په‌که‌که نوێترین شه‌ڕى له حه‌فتانین بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان شه‌ڕى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى نێوان هێزه‌کانیان و تورکیاى له‌حه‌فتانین و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
٢٧ى ته‌مموز کاتژمێر ١٧:٣٠ خوله‌ک هێزه‌کانمان له گردى کاتوسولى سه‌ر به به ده‌ڤه‌رى به‌کتوریا، هێزى داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج و چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که به توندترین شێوه هێرشکرایه سه‌ر سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌ى سووپاى تورکیا‌و، ژماره‌ى سه‌رباز کوژراو بریندار له‌و هێرشه‌د اهه‌یه.
هه‌روه‌ها هاتووه" ٢٨ى ته‌مموز هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ خوله‌ک له گردى دووپشک له دژى هێزى داگیرکه‌ران دوو چالاکیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیانه‌دا ژماره‌ى سه‌ربازه کوژراو برینداره‌کانیان نه‌زانرا".
هه‌په‌گه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕووه" هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له یه‌ژا-ستار دیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ له گردى شه‌هید شیلان له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک ٢ چالاکى تریان ئه‌نجامدا و ٢ سه‌رباز کوژران".
" دیسان هه‌مان رۆژ هێزه‌کانمان له کاتژمێر ١٥:٠٠ له گردى شه‌هید به‌رخۆدانى سه‌ر به خانتور له دژى سه‌ربازانى دوژمن چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا". له‌و چالاکیه‌شدا سه‌ربازێک سزا درا.( هه‌په‌گه ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات ).
له خواکورکیش هه‌په‌گه چالاکییه‌کانیان ده‌خاته‌ڕوو باس له‌وه ده‌که‌ن" هێزه‌کانیان له ٢٩ى ته‌مموز (ئه‌مڕۆ) کاتژمێر ٠٠:٣٠ خوله‌ک له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا له دژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک که له گردى لێلکانى سه‌ر به هه‌رێمى خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا که له دوو قۆڵه‌وه گورزى کوشتنده له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌کانى دوژمن درا، ٢ په‌ناگه له‌ناو بران و به پێى زانیاریه پشتڕاستکراوه‌کانیش، ٥ سه‌رباز کوژراون ".
