بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌کێتى به‌شدارێکى سه‌ره‌کى پاڵپشتى حکومه‌تى هه‌رێمه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رایگه‌یاند" یه‌کێتى وه‌ک به‌شدارێکى سه‌ره‌کى پاڵپشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" ئه‌و ره‌وشه ئابوورى و ته‌ندروستییه نه‌خواراوه تێپه‌ڕێنێت و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ھاووڵاتییان باشتر ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى پاڵپشتیى ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانن".
ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه
له کۆبونه‌وه‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاندووه که" یه‌کێتى به‌شدارێکى سه‌ره‌کى پاڵپشتى حکومه‌تى هه‌رێمه، کێشه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان نابێت له داموده‌زگا حکومییه‌کاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و پێویسته ھه‌موو لایه‌ک به پشوو فراوانییه‌وه ھاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى به دانوستان ھه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین".
هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و پشتگیریکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراوه.
بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که" ھه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانمان ئه‌نجامى یه‌کڕیزى و ته‌باییمان بووه، بۆیه ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین ھاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه سه‌خته و قه‌یرانه‌کان تێپه‌رێنین".
لاى خۆیه‌وه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان، وێڕاى ته‌حه‌مولکردنى سه‌ختییه‌کان، نیگه‌رانن له گرژییه ناوخۆییه‌کان و چاوه‌ڕوانن لایه‌نه‌کان دۆخێکى له‌بارى سیاسى بره‌خسێنن.
مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى ھه‌رێم حکومه‌تى ھه‌موو هه‌رێمى کوردستانه و پێویسته گشت لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى حکومه‌ت پشتگیریى له کارنامه‌ى حکومه‌ت بکه‌ن، چونکه به‌رنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌رنامه‌ى ھاوبه‌شى لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى ناو حکومه‌ته".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و ره‌وشه ئابوورى و ته‌ندروستییه نه‌خواراوه تێپه‌ڕێنێت و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ھاووڵاتییان باشتر ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى پاڵپشتیى ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانن.
