به‌نداوى ئه‌لیسۆ؛ ئه‌و به‌نداوه‌ى به‌ته‌واوکردنى سه‌رچاوه مێژووییه‌کانى کورده‌کان له‌ناو ده‌بات
ئه‌ردۆغان بێ گوێدانه فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان‌و ناوخۆییه‌کان قۆناغى یه‌که‌مى پڕۆژه‌که‌ى ته‌واو کردووه
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز خالید
تورکیا لهههشتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه لهههوڵدابووه سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه پڕ سهرکێشییهکهى جێبه‌جێکرد که بووهتههۆى له‌ناوبردنى شوێنه مێژووییه‌کانى کورد‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه.
به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه له‌و (22) به‌نداوه‌ى که له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه نه‌توانرا ده‌ست بهدروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژهیکهى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان کهڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد کهپرۆژهکه جێبه‌جێبکه‌ن.
ورده‌کارى به‌نداوه‌که
ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕنا‌خ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست لهدروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات.
هه‌روه‌ها ساڵانه بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا.
ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مهترهسێجایهو تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیار‌و (410) ملیۆن مه‌تره سێجا ئاوى هه‌یه.
مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ:
به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، به‌ته‌واوکردنى ئه‌م به‌نداوه رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبار‌ى دیجله که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که دوور نییه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا.
به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆتهر تێکنۆلۆجى کهگرنگى به‌پرۆژه ستراتیجییهکانى بوارى ئاو ده‌دات، بهتهواوبوونى بهنداوهکهو به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و دهریاچهیهکیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت.
هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که (93) کیلۆمه‌تر لهبهنداوهکهوه دووره، به‌ته‌واوى و بهقوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، کهتهمهنى ئه‌و شارۆچکه‌یه نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه نزیک بێته‌وه له (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه نیشتهجێیهکانى باشورى عێراق که به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه سه‌ر رۆخى رووبار‌ى دیجله تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبار‌ى دیجله‌و فورات بهتهواوبوونى به‌نداوه‌که، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون.
له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م بهنداوهشدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه، چونکه سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوند‌و هاوڵاتى کوردیش که له‌و ناوچانه ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه.
له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه بدات به‌عێراق، دیاره ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا.
ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌م به‌نداوه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره، دیمهشقى ئاگادار کردبێته‌وه لهکهمکردنهوهى ناردنى ئاو.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه، که ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى لهڕێککهوتنى ناردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سوریا که‌متره، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه که له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کارهبایهى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین.
ماڵپه‌ڕى ۆتهر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه کردووه، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته ئابورییانهى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه بهکهمبوونهوهى ئاوى خواردنه‌وه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات.
پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که‌ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.