نرخى نه‌وتى خاو جێگیره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان له سه‌روو 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتى 2ى ئابى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 43 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.
هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 40 دۆلار و 45سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
شاره‌زایانى بازاڕى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که په‌تاى کۆرۆنا هۆکارى سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌و نرخه‌ى نه‌وت له‌ئێستاداو چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا کۆتایى ئه‌م مانگه بۆ 45 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار