وه‌زیرى دارایى له په‌رله‌مان پرسى داهات و موچه ده‌خاته‌روو
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه، به‌پێى به‌رنامه‌ى کار خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى ده‌کرێت و وه‌زیرى دارایش باسى دۆخى دارایى‌و داهات و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات.
له به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌ماندا که ئه‌مڕۆ کاتژمێر 10 ده‌ستى پێکردووه، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه ده‌کرێت:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى سه‌باره‌ت به دۆخى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى (وه‌زیرانى دارایى و ئابووری، پلاندانان و هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا) له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى یه‌که‌م له مادده‌ى 66 له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازى یاساى (ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له هه‌رێمى کوردستان) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87،88،89) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
دانیشتنه‌که به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى و چه‌ند وه‌زیرێکى په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه ده‌چێت.
