کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ"دواکه‌وتنى موچه" مانیان گرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک له پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، بڕیاریاندا وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌کانیان، مانگرتنیان راگه‌یاند داواده‌که‌ن پێش هاتنى جه‌ژنى قوربان مووچه‌ى مانگى ئادارى ئه‌مساڵیان پێ بدرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ته‌موزى 2020 کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، ده‌ڵێن" له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌کان بایکۆتیان کرد ته‌نها ئێمه بێ موچه ده‌وامان کردوه، داوا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین به زووترین کات بڕیارى دابه‌شکردنى مووچه‌کانیان بده‌ن و مانگانه له‌کاتى خۆیدا مووچه‌کانیان دابه‌ش بکه‌ن''.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن له‌کاتێکدا له جه‌ژنى قوربان نزیک ده‌بنه‌وه، خێزانه‌کانیان پاره‌یان نیه بۆ دابینکردنى پێداویستى جه‌ژن "ئێمه ته‌نها داواى مافى خۆمان ده‌که‌ین، له‌وه زیاتر داوا ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر زیاترمان داوامانکرد حکومه‌ت مافى خۆیه‌تى سزامان بدات".
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌ندانه‌دا، که‌سوکارى نه‌خۆشه‌کانیش هاوشانى کارمه‌ندان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکردووه و پاڵپشتى داواکارى کارمه‌ندان ده‌که‌ن و جه‌خت له‌دڵسۆزى ئه‌و کارمه‌ندانه ده‌که‌نه‌وه، بۆیه به پێویستى داده‌نێن حکومه‌ت موچه‌کانیان پێش جه‌ژنى قوربان بۆ دابین بکات.
