ئه‌ردۆغان: ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانمان له عێراق، سوریا و لیبیا فراوانتر ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر فراوانکردنى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى له عێراق، سوریا و لیبیا له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌که‌ى و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2020 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌میانى وتارێکدا به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربان رایگه‌یاند، "سورین له‌سه‌ر فراوانکردنى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له عێراق، سوریا و لیبیا بێگومان سه‌رکه‌وتنیش بۆ خۆمان و هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و ئیجه کۆتا هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌نقه‌ره دودڵ نابێت له به‌کارهێنانى سه‌روه‌رى وڵاته‌که‌ى له گۆڕینى مۆزه‌خانه ئایاسۆفیا بۆ مزگه‌وت.
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له ئیستادا له قۆناغى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ن بۆ ژیانى ئاسایی، جگه له که‌رتى گه‌شتیاری، سه‌رجه‌م که‌رته‌کانى دیکه‌ى وڵاته‌که کاراکراونه‌ته‌وه.
