بەسێ هۆزات: بەمەرجى ئازادکردنى ئۆجەلان بەردەوامدەبین لەچەک دانان

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە رێگەی گەرەنتیی یاساییەوە شتێکی بنەڕەتییە، ئەمە مەرجی سەرەکی و داواکاریی یەکەممانە. بەبێ ئەم پێشهاتە، ئەستەمە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ گرووپێکی 30 کەسیی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کە بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکەیان لەنێودابوو، لە رێوڕەسمێکى سمبولیکیدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان سووتاندو لەناوبرد، بەسێ هۆزات داوای چەند هەنگاوێک لە حکومەتی تورکیا دەکات. 

بەسێ هۆزات ئەم ئێوارەیە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند: "ئێمە ئامادەین و خوازیارین بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەین، درێژە بە تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەین."
 
بەسێ هۆزات دەڵێ: "پێویستە دەوڵەتی تورکیا مافی بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراسیمان پێبدات. ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ریشەیی بکات، ئێمە دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین."
 
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداریشیدا لەوەی کە بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستووری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێ و رایگەیاند: "ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستووری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین. دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت."

ڕێوڕەسمەکەى ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە هەرێمى کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو دوای نزیکەی ٤٠ ساڵ لە شەڕی چەکداری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار