژه ههوکردن، ئازارشکێن) زیاتر بهکاردههێنرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار