مه‌سرور بارزانى: ئه‌م قه‌یرانه داراییه زۆر له توانا داراییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى حجه‌ژنى قوربانه‌وه له په‌یامێکیدا ده‌ڵێت:" ئه‌م قه‌یرانه داراییه که هه‌موو وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، پیرۆزبایى له موسڵمانانى کوردستان و جیهان ده‌که‌م. هیوادارم ڕۆژانى جه‌ژن، له خۆشى و کامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن و پابه‌ندى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن.
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ جه‌ژنى قوربان، له دۆخێکى سه‌ختى ئابووریدا به‌ڕێ ده‌که‌ین . ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویست و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه . ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێکمان خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى ئه‌م قه‌یرانه، له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م قه‌یرانه داراییه که زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه ، زۆر له توانا داراییه‌کانى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌تره ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئاسته‌نگه‌کانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست، متمانه‌یان به حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت که له هه‌وڵێکى به‌رده‌وامدایه بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان . به‌و هیوایه‌ى له دواى جه‌ژن ، له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بگه‌ینه ڕێککه‌وتنێکى هاوسه‌نگ که ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت .
ئومێده‌وارم به پشتیوانیى هه‌موو لایه‌ک، ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌ش تێپه‌ڕێنین و هاووڵاتییانمان، جه‌ژنه‌کانى داهاتوو ، له دۆخێکى له بارتردا به‌سه‌ر ببه‌ن.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان
2020/7/30
