بۆ هاوکارى که‌مئه‌ندامان 20 ملیۆن دینار کۆکرایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان کۆتایى هات و توانییان هاوکارى زیاتر له دوو هه‌زار خێزان بکه‌ن و 20 ملیۆن دینار کۆبکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ته‌موزى 2020 سامان حسێن سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراو توانییان هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى ڕابگه‌یه‌نن، به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردنى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و دابینکردنى قوتى جه‌ژنیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ى هه‌ڵه‌مه‌ته‌که‌یاندا که له‌کاتژمێر هه‌شتى به‌یانى بۆ یه‌کى شه‌و له‌وێ بوون، ته‌نها 20 ملیۆن و 316هه‌زار دینار کۆبۆته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌زاران ملیۆنلێر له‌م شاره‌دا هه‌یه.
سامان حوسێن باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر 400 خێزاندا دابه‌شده‌که‌ن و هه‌ر خێزانێک بڕى 50 هه‌زار دیناریان به‌رده‌که‌وێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ندێک که‌س و ڕێکخراو هاتوونه‌ته ناو هه‌ڵمه‌ته‌که و خۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌خواردن و پێداویستى هاوکارى خێزانه‌کانیان کردووه، به‌گشتى تا ئێستا دوو هه‌زار و 50 خێزان له‌هاوکارییه‌کان سوودمه‌ندبوون.
