نێچیرڤان بارزانى زه‌مینه‌ى بۆ کۆبونه‌وه‌ى دیکه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى خۆشکردووه
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى : به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و به سازان قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دواى کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان میواندارى کۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى کرد، سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و به سازان و تێگه‌یشتن قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین و هه‌موو شتێک باشه".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موز له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، میوانداریى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له که‌شوهه‌وایه‌کى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشکاوى کێشه و گرفته‌کان و بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌کانیان تاوتوێ کرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که داکۆکى کرایه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌کێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسى و پێکهاته‌کانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى که زه‌رووره‌تێکى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى کۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌کانى دیکه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه که ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردن و زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه‌کاندا و سووککردنى ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامى کێشه و قه‌یرانه‌کان که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتیان.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و هه‌موو شتێک باشه".
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌که‌ین دواى کۆبونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ پارتى، له‌گه‌ڵ سازان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و قه‌یرانه‌کانداین نه‌ک لێکترازان".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو شتێک باشه‌و پێیانوابوو به کارى هاوبه‌ش ده‌توانن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کاندا زاڵ ببن و چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
