کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستیپێکرد
ھێمن ھه‌ورامی: سبه‌ى به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخى دارایى ھه‌رێم ده‌کرێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک وه‌زیر ده‌ستیپێکرد و گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکى دارایى و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و کاریگه‌رییه‌کانى ده‌کرێت.
بڕیاره ھه‌ر یه‌ک له شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، خالید شوانی، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستانه‌کانى ھه‌ولێر وبه‌غدا و ڤاڵا فه‌رید، وه‌زیرى ھه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کانیش به‌شدارى دانیشتنه‌که بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌په‌تاى کۆرۆنا و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ده‌بن.
پێش ده‌ستپێکردنى کۆبوونه‌وه‌که ھێمن ھه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "کۆبوونه‌وه‌ى ژماره 6ى ئاسایى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ده‌که‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: "سبه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخى دارایى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت".
