زیندانیکردنى ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ درێژکرایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ترین هێزى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا و راى گشتى و په‌رله‌مانى ئه‌وروپى و ده‌یان رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په ده‌که‌ن، به‌ڵام دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته ماوه‌ى زیندانیان بۆ درێژکردنه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه دۆسیه‌ى هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکى گشتى پێشووى هه‌ده‌په جارێکى دیکه تاوتوێ کرایه‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى "پێده‌چێت به‌ڵگه‌کان له‌ناو ببرێن" و " گومانى تاوانى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره" بڕیاردرا ئازاد نه‌کرێن.
دۆسیه‌ى ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ له باره‌ى لێپرسینه‌وه له چالاکیه‌کانى کۆبانێ له ٦-٨ تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠١٤ له لایه‌ن داواکارى گشتى ئه‌نقه‌ره‌وه له ٢٠ى ئه‌یلولى ٢٠١٩ ده‌ستى پێ‌کردبوو، له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى لێپرسینه‌وه‌که، هیچ زانیاریه‌ک نه‌درایه پارێزه‌رانى ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ.
مانگى رابردوو دادگاى ئه‌و وڵاته له‌به‌رهێشتنه‌وه‌ى نایاسایى ده‌میرتاش، قه‌ره‌بووى به پاره کرایه‌وه.
