مه‌سرور بارزانی: کۆمه‌ڵکوژى شنگال به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت
"یادى قوربانیدانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان بکه‌ینه‌وه له ڕزگارکردنى شنگال به سه‌رکردایه‌تى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژى ئێزیدییان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه.
مه‌سرور بارزانى له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، “کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا”.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى به‌م جۆره‌یه:
له شه‌شه‌مین ساڵیادى داگیرکردنى شنگال و جینۆسایدکردنى خوشک و برایانى ئێزدى له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، به خه‌م و کۆڤانه‌وه یادى شه‌هیدانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ده‌که‌ینه‌وه که له ئه‌نجامى هێرشى دڕندانه‌ى تیرۆریستانى داعش، به هه‌زاران مرۆڤى بێ‌تاوان دووچارى کۆمه‌ڵکوژى و ڕفاندن و ئاواره‌بوون بوونه‌وه.
کۆمه‌ڵکوژى شنگال و ده‌وربه‌ری، به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین تاوان له دژى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت له مێژووى هاوچه‌رخدا، که به شێک بوو له هێرشى به‌رفراوانى تیرۆریستان له دژى گه‌لى کوردستان. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و فه‌رمان و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى خوشک وبرایانى ئێزدى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له به‌رگریکردن له زمان و ناسنامه و کو‌لتوور و ئاینى خۆیان.
له‌م یاده خه‌مناکه‌دا ، پێویسته به‌ڕێزه‌وه یادى قوربانیدانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان بکه‌ینه‌وه له ڕزگارکردنى شنگال و ده‌وروبه‌رى به سه‌رکردایه‌تى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشى هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین له به هاناوه‌چوونى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان. پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوکار بن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال به شێوه‌یه‌ک که هیچ هێزێکى چه‌کدارى بیانى و میلیشیاکان له شنگال نه‌مێنن و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئازادکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕفێندراوانه‌ى تا ئێستا ماون، که ژماره‌یه‌کى زۆریان پێشتر به هه‌وڵى حکومه‌تى هه‌رێم ڕزگارکراون. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حکومه‌تى فیدراڵی، قه‌ره‌بووى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان بکاته‌وه و یارمه‌تى ئاواره‌کان بدات و زه‌مینه خۆش بکات، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانیان .
سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شنگال و گشت شه‌هیدانى کوردستان .
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
