تورکیا: دالیا موسلیم به‌مه‌رجى چاودێرى دادگا ئازادکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى میدیاکانى تورکیا، دالیا موسلیم، برازاى ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکى پێشوى په‌یه‌ده، به‌مه‌رجى چاودێرى دادگا ئازادکرا.
میدیاکانى تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه که پاش ئه‌وه‌ى رێکاره‌کانى له "به‌شى دژه تیرۆر" ته‌واو بوه دالیا موسلیم نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى مێرسین بۆ پشکنینى ته‌ندروستى له‌ژێر رێوشوێنى ئه‌منى توندوتۆڵدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که پاش دڵنیابون له ته‌ندروستى، نێردراوه بۆ دادگا‌و پاش ئه‌وه‌ى "گومان‌لێکراو" مه‌رجى چاودێرى دادگاى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئازادکراوه.
رۆژى 19ى ته‌مموز، که‌سوکارى دالیا مه‌حمود موسلیم، رایانگه‌یاند، دالیا موسلیم، که ئه‌ندامى یه‌په‌ژه بوه له رۆژئاڤاى کوردستان، به هۆکارى ته‌ندروستى وازى له ئه‌رکه‌کانى هێناوه‌و بۆ چاره‌سه‌ر چووه‌ته هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام له‌وێوه راده‌ستى تورکیا کراوه.
دوابه‌دواى ئه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رۆژى ٢٠ى ته‌مموز له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، دالیا به خواستى خۆى و به قاچاغ چوه‌ته تورکیا و خۆى ڕاده‌ستى پۆلیسى کردوه له شارى مێرسین.
